عمر جمیانی
- نام و نام خانوادگی : عمر جمیانی
- نام مستعار:ندارد
- محل تولد :تورجان (سقز)
- تاریخ تولد : 1344
- تاریخ جانباختن :1361.09.01
- محل و نحوه جانباختن: قروچا (سقز) . انفجار مین در مقر پیشمرگان
زندگی نامه رفیق عمر جمیانی
هاوڕێ عومەری جەمیانی ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحەمتکێشیی گوندی تورجان سەر بە ناوچەی سەقز چاوی بەژین هەڵێنا.
لە بەر نەداری و باری گوزەرانی بنەماڵەکەیان نەیتوانی بڕواتە خوێندنگا و لە مافی باسەواد بوون بێبەش بوو.
تازە پێ نابووە تەمەنی لاویەتی کە بۆ کرێکاری ڕەوانەی شارەکانی دەرەوەی کوردستان بوو کار لە کارگاکانی بیناسازی و کوورەخانە و شوێنی تر دوور لە بنەماڵە و کەسو کاری لاپەڕەیەکی تازەی لە ژیانی دا بەڕەوڕووی کردەوەو ئەوەی بە بنەماڵەیەکی گەلێک گەورەتر لە هاوچین و هاوچارەنوسانیەوە گرێ دا،هاتبووە ناو جەرگەی ژیانێکی پڕ لە زوڵم و چەوسانەوە و لە هەمان حاڵدا پڕ لە موقاوەمەت و ناڕەزایەتی.
ئەو ئەزموونە لە ژیانی هاوڕێ عومەر هاوکات بوو لە گەڵ کەوتنە ڕێی جۆش و خرۆشێکی شۆڕشگێڕانە لە دژی ڕژیمی دیکتاتۆری پاشایەتی لە هەموو ئێران،ناڕەزایەتی ڕۆژانەی کرێکارانو تێکەڵاوی خەباتێکی پڕ تەوژمی سیاسی دژی دەسەڵاتی سیاسی زاڵ بە سەر ئێران دابوو دەروازەی خەباتی سیاسی لە وەها هەل و مەرجێک دا بەڕووڕووی کرێکاری لاوی ئێمە کاک عومەری جەمیانی کرایەوە.
بە دوای ڕاپەڕینی جەماوەری گەلانی ئێران کە لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی دوای ڕووخانی ڕژیمی پەهلەوی ئەم ئازیزەش گەڕایەوە بۆ کوردستان و وەک هەزاران کەسی دیکە لە کرێکاران و چەوساوەکانی ئەم ناوچەیە ڕێبازی ڕزگاری خۆی و هاوچینەکانی دیکەی ئاشنا بوو و سەرەنجی بەرەو لای کۆمەڵە ڕاکێشرا.
بەهاری ساڵی ١٣٦١ ی هەتاوی هاوڕێ عومەر بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو و چەکی پارێزگاری لە ماف و بەرژەوەندیەکانی کرێکاران و خەڵکی چەوساوەی بە دەستەوە گرت.
بە هاتنی بۆ ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە بەردەوام بە شوێن فێر بوون و لە یەکەمین هەنگاوەکانی دا بۆ یارمەتی هاوڕێیانی پێشمەرگە فێری سەواد بوو و دونیایەکی دیکەشی بۆ بردنە سەری وشیاری سیاسی بەڕەوڕووی خۆی کردەوە.
تەمەنی پێشمەرگایەتی هاوڕێ عومەر ئەگەر چی کەم بوو بەڵام پڕ بوو لە فیداکاری و دڵسۆزی بۆ کۆمەڵە و بۆ تەک تەک هاوڕێیانی.
بە داخەوە لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزی ١٣٦١ی هەتاوی لە کاتی کار کردن لە سەر مەوادی مونفەجێرە بە هۆی تەقینەوەی ئەو مەوادە هاوڕێ عومەری جەمیانی کرێکاری وشیارو پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە گیانی لە دەست دا و بە ڕیزی گیان بەخت کردووانی ڕێبازی ئازادی و سۆسیالیزم پەیوەست بوو. بژی یادی ئازیزو خۆشەویستی.
.