علی قادری

  • نام و نام خانوادگی : علی قادری
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :درمان (مهاباد)
  • تاریخ تولد : 1346
  • تاریخ جانباختن :1362.08.17
  • محل و نحوه جانباختن: جاده (نقده . اشنویه)

زندگی نامه رفیق علی قادری

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە عەلی قادری

هاوڕێ عەلی ساڵی ١٣٤٦ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحەمتکێشێ گوندی”دەرمان”ی سەر بە ناوچەی مەهاباد چاوی بە ژین پشکووت.
خوێندنی سەرەتایی لە شاری مەهاباد بە ئەنجام گەیاند و سەڕەڕای کەم بوونی تەمەنی هاوکات لە گەڵ دەرس خوێندن بۆ یارمەتی دان بە باری گوزەرانی بنەمالەکەیان کرێکاری دەکرد.
سەرەتاکانی خەباتی جەماوەری ساڵی ٥٧ بە هۆی فەزای سیاسی لە نێو بنەماڵەکەیان سەرەنجی بەرەو لای مەسائلی سیاسی ڕاکێشرا و پاش ڕاپەڕین و بە ئاشکرا بوونی هەڵسووڕانی کۆمەڵە لە کوردستان بوو بە هەڵسووڕاوێکی ئەو ڕێبازە.
زستانی ساڵی ٥٩ لە پەیوەندی لە گەڵ هاوڕێ گیانبەخت کردوو ئەحمەدی شەعبانی کە بەرپرسی کۆمەڵە لە شاری مەهاباد بوو و چالاکانە دەستی بە هەڵسووڕانی نهێنی کردو دوای ماوەیەک هەر لەو ساڵەدا لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمی ئیسلامیەوە کەوتە بەر گومان و دەستگیر کرا.
ئەشکەنجە و ئازارەکانی زیندان نەیانتوانی هیچی بەسەر دا بسەپێنێت بۆیە لە زیندان ئازادکرا و بە دەرباز بوونی لە زیندان دەست بە جێ خۆی گەیاندە لای هاوڕێیانی پێشمەرگە و لە بەشی تەشکیلاتی عەلەنی کۆمەڵە درێژەی بە کارو چالاکیەکانی دا و لە بەشی موخابرات دا سازمان درا.
هاوڕێ عەلی لە پەنای بەڕێوە بردنی ئەرکە پێسپێردراوەکانی لە بەشی شانۆگەری تواناو ئیستعدادی خۆی نیشان دا و قابلیەتی هونەری خۆی دەرخست. یەکێک لەو شانۆگەریانە کە بۆ ماوەیەکی زۆر گەلێک شوێنی موکرایان نەمایش درا داستانی خەبات و خۆڕاگری هاوڕێ ئەحمەد شەعبانی بوو کە کاک عەلی بەسەر هاتی خۆی لەو نەمایشەدا نیشان دا.
ڕێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ١٣٦٢ی هەتاوی لە جەریانی حوزوری پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە سەر ڕێگای نەغەدە بۆ شنۆ هاوڕێیانمان لە گەڵ بە کرێگیراوانی ڕژیمی ئیسلامی توشی شەڕێی سەخت و نابەرابەر دەبن.
لە کاتێک دا کە یەکێک لە پێشمەرگەکان بریندار دەبێت هاوڕێ عەلی بە جەسارەت و لە خوبردوویەوە خۆی دەگەینێتە لای مەیدانی شەڕەکە دووری بخات بەڵام بەداخەوە خۆی دەکەوێتە بەر گوڵلەی دوژمن و گیانی ئازیزی نایە ڕێگای وەدی هاتنی ئازادی و بەختەوەری چەوساوەکان و ستەملێکراوان.
یادو بیرەوەریەکانی ژیانی شۆڕشگێڕانەی بۆ هەتا هەتایە زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق علی قادری
.

.