صلاح مفاخری

  • نام و نام خانوادگی : صلاح مفاخری
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سقز
  • تاریخ تولد : 1343
  • تاریخ جانباختن :1362.01.07
  • محل و نحوه جانباختن: لیلاخ سنندج . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق صلاح مفاخری

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە سەڵاحی مەفاخری

هاوڕێ سەڵاحی مەفاخری ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی شاری سەقز چاوی بە ژیان پشکووت. لە دەورانی پەرەسەندنی خەباتی جەماوەری گەلانی ئێران لە دژی ڕژیمی پەهلەوی لە شاری سنە دەرسی دەخوێند و هەر لەم دەورانەوە تێکەڵاو بە خەباتی خویندکاران و خەڵکی ئازادی خواز بوو،پاش ڕاپەڕینی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٥٧ کە ماهیەتی رژیمی تازە بە دەسەڵات گەێیشتووی ئیسلامی باش دەناسی پێی نایە ناو سەنگەری موقاوەمەت بەرامبەر بە دەست درێژیەکانی ئەو ڕژیمە بۆ سەر دەسکەوتەکانی ڕاپەڕین، هەر لەم دەورەیە دایە کە گەڵ ڕێبازی کۆمەڵە ئاشنا دەبێت و بە ڕیزە کانی ئەم ڕێکخراوەیە پەیوەست دەبێت.
لە جەریانی هێرشی نیزامی ڕژیم بۆ سەر شاری سنە لە سەنگەرەکانی خۆڕاگری ئەم شارە لە بەرامبەر ڕژیمی ئیسلامی دا بەشداری کرد و گەلێک ئەزموونی شۆڕشگێڕانەی بە دەست هێنا، پاش داگیر کردنی شارەکان لە لایەن هێزە کانی ڕژیمەوە لە شار مایەوەو بە شێوەی نهێنی و لە پەیوەندی لە گەڵ تەشکیلاتی کۆمەڵە دەستی بە کارو هەڵسووڕان کرد.
لە بەر هاتنە ئارای هەلو مەرجێکی ئەمنیەتی و هەوڵی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بۆ دەستبەسەر کردنی لە شار هاتە دەرێ و چەکی پێشمەرگایەتی کۆمەڵەی لە شان کرد. لە ماوەی ژیانی پێشمەرگایەتی دا خاوەن ورەیەکی بەرزی شۆڕشگێڕانە و نموونەیەک لە دلێری و خۆنەویستی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە بوو،لە ڕۆژانی ٧و٦ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٦٢ هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە مەودایەکی ١٠ کیلۆمەتری لە سەر جادەی سنە بۆ دیواندەرە لە گەڵ ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەرگیر بوون ئەم شەڕە حەماسەیەکی کەم وێنە بوو لە خۆڕاگری و سەرسەختی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە بەرامبەر بە دوژمنی کۆنەپەرەست و دژ بە ئازادی ئەم شەڕە ماوەی زیاتر لە ٢٥ ساعەتی خایاند دوژمن زەبرێکی قورسی بەرکەوت هاوڕێی خۆشەویست سەڵاحی مەفاخری کە یادی هەمیشە لە دڵمان دا زیندووە لەو شەڕەدا بە کاروانی گیان بەخت کردووانی کۆمەڵە پەیوەست بوو.

گرامی باد یاد رفیق صلاح مفاخری
.

.