یدالله اسکندری

  • نام و نام خانوادگی : یدالله اسکندری
  • نام مستعار:اسكندر عه‌سراوا
  • محل تولد :عصرآوا (کامیاران)
  • تاریخ تولد : 1338
  • تاریخ جانباختن :1362.02.01
  • محل و نحوه جانباختن: تازه آباد (سنندج) . در جریان تصرف پایگاه رژیم

زندگی نامه رفیق یدالله اسکندری

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە یەدوڵڵای ئێسکەندەری

هاوڕێ یەدۆڵڵای ئیسکەندەری کە لە ڕیزەکانی کۆمەڵەدا بە “ئیسکەندەری عەسراوا” دەناسرێتەوە ، ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحەمتکێش لە گوندی “عەسراوا”ی ناوچەی کامیاران چاوی بەژین هەڵێنا.
بە هۆی ژیانی هەژاری و دەست کورتی بنەماڵەکەیان لە مافی خوێندن بێ بەهرە بوو و هەر لە سەرەتای دەورانی جەوانیەوە بۆ یارمەتی گەیاندن بە باری گوزەرانی بنەماڵەکەیان بۆ کار کردن ڕەوانەی شارەکانی دەرەوەی کوردستان بوو.
لە جەریانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران سەرەنجی بەرەو لای مەسائلی سیاسی ڕاکێشرا و بە ئاشکرا بوونی هەڵسووڕانی کۆمەڵە لە کوردستان هاتە ڕیزی تێکۆشەرانی خەباتی سیاسی و لە زستانی ٥٧ دا بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە ناوچەی کامیاران پەیوەست بوو.
پێشڕەو بوون و وریایی چینایەتی لە مەیدانی خەبات و تێكۆشانی لە ڕیزی هاوڕێیانی پێشمەرگەدا لە تایبەتمەندیەکانی ئەم ئازیزە بوو و زۆر زوو توانی هێز و تواناکانی لە ڕەوتی بەرەو پێش چوونی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان بخاتە گەڕ،لە کاتی دووژوارترین مەئموریەت و ئەرکە پێسپێردراوەکان دا بە تواناتر و بە جیدیەتێکی بەرچاو ئامادەی ڕاپەڕاندنی کارەکانی دەبوو.
ڕیکەوتی ١ی گوڵانی ساڵی ١٣٦٢لە جەریانی عەمەلیاتی نیزامی پێشمەرگەکانی کۆمەلە بۆ سەر پایەگای دوژمن لە گوندی “تازئاوای”نزیک شاری سنە بە شەهامەت و فیداکاریەکی کەم وێنە لە کاتی هێرش بردن و پێشڕەوی بۆ سەر سەنگەرەکانی دوژمن گیانی لە ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم دا فیدا کرد.
بە درێژە پێدان بە ڕێگای تێکۆشانی هەتا سەرکەوتن ڕیز لە یادی ئازیزی دەگرین.

گرامی باد یاد رفیق یدالله اسکندری
.

.