ناصر خسروی

  • نام و نام خانوادگی : ناصر خسروی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :كه‌رێزه‌”ی شكاكان (نقده)
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :1361.12.19
  • محل و نحوه جانباختن: دیلان چه‌رخ (نقده) . تیرباران

زندگی نامه رفیق ناصر خسروی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ناسر خوسرەوی

ناسر ئازیز لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە گوندی “کەرێزە”ی شکاکان لە ناوچەی نەغەدە چاوی بە ژین هەڵێنا.
هەر لە دەورانی منداڵیەوە ژیانی بە کوێرەوەری و چەمەسەری دەستی پێکرد، بە چەشنێک نەیتوانی بڕواتە مەدرەسە و لە مافی باسەواد بوون بێبەری بوو.
هەر لە تەمەنی کەمەوە وێڕای سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەکەی کاری مەزرای دەکرد.
پاش ڕاپەڕینی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی دا هاوڕێ ناسر بە یارمەتی ٢مامی شۆڕشگێڕی هاوڕێیان کاک ڕەحیم و کاک کەریم خوسرەوی لە گەڵ خەباتی سایسی ئاشنا بوو و پاش ماوەیەک بوو بە هەڵسووڕاوی کۆمەڵە .
بڵاو کردنەوەی نەشریات و نوسراوەکانی کۆمەڵە لە نێو کرێکاران و زەحمەتکێشان دا و سەردانی کۆڕو کۆمەڵە کرێکاریەکان و تێکەڵاو بوونی لە گەڵ خەڵک دا، ئەرکێکی هەمیشەیی بوو کە بە باشی بەڕێوەی دەبرد.
ساڵی ١٣٦١ لە لایەن تەشکیلاتی کۆمەڵەوە وەک هەڵسووڕاوێكی فیداکار و دڵسۆز وەرگیرا و ڕاستەوخۆ کاری تەشکیلاتی پێ سپێردرا.
کۆ کردنەوەی یارمەتی بۆ هاوڕێیانی پێشمەرگە و بەشداری لە کۆبوونەوە و ئەو میتینگانەی کە لە لایەن کۆمەڵەوە لە ناوچەکە دا بەڕێوە دەچوو لە پەنای ئەرکەکانی دیکەی یەکێک لە مەیدانەکانی کارو چالاکی هاوڕێ ناسر بوو.
سەرئەنجام ئەم هاوڕێ خۆشەویستە لە ڕۆژی ١٩ی مانگی ڕەشەممەی ١٣٦١ لە کاتی هێرشێ هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر گوندەکانی کەرێزەی شکاکان، دیلان چەرخ و کوییکان لە گەڵ ٢مامی شۆڕشگێڕی دەستگیر کرا و لە بەر چاو خەڵک و لە گوندی “دیلان چەرخ” لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامیەوە تیرباران کران.
یادی هاوڕێ ناسری خوسرەوەی و هەموو گیان بەخت کردووانی ڕێبازی ئازادی و سوسیالیزم بە تێکۆشان و لە پێناوی ئامانجیان بەرز ڕادەگرین.

گرامی باد یاد رفیق ناصر خسروی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *