قادر رشید آقا

  • نام و نام خانوادگی : قادر رشید آقا
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :آجیکند (بوکان)
  • تاریخ تولد : 1340
  • تاریخ جانباختن :1361.09.07
  • محل و نحوه جانباختن: تازه قلا (بوکان) . انفجار مین در مقر پیشمرگان

زندگی نامه رفیق قادر رشید آقا

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە قادری ڕەشید ئاغا

هاوڕێ قادر ڕەشید ئاغا ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە نێوو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە گوندی”ئاجیکەند”ی سەر بە ناوچەی بۆکان چاوی بەژین هەڵێنا.
لە دەورانی خوێندن لە بەر زیرەکی و زەکاوەتەوە نموونەی خوێندکاڕێکی سەرکەوتوو بوو کە لە لای هاوڕێیانی و مامۆستاکانی خوێندنگا خۆشەویست بوو.
لەم دەورانە لە تەمەنی شان بە شانی بنەماڵەکەی کاری سەخت و تاقەت پڕۆکێنی کوورە خانەشی تەجروبە کرد.
دەورانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە دژی ڕژیمی شا هاوڕێ قادر وەکوو کرێکارێکی ووشیار پێنایە ناو جەرگەی خەباتێکی پڕ جۆش و خرۆشی جەماوەریەوە.
پاش ڕووخانی ڕژیمی شا و بە پێک هێنانی جەمعیەتە دێمۆکراتیەکان هەڵسووڕانی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆی لەو ناوەندەدا درێژە پێدا و لە بەشی بڵاو کردنەوەی نووسراوە و ڕاگەیاندنەکان دەورێکی بەرچاوی گێڕا.
لە جەریانی پێک هاتنی یەکیەتی جووتیاران لە ناوچەی “مەحاڵ” و دۆڵی”ئاجیکەند”، بەو پەڕی دڵسۆز و لە خۆ بردووییەوە بەشداری کرد و بۆ بەرەو پێش بردنی و گەییشتنی جووتیارانی زوڵم لێکراو بە مافەکانیان هەڵدەسووڕا.
پاش هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خەڵکی کوردستان هاوڕێ قادر پەیوەدنی بە هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە گرت و بۆ دیتنی دەورەیەکی پزیشکیاری دیاری کرا و سەرکەوتووانە ئەم دەورەیە بە ئەنجام گەیاند و بوو بە پزیشکیاری دەستە.
ماوەیەک لە بەشی بیسیم دا کاری کرد و دوای ماوەیەک بە هۆی کارزانی و لێهاتوویەک کە لە خۆی نێشان دا لە هێزی پێشڕەو دابوو بە مەسئولی نیزامی دەستە.
ڕێکەوتی ٧ی سەرماوەزی ١٣٦١ی هەتاوی کاتی کار کردن لە سەر مەودای مونفەجێرە بە هۆی تەقینەوەی ئەم مەوادە هاوڕی قادری ڕەشید ئاغا پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە گیانی لە دەست دا و بە ڕیزی گیان بەخت کردووانی ڕێبازی ئازادی و سۆسیالیزم پەیوەست بوو.
یادی ئازیزی بە درێژە پێدانی ڕێگای ڕێز لێ دەگرین.

گرامی باد یاد رفیق قادر رشید آقا
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *