عزیز بایزیدی

  • نام و نام خانوادگی : عزیز بایزیدی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :شەمۆڵە (سردشت)
  • تاریخ تولد : 1337
  • تاریخ جانباختن :1362.05.11
  • محل و نحوه جانباختن: برده سوور (سردشت) . تهاجم نیروهای حزب دمکرات

زندگی نامه رفیق عزیز بایزیدی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە عەزیزی بایەزیدی

هاوڕێ عەزیز بایەزیدی لە ساڵی ١٣٣٧ هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی مام ناوەندی لە ناوچەی سەردەشت لە گوندی شەمۆڵە چاوی بەژین هەڵێنا.
خوێندنی سەرەتایی هەتا کۆتایی دەورەی دەبیرستان لە شاری سەردەشت بە ئەنجام گەیاند.
دەورانی ڕاپەڕین و هاتنە مەیدانی خەباتی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بۆ گەییشتن بە ئازادی و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی یەکێک لە لاوە پڕ شوروشەوقانە بوو کە لە پێشەوەی ڕێپێوانەکانی شاری سەردەشت حوزوری بەرچاوی هەبوو.
پاش هاتنە سەکاری ڕژیمی ئیسلامی لە ئێران و دەست پێکردنی سەرکوت و کوشتاری خەڵک لە لایەن ئەم ڕژیمەوە هاوڕێ عەزیز لە گەڵ جەمعیەتی پارێزگاری لە مافی گەلی کورد لە شاری سەردەشت پەیوەندی گرت و ئەم پەیوەندیە سەرەتای کاری سیاسی تەشکیلاتی ئەم ئازیزە لە گەڵ کۆمەڵە بوو.
لە لایەن جەمعیەتی شاری سەردەشتەوە بۆ بەشداری کردن لە کۆچی خەڵکی شاری مەریوان بەرانبەر حوزوری سەرکوتگەرانەی هێزەکانی سپای ڕژیمی ئیسلامی و بەشداری کرد و شان بە شانی ئەو خەڵکە لەم خۆڕاگریە مێژوییە دا چالاکی نواند.
لە یەکەمین هێرشی ڕژیمی ئیسلامی بۆ سەر کوردستان لە سەر بڕیاری کۆمەڵە لە شار مایەوە و هەڵسووڕانی خۆی بە نهێنی درێژە پێدا.
لە دەوری دووهەمی هێرشی ڕژیم بۆ سەر کوردستان هاتە ناو ڕیزی تەشکیلاتی عەلەنی کۆمەڵەوە و چەکی پێشمەرگایەتی بە دەستەوە گرت.
ڕۆخۆش بوون و سەمیمیەتی لە گەڵ هاوڕێیانی پێشمەرگە و بەڕیوە بردنی سەرکەوتووانەی ئەرکە پێسپێردراوەکانی بەشێک لە تایبەتمەندی ئەم ئازیزە بوو کە قەد لە بیری هاوسەنگەرانی ناچیتەوە.
هاوینی ساڵی ٦٢ لە کومیتەی بەشی سوێسنایەتی سازمان درا و شێلگیرانە و بۆ چاندنی تۆی وشیاری سیاسی لە ناو خەڵکی زەحمەتکێشی ئەم ناوچەیە کاری دەکرد.
ڕۆژی ١١ی گەلاوێژی ١٣٦٢ی هەتاوی لە بەردەسوری ناوچەی سەردەشت دەستەیەک لە هاوڕێیانمان لە ناو مەقەڕەکەیان دا دەکەونە بەر هێرشێ هێزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و پاش خۆڕاگریەکی قارەمانانە هاوڕێ عەزیزی بایەزیدی پێشمەرگەی دڵسۆز و فیداکاری کۆمەڵە گیانی فیدا دەکات و بە کاروانی گیان بەخت کردووانی سۆسیالیزم پەیوەست بوو.
یاید ئازیزی بۆ هەتاهەتایە لە یادماندا زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق عزیز بایزیدی
.

.