صالح امین پناه
- نام و نام خانوادگی : صالح امین پناه
- نام مستعار:ندارد
- محل تولد :تاتهرهش (سنندج)
- تاریخ تولد : 1342
- تاریخ جانباختن :1361
- محل و نحوه جانباختن: زندان (امین پناه) . اعدام
زندگی نامه رفیق صالح امین پناه
هاوڕی ساڵەحی ئەمین پەنا ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی گوندی”تاتەڕەش”ی سەر بە شاری سنە چاوی بە ژین پشکووت.
خوێندنی سەرەتائی لە شاری سنە تەواو کرد و بە هۆی دەست تەنگی و باری گوزەرانی بنەماڵەکەیان نەیتوانی درێژە بەخوێندن بدات.
ئەگەر چی تەمەنی کەم بوو بەڵام ڕووی کردە بازاڕی کارو دەستی دایە کار کردن.
کاتی خرۆشانی تووڕەئەی و ناڕەزایەتی گەلانی ئێران لە دژی ڕژیمی پەهلەوی هاوڕێ ساڵەح تازە لاوێک بوو کە هاتە ڕیزی خۆپیشاندەران و ژیانی تێکەڵاوی خەباتی سیاسی بوو.
پاش ڕووخانی ڕژیمی شا و بە دەست پێکردنی ئاشکرای کارو چالاکاییەکانی کۆمەڵە لە بنکەی گەڕەکی حاجی ئاوای شاری سنە پەیوەندی بە کۆمەڵەوە گرت و لە ڕێبازی سۆسیالیستی دا دەستی بە خەبات و تێکۆشان کرد.
لە جەریانی هێرشی ڕژیم بۆ سەر شاری سنە لە بەهاری ساڵی ٥٩دا شان بە شانی خەڵکی ئازادیخواز و هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە خۆڕاگری و قارەمانیەتی ئەم شارە لە بەرامبەر هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی چالاکانە هەڵسووڕا.
لەم دەورانە بە دواوەوە یەکجاری لە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەدا مایەوە و لەو پەڕی فیداکاری و دڵسۆزیەوە ئەرکەکانی بە جێ دەهێنا.
ساڵی ٦١ بە مەبەستی مەئموریەتێکی تەشکیلاتی نێردرایە شاری سنە و پاش ماوەیەک لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە شناسائی کرا و لە گەڵ یەکێک لە هاوڕێیانی دەستگیر و ڕەوانەی زیندان کران.
ئەشکەنجە گەرانی ڕژیم کە هیچ بۆنێکیان لە ئینسانیەت نەبردووە بۆ ماوەی یەک مانگ هاوڕێ ساڵەحیان بە توندترین شێوە ئازاردا و نەیان توانی لێوی نهێنی پارێزی کە لە دڵ و دەرونێکی لێوانڵیوی لە عەشق بە ئازادی و وەفاداری بۆ ئامنجەکانی فەرمانی وەردەگرت بکەنەوە. ئەو کۆمۆنیستە خۆڕاگرە تەنیا ١٩ ساڵ تەمەنی بوو ئەشکەنجەگەرانی خۆی بە چۆک داهێنا و خۆی بوو بە قارەمانی موقاوەمەت و ئەوانی سەرشۆڕ و ڕیسوا کرد.جەلادانی پاڕیزەری نیزامی چەوسێنەری سەرمایەداری و ڕژیمی ئیسلامی هاوڕێ ساڵەحی ئەمین پەنا پێشمەرگەی ووشیارو فیداکاری کۆمەڵەیان لە زیندان دا ئیعدام کرد.
بە درێژە پێدان بە ڕێگای پیرۆزی ڕێز لە یادی ئازیزو خۆشەویستی دەگرین.
.