عباس پاک ایمان

  • نام و نام خانوادگی : عباس پاک ایمان
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :؟
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :بهار 1361
  • محل و نحوه جانباختن: زندان اوین . تیرباران

زندگی نامه رفیق عباس پاک ایمان

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە عەباسی پاک ئیمان

زۆرن ئەو کرێکارو زەحمەتکێشانەی شاری هەمەدان و ئەو شۆڕشگێڕە کۆمۆنیستانەی ئێران کە سیمای ماندوویی نەناس و پڕ لە فیداکاری هاوڕێ عەباسی پاک ئیمانیان لە بیر نەچووەتەوە.
هەڵسووڕانی سیاسی ئەم ئازیزە ئەگەرێتەوە بۆ ساڵانی خوێندن لە دەبیرستان و ئەوەڵ ساڵەکانی لە دانشگای تاران لە ساڵی ١٣٤٧ کە دەورەی سەرهەڵدانی جم و جۆڵێکی تازە لە ئاستی بزووتنەوەی کرێکاری و خوێندکاری دا بوو.
لەم دەورانەدا بوو کە یەکێک لە هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی خوێندکاری و هاوکات لە گەڵ چالاکی سیاسی لە شاری تاران پەیوەندی خۆی لە گەڵ هاوڕێیانی شاری هەمەدان ڕاگرتبوو.
لە ساڵی ٥٠ بە دەست بە کارکردنی سازمانی موجاهێدین بوو بە لایەنگری ئەم ڕێکخراوەیە و لە ساڵی ٥٢ دا بە شێوەی حرفەیی هەڵسووڕانی چەکدارانەی خۆی لەو سازمانەدا دەست پێکرد.
پاشان بە هۆی گەشە کردن و ئەزمونێکی زیاتر لە بوواری تێکۆشان و خەبات دا بۆچوونی مەزهەبی ئەم تەشکیلاتەی وە لانا و پەیوەندی بە بەشی مارکسیست لینینیستی ڕێکخراوەکە گرت.
هاوڕێ عەباس بەهۆی کارایی و ئەزموونێک کە لە جەریانی تێکۆشان و خەبات دا بە دەستی هێنابوو وێڕای چەند کەس لە هاوڕێیانی لە بەشی تەشکیلاتی دەرەوە سازمان درا و لە ووڵاتی سووریە و لوبنان لە گەڵ بزووتنەوەی چەکدارانەی خەڵکی فەلەستین پەیوەندی گرت.
لە درێژەی هەڵسووڕانی دا ئەرکی بە ڕێوە بردنی پەیوەندی نێوان ئێران و ئەورووپا بۆبە ئەنجام گەیاندنی کاری تەداروکاتی لە یەکێک لە شارەکانی وڵاتی تورکیە سازمان درا.
ساڵی ١٣٣٦ لەم ڕێکخراوەیە جیابووەو و لە تورکیە بەرەو پاریس ڕۆشت و پاش ماوەیەک بۆ درێژە پێدان بە تێکۆشان و خەباتی خۆی پەیوەندی بە گرووپێک بە ناوی : ئیتحادی موبارزە لە ڕێگای ئارمانی چینی کرێکارەوگرت و وێڕای چەند کەس لە هاوڕێیانی گەڕانەوە بۆ ئێران و تێکۆشانی خۆی لە ڕیزی ڕێکخراوی ڕەزمەندەگان دا درێژە پێدا.
لە ناو ئەم ڕێکخراوەیە دوای ماوەیەک ڕێبازێکی هەڵبژارد کە دواجار بوو بە بناغەی پێک هاتنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و فراکسیۆنی لایەنگرانی ئەو ڕێبازەی کە ئەو کات بە ناوی مارکسیسمی شۆڕشگێڕ دەناسراوە پێک هێنا.
بە کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی بە باشی لە پێشینە و ئەزموون و کاری شۆڕشگێڕانەی ئەم خۆشەویستە ئاگادار بوون دەمێکە بە شوێنیەوە بوون و لە هەوڵی ئەوەدا بوون لە بیخەن داوەوە.
لە کۆتایی دا لە هاوینی ساڵی ٦٠ کاتی هێرشی بەربڵاوی هێزەکانی ڕژیم پاش هەوڵێکی زۆر توانیان دەستگیری بکەن لە زیندانی کۆماری ئیسلامی هەر ئەو جۆرە وا چاوەڕوان دەکرا خۆڕاگر و ڕاوەستاوە لە بەرنبەر ئەشکەنجە و ئازاری پاریزەرانی جەهلو سەرمایەدا ڕاوەستاو و لێوی ڕازداری بۆ دوژمن نە کرایەوە.
بەهاری ساڵی ٦١ سینەی پڕ لە حەز و ئاوات بە ڕزگاری و سۆسیالیزمی هاوڕی عەباس پاک ئیمان شۆڕشگێڕی نەسرەوتوو دەکەوێتە بەر گوڵلەی هێزەکانی ڕژیم و بەم شێوەیە گیانی لە ڕیگای ئازادی و بەختەوەری بۆ ئینسان فیدا دەکات.
بە درێژە پبە درێژە پێدان بە ڕێبازی پیرۆزی ڕیز لە یادی ئازیزو هەمیشە زیندووی دەگرین.

گرامی باد یاد رفیق عباس پاک ایمان
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *