طاهر منافی
- نام و نام خانوادگی : طاهر منافی
- نام مستعار:ندارد
- محل تولد :حسن نوران (اشنویه)
- تاریخ تولد : 1341
- تاریخ جانباختن :1361.12.02
- محل و نحوه جانباختن: شهر اشنویه . عملیات تعرضی پیشمرگان
زندگی نامه رفیق طاهر منافی
هاوڕێ تاهیر ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە گوندی”حەسەن ئاوا”ی سەر بە ناوچەی شنۆ چاوی بە ژین هەڵێنا.
خوێندنی سەرەتائی لە گوندەکەی خۆیان تەواو کرد و پاشان بۆ درێژە پێدان بە خوێندن ڕەوانەی شاری شنۆ بوو و هەتا کۆتایی دەبیرستانی لەو شارە مایەوە.
هەر لەم دەورانەدا و بە پەرە گرتنی خەباتی گەلانی ئێران لە دژی ڕژیمی پەهلەوی هاتە ناو کۆڕی خەباتی سیاسیەوە لەو ڕێگەیەوە بوو کە هەڵسووڕانی کۆمەڵەی لە ناوچەی شنۆ ناسی و سەرەنجی بەرەو لای سیاسەت و ڕێبازی سۆسیالیستی کۆمەڵە ڕاکێشرا، لە شوێنی خوێندن و ژیانی لە شاری شنۆ ئەرکی چالاکی سیاسی و بڵاوکردنەوەی تووی ووشیاری لە ناو خوێندکاران و لاوانی ئەو شارە وەئەستۆ گرت و هەڵسووڕاوانە بەڕێوەی برد.
هاوڕێ تاهیر ساڵی ١٣٥٩ بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو.
جەسارەت وجیدیەت لە کاتی بەڕێوە بردنی ئەرکەکانی دا لە تایبەتمەندیەکانی ئەم ئازیزە لە ڕیزی هاوڕێیانی پێشمەرگەدا بوو کە ببوو بە هۆی خۆشەویستی هاوڕێ تاهیری مەنافی لە نێو دڵی هاوسەنگەرانی دا.
ماوەیەک پاش پەیوەست بوونی بە ڕیزی هاوڕێێانی پێشمەرگەوە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەرکێکی تەشکیلاتی ڕەوانەی ناوچەی سەردەشت بوو و بۆ ماوەی پێنج مانگ لەوێ مایەوە.
ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لە گەڵ یەکێکی دیکە لە هاوڕێیانی لە نزیک یەکێک لە ئاوائیەکانی ناوچەی شنۆ دەکەونە کەمینی هێزەکانی ڕژیم و بە دیل گیران و بەرەو زیندانی ورمێ بەڕێ کران.
پاش سێ مانگ و نیوو لە نێوزیندانی ڕژیم دا لە ژێر سەخت ترین ئەشکەنجە و ئازاردا دەبێت لەو پەڕی ئازایەتی دا لە فورسەتێک دا کە بۆی هەڵکەوت توانی خۆی لە زیندان دەرباز بکات و بە ڕیزی هاوڕێیانی پێشمەوگەوە پەیوەست بێتەوە.
سەرئەنجام لە ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەممەی ١٣٦١ی هەتاوی لە جەریانی مەئموریەتێکی پێشمەرگانەدا لە نێو شاری شنۆ هاوڕێ تاهیری مەنافی پێشمەرگەی هەڵکەوتوو وفیداکرای کۆمەڵە کەوتە بەر گولەی دوژمن و گیانی لە ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم دا بەخت کرد.
یادی بەڕێزە و ڕێگای پڕ ڕێبوار
.