محمد امین قادری

  • نام و نام خانوادگی : محمد امین قادری
  • نام مستعار:سید مینه
  • محل تولد :چولان (دیواندره)
  • تاریخ تولد : 1340
  • تاریخ جانباختن :1361.07.19
  • محل و نحوه جانباختن: سد بوکان . تعرض به مقر نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق محمد امین قادری

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە موحەممەد ئەمینی قادری

کاک موحەممەد ئەمینی قادری ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە گوندی”چۆلاخی سەر بە ناوچەی دیواندەرە چاوی بە ژین هەڵێنا.
خوێندنی سەرەتائی لە گوندەکەی خۆیان تەواو کرد و بۆ درێژە دان بە خوێندن ڕەوانەی دیواندەرە بوو.
هەر لەو شارە پێی نایە ناو جەرگەی خەباتی سیاسیەوە و لە گەڵ هاوڕێیانی تەشکیلاتی کۆمەڵە پەیوەندی گرت ئەو پەیوەندییە بوو بە سەرەتای دەست پێکردنی دەورەیەکی پڕ ئەزموون لە تێکۆشان لە پێناو ئامانجەکانی سیاسی و چینایەتی ئەو ئازیزە لە ڕیزی تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵەدا، ماندوو نەناسانە کاری دەکرد و تووی ووشیاری و ڕێکخراو بوونی لە ناو زەحمەتکێشانی ئەو ناوچەیە دەچاند.
ئەگەر چی نهێنی پارێزێکی لێهاتوو بوو بە ڵام بەربڵاوی ئەو ئەرکانەی کە بۆ خۆی دانابوو کارێکی وای کرد کە دوژمن شوێنی هەڵبگرێ و هەوڵی گرتنی بدات،ناوەندی تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵە بە پیلانەکەی زانی و هاوڕێ موحەممەد ئەمینی ڕێنوێنی کرد کە بۆ درێژەدان بە چالاکی خۆی ڕوو بکاتە شاری تاران دوای ماوەیەک گەڕان بە شوێنی کار دالە کارخانەیەک کاری پەیدا کرد و لە شوێنی تازەشی دا بێ وەستان هەڵسووڕانی سیاسی خۆی لە ناو کۆڕو کۆمەڵی کرێکاران دا دەست پێکردەوە.
ماوەی ساڵێک لەوێ مایەوە ئاسەوارێکی بەرچاوی لە کاری تەشکیلاتی و سیاسی لە خۆی بە جێهێشت و ساڵی ١٣٦١ لە سەر داوای خۆی و ڕەزایەتی کۆمەڵە گەڕایەوە کوردستان و لە مانگی خەرمانانی ئەو ساڵەدا بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە پەیوەست بوو.
ووشیاری سیاسی و ورەی بەرز و شۆڕشگێڕانەی بوون بە هۆی ئەوە کە زۆر زوو لەو مەیدانەی خەباتیش دا جێگەی شیاوی خۆی بە دەست بێنێ و زۆر زوو بوو بە کادرێکی لێوەشاوەی سیاسی و نیزامی.
ڕێكەوتی ١٩ی ڕەزبەری ١٣٦١ی هەتاوی لە جەریانی پەلاماری هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە بۆ سەر پایەگاکانی ڕژیم لە گوندی”ئیبراهیم ئاوا”ی سەر بە ناوچەی دیواندەرە هاوڕێ موحەممەد ئەمینی قادری هەڵسووڕاوی لێهاتوویی خەباتی نهێنی و پێشمەرگەی جەسوورو فیداکاری کۆمەڵە کەوتە بەر گوڵلەی دوژمن و گیانی لە ڕێگای ئامانجەکانی سۆسیالیستی خۆی دا بەخت کرد یادی ئازیزی هەتا هەتایە لە دڵمان دا زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق محمد امین قادری
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *