انور پارسا

  • نام و نام خانوادگی : انور پارسا
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :بوکان
  • تاریخ تولد : 1343
  • تاریخ جانباختن :1362.01.01
  • محل و نحوه جانباختن: اختتر (بوکان) . عملیات تصرف پایگاه نظامی رژیم

زندگی نامه رفیق انور پارسا

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ئەنوەری پارسا

هاوڕێ ئەنوەری پارسا لە ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی لە شاری بۆکان چاوی بە ژین هەڵێنا.
لە بەر ژیانی بنەماڵەیەکەیان کە لە شاری تاران بەڕێوە دەچوو دەورانی خوێندنی سەرەتایی لەو شارە و دەورانی خوێندنی دەبیرستانی لە شاری سنە بە ئەنجام گەیاند ،هەر لە سەرەتای دەورانی شۆڕشی ساڵی ٥٧وە هاتە مەیدانی خەبات و تێکۆشانی سیاسیەوە و لە گەڵ ڕیبازی ڕزگاری بەخشی سۆسیالیستی ئاشنا بوو و پاش ڕاپەڕین و لە پەیوەندی لە گەڵ جەمعیەتی دیفاع لە ئازادی و ئینقلابی شاری سنە درێژەی با کارو هەڵسووڕانی سیاسی خۆی دا.
ساڵی ٥٩ پەیوەندی بە ڕێکخراوی وەحدەتی کۆمۆنیستیەوە گرت و ڕەوانەی شاری تاران بوو پاش کۆنگرەی ٢ لە ساڵی ١٣٦١ پەیوەندی بە ڕێکخراوەی کۆمەڵە لە شاری تاران گرت و لە گەڵ کۆمەڵێکی دیکە لە هاوڕێیانمان لەو شارە دەستی بە تێکۆشان و خەبات لە سەر ڕیبازی کۆمەڵە کرد.
بە ناسینی لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمی شا لە تاران و مەترسی دەستگیر بوونی گەرایەوە شاری سنە و لە یەکێک لە ناوەندەکانی ۆڕاگری لەو شارە دەستی بە کارو هەڵسووڕانی سیاسی کرد.
لەم دەورانە لە جەرگەی کەش و هەوایەکی پۆلیسی کە ڕژیم بە سەر شاری سنە هاوڕێ ئەنوەر بە ورەیەکی بەرز ئەرکە سیاسی و تەشکیلاتیەکانی خۆی بە باشی بەڕێوە دەبرد هەر لەم دەورانەدا لە ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی ئەم شارە بەشداریەکی پێشڕەو و بەرچاوی هەبوو.
بەکرێگیراوانی ڕژیم لە شاری سنە هەستیان بە جم جوڵی سیاسی ئەم ئازیزە کردبوو و پیلانی دەستگیر کردنیان داڕشتبوو کە هاوڕێ ئەنوەر بە ووشیاریەوە پەی بەم پیلانە بردبوو و توانی دەرباز کردنی خۆی و پەیوەست بوونی بە هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە هەوڵی ڕژیم بۆ دەستگیر کردنی پووچەڵ بکاتەوە.
زۆری نەخایاند کە لە ڕیزی هاوڕێیانی پێشمەرگەدا لە بەر ووشیاری سیاسی و دڵسۆزی و سەمیمیەتی بەرانبەر بە هاوسەنگەرانی بەرپرسیارەتی سیاسی دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی پێ سپێردرا،بە دەربەست بوون و فیداکاری و تێکۆشانی بێ وچان لە بەڕێوە بردنی ئەرکەکانی هاوکات تێکۆشان بۆ بردنە سەرەوەی ڕادەی ووشیاری سیاسی خۆی و هاوڕێیانی جێگایەکی تایبەتی پێ بەخشیبوو.
ڕێکەوتی ١ی خاکەلێوەی ١٣٦٢لە جەریانی هێرشی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بۆ سەر پایەگای ڕژیم لە گوندی “ئاختەتەر”ی ناوچەی بۆکان هاوڕێ ئەنوەری پارسا پێشمەرگەی ووشیار و فیداکاری کۆمەڵە ، لە کاتێک دا کە لە دەستەوەی پێشڕەوی دا بوو هێرشیان کردە سەر پایەگای دوژمن ، کەوتە بەر گوڵلەی پارێزەرانی ستەم و نابەرابەری و گیانی لە ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم دا بەخت کرد.
بە درێژە پێدان بە ڕێگای ڕێز لە یادی هەمیشە زیندووی دەگرین.

گرامی باد یاد رفیق انور پارسا
.

.