نظام حسنی

  • نام و نام خانوادگی : نظام حسنی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سقز
  • تاریخ تولد : 1334
  • تاریخ جانباختن :1361.11.26
  • محل و نحوه جانباختن: زندان سقز . تیرباران

زندگی نامه رفیق نظام حسنی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە نیزامی حەسەنی

هاوڕی نیزام ساڵی ١٣٣٤ لە دایک بوو دەورانی خوێندنی هەتا کۆتایی دەورەی دەبیرستان لە شاری سەقز بە ئەنجام گەیاند.
پاش وەرگرتنی دیپلۆم کۆنکوری دانیشگای بە سەرکەوتووانە تێپەڕ کرد و لە دانیشگای تەبرێزەوە درێژەی بە خوێندن دا.
لە دەورانی تەحسیل دا لە دانیشگای تەبرێز لە گەڵ کۆڕو کۆمەڵەی سیاسی ئاشنا بوو و سەرەنجی بەرەو لای جیهانبینی مارکسیسزم و سۆسیالیزمی زانستی ڕاکێشرا.
دوای ڕاپەڕێنی خەڵکی ئێران لە ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی پەیوەندی بە سازمانی پەیکارەوە گرت وە بوو بە ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە دواتر ئەرکی ناوچەی سنەی پێسپێردرا.
بیری تێژو ڕوانینی عەینی لە سەر ڕەوتی چینایەتی ئەو تایبەتمەندیەی هاوڕێ نیزام بوو کە ئەوی کرد بە یەکێک لە پێشڕەوانی سازمانی پەیکار و بوو بە ئاڵا هەڵگری مارکسیسزمی شۆڕشگێڕ لەم ڕێکخراوەدا.
ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەردانی ساڵی ٦٠ بە پەرە سەندنی قەیرانی ناوخۆی سازمانی پەیکار تەشکیلاتی پەیکاری بە جێ هێشت و له پائیزی هەر ئەو ساڵە دا پەیوەندی بە ئێتحادی مۆبارزانی کۆمۆنیستەوە گرت و خەباتی خۆی لە گەڵ ئەو ڕێكخراوەیە درێژە پێدا.
ئەم ئازیزە لە کاری سازمان دان و پەیگیری بۆ بەرەو پێش چوونی ئەرکی تێکۆشانی کۆمۆنیستی هاوڕێیەکی دڵسۆز و نموونەی شۆڕشگێڕێکی کۆمۆنیست بوو هەر بۆیە زەحمەتکێشان و شۆڕشگێرانی شاری سەقز کە لە نزیکەوە دەیانناسی لە کانگای دڵیانەوە خۆشیان دەویست ،لە زستانی ساڵی ١٣٦٠ لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە شناسایی و پاشان دەتگیریان کرد و ڕەوانەی زیندان کرا.
نزیک بە یەک ساڵ سەخت ترین ئازارو ئەشکەنجەی بێڕەحمانەی پارێزەرانی سەرمایە و دیکتاتۆریەت نەیتوانی لێوی رازدارو نهێنی پارێزی ئەم خۆشەویستە بکاتەوە و هەموو و هەول و تەقەلایان لە گەڵ باوەڕێ ئەم کۆمۆنیستە شۆڕشگێڕە بەرەو ڕوو بوو کە حەقانییەت و داواکاری میلیون ها ئینسانی شەرافەتمەند و ئازادی خوازی لە پشتە .
کاتێک لە دەیانویست ئیعدامی بکەن هاوبەندیەکانیان هێنابووە سەحنەی ئێعدامە کە تا ورەی ئەوانی پێ بڕوخێنن لە ئاوا کاتو ساتێک دا هاوڕێ نیزام ڕوو بە دووژمن دلێرانە دەنگی هەڵبڕی و وتی:
“وەکوو کۆمۆنیست ژیاوم وەکوو کۆمۆنیست ئەمرم”
بەم شێوەیە ڕؤژی ٢٦ ی ڕێبەندانی ١٣٦١ ڕژیمی ئیسلامی تەنیا توانی بە تاوانی هەڵسووڕانی سیاسی و کۆمۆنیست بوون هاوڕێ نیزامی حەسەنی ئێعدام کرد و لاپەڕەیەکی ڕەشی پڕ لە جینایەتی دیکەیان بە مێژووی نگریسیان زیاد کرد.
یاد و ڕێگای پیرۆزی تا ڕزگاری یەکجاری بەردەوامە.

گرامی باد یاد رفیق نظام حسنی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *