عطا سلیمان محمد

  • نام و نام خانوادگی : عطا سلیمان محمد
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سلیمانیه (عراق)
  • تاریخ تولد : 1337
  • تاریخ جانباختن :1362.05.11
  • محل و نحوه جانباختن: برده سوور (سردشت) . تهاجم نیروهای حزب دمکرات

زندگی نامه رفیق
عطا سلیمان محمد

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە عطا سلیمان محمد

هاوڕێ عەتا ساڵی ١٩٥٩ی زایینی لە نێو بنەماڵەیەکی دەست کورت و زەحمەتکێشی شاری سلێمانی لەباشووری کوردستان چاوی بەژیان هەڵێنا.
لە سلێمانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندنی بە ئەنجام گەیاند.
هەر لە دەورانی تازە لاویەوە لە گەڵ کارو ڕەنج و هەڵاواردنەکانی ژیان لە کۆمەڵگای سەرمایەداری ئاشنا بوو و بۆ یارمەتی دان بە بەڕێوە چوونی ژیانی بنەماڵەکەیان کرێکاری دەکرد.
لە دەوری یەکەمی هێرشی ڕژیمی ئیسلامی بۆ سەر کوردستانی ئێران لە شاری سەردەشت دەژیا هەر لەم دەورانەدا و لە جەریانی ڕاوەستان و خۆڕاگری شۆڕشگێڕانەی خەڵک و بە هۆی ئاشنایەتی لە گەڵ هاوڕێیانی کۆمەڵە لەم شارە سەرەنجی بەرەو لای خەبات و تێکۆشانی ڕەوا و عادڵانەی خەڵکی چەوساوە و بەشمەینەت ڕاکێشراو و لە زستانی ساڵی ١٩٨٠ زایینی دا پەیوەندی تەشکیلاتی بە کۆمەڵەوە گرت.
بیری شۆڕشگێرانە و تێگەییشتن لە ڕیبازی سۆسیالیزم هاوڕێ عەتای بەرەو لای کاری پڕ بە پڕ لە گەڵ کۆمەڵە هان دا و لە بەهاری ساڵی ١٩٨١زاینی دا بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو.
پاش ماوەیەک هەڵسووڕان وبوونی لە ڕیزی هاوڕێیانی پێشمەرگەدا بە هۆی گیرو گرفتی بنەماڵەوە ئەم مەیدانە لە کاری بە جێ هێشت و لە بەهاری ساڵی ١٩٨٨ زاینی دا لە هێزی بەرگری سازمان درا.
ڕێکەوتی ١١ی گەلاوێژی هەر ئەو ساڵە لە جەریانی هێرشی حیزبی دیمۆکرات بۆ سەر بنکەی کۆمەڵە لە گوندی “بەردەسوور” ی سەردەشت هاوڕێ عەتای سولیمان موحەممەد پێشمەگەی ووسایرو شۆرشگیڕی کۆمەڵە وێڕای ٣ هاوڕێی دیکە گیانی لە ڕێگای ئازادی و بەختەوەری بۆ ئینسان فیدا دەکات و بە ڕیزی گیان بەخت کردووانی ڕیبازی سۆسیالیزم پەیوەست دەبێت.
یادو بیرەوەریەکانی ژیانی شۆڕشگێڕانەی هەتاهەتایە لە دڵمان دا زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق
عطا سلیمان محمد
.

.