صادق قائدی

  • نام و نام خانوادگی : صادق قائدی
  • نام مستعار:مجید
  • محل تولد :؟
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :اسفند 1361
  • محل و نحوه جانباختن: زندان اوین . تیرباران

زندگی نامه رفیق صادق قائدی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە سادقی قائدی

ژیانی سیاسی ئەم هاوڕێ خۆشەویستە لە سەرەتاوە لە گەڵ سازمانی موجاهێدینی خەلقی ئێران لە ساڵەکانی ٥٣ی هەتاویەوە دەستی پێکرد.
بە دوای ئاڵوگۆڕی نێوخۆیی ئەو ڕێکخراوەیە کە بوو بە هۆی جیابوونەوەی بەشی مارکسیستی هاوڕێ سادق بەو بەرەیە پەیوەست بوو.
لەم دەورانە بە دواوە هەڵسوورانی سیاسی خۆی بە شێوەی حیرفەئی دەست پێکرد و لە بەشی کرێکاری لە کارخانە جۆراوجۆرەکانی شاری تاران کاری کرد.
ساڵی ٥٦ بۆ کار چووە کارخانەی “جێنێڕاڵ مۆتۆرز”و لەوێ تا ساڵی ٥٨ مایەوە.
لەم ماوەیە دا لە گەڵ کۆمەڵێ لە کرێکاران و هەڵسووڕاوانی پێشڕەوی ئەو خەباتە پەیوەندیەکی دۆستانە و سیاسی پەیدا کرد و لە ناڕەزایەتیە کرێکاریەکان بە شداریەکی بەرچاو و چالاکانەی هەبوو.
لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ٥٧ لە ڕێپێوانێکی سیاسی لە گەڵ کۆمەڵێکی دیکە لە کرێکاران دەستبەسەر کرا کە پاش چەند ڕۆژ بە هۆی نەبوونی بەڵگە ئازاد کرا.
لە ساڵی ٥٧سازمانی پەیکار دامەزرا هەڵسووڕانی خۆی بەم سازمانەوە گرێ دا و بە هێزو توانەیەلی بەر چاو و شۆڕشگێڕانە درێژەی بە کاری سیاسی دا.
مانگی گوڵانی ساڵی ٥٨ کاری لە کارخانە ی “جێنێڕاڵ مۆتۆرز” کۆتایی پێ هات و وەک ئەندامی کۆمیتەی سازمانی پەیکار لە ناوچەی “خوزستان” لە جنووبی ئێران سازمان درا.
لەو ناوچە دا لە گەڵ کرێکارانی پێشڕەو و شۆڕشگێڕانی کۆمۆنیستی لە بەشەکانی “ئاغا جاری”و “گەچساران” پەیوەندی گرت
تێکۆشەرانی سەنعەتی نەوتی جنووب گەلێک بیرەوەری ئەم ئازیزەیان لە بیرماوە.
پاش کۆنگرەی دووهەمی سازمانی پەیکار بۆ ماوەی چەند مانگ بۆ سازماندانی تەشکیلاتی بەشی سیستان و بەلووچستان ئەو سازمانە بەڕێ کرایە ناوچەی ناوبراو کە دواجار و پاش بە ئەنجام گەیاندنی ئەرکەکانی لەو بەشە گەڕایەوە خوزستان.
پاش هێرشی بەربڵاوی جینایەتکارانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر سازمان و ئەحزابی سیاسی بە هاتنە ئارای قەیرانی سیاسی لە سازمانی پەیکاردا وێڕای کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی ئاڵای مارکسیسزمی شۆڕشگێڕیان لە نێو ڕێکخراوەکەیان دا بەرز کردەوە وبە لایەنگری لە بەرنامەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە سازمانی کۆمۆنیستی پەیکارەوە پەیوەست بوو.
بۆ پەرە پێدان بە بیرو چالاکی مارکسیسزمی شۆرشگێڕ لە خوزستان مایەوە و درێژەی بەکاری خۆیدا.
دۆستایتی و هاوڕێیەتی لە گەڵ کرێکارانی سەنعەتی نەوتی جنووب و هەروەها کرێکارانی سەنعەتی لە شاری تاران تایبەت مەندیەکی بەرچاوی ئەم ئازیزە بوو کە توانیبووی کاریگەریەکی باشی لە پێک هێنانی یەک ڕیزی و تێکۆشانی کرێکاری دا هەبێت.
مانگی جۆزەردانی ساڵی ٦١ی هەتاوی کە بۆ مەئموریەتێکی تەشکیلاتی ڕۆیشتبووە شاری تاران لە گەڵ دوو هاوڕێ دیکەی جەوادی قائدی و مونیرەی هاشمی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستگیرو زیندانی دەکرێن.
جەلادانی ڕژیم سەڕەڕای بە کار هێنانی ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر کە بەسەر ئەم ئازیزەیان هێنا لە بەرامبەر باوەڕێ مەزنی بە ڕزگاری چینی کرێکار و چەوساوەکان و ورەی پۆڵائینی ئەم شۆرشگێڕە کۆمۆنیستە زەبوون بوون لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی دا حوکمی ئیعدامی هاوڕێ سادقی قائدیان بەڕێوە برد و لاپەڕەیەکی ڕەشی دیکەیان بە مێژووی پڕ لە ئینسان کوژی خۆیان زیاد کرد.
ناوی ئازیزی بەرزە و ڕێگای پیرۆزی بەردەوام.

گرامی باد یاد رفیق صادق قائدی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *