خلیل الیاسی

  • نام و نام خانوادگی : خلیل الیاسی
  • نام مستعار:خلیل حمه‌لاو
  • محل تولد :بیساران (سنندج)
  • تاریخ تولد : 1337
  • تاریخ جانباختن :1361.09.13
  • محل و نحوه جانباختن: در مسیر جاده (سنندج . مریوان)

زندگی نامه رفیق خلیل الیاسی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە خەلیلی ئەلیاسی

هاوڕێ خەلیل ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە گوندی”بێساران”ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆ چاوی بی ژین هەڵێنا.
هەر لە دەورانی منداڵیەوە ستەم و نابەرابەری ئەم جیهانە خۆی بەم ئازیزە نیشان دا ولە بەر دەست تەنگی و نەداری بنەماڵەکەیان لە مافی خوێندن و باسەواد بوون مەحرووم بوو.
تەمەنی ١٥ ساڵان بوو کە بۆ یارمەتی گەیاندن بە باری گوزەرانی بنەماڵەکەیان ڕەوانەی شارەکانی دەرەوەی کوردستان بوو و دەستی دایە کارکردن.
ساڵی ١٣٥٦ برایە سەربازی و لەوێ لە گەڵ هاوڕێ گیانبەخت کردوو سەلاحی گوڵچینی ئاشنا بوو ئەو ئاشنایەتیە بوو بە سەرەتای شکڵ گرتنی ووشیاری سیاسی ئەو ئازیزە و هاتە ناو کۆڕی تێکۆشانی سیاسیەوە.
لە جەریانی توند بوونەوەی ئاخێزی جەماوەری لە ساڵی ١٣٥٧ ، پادگانی بە جێهێشت و بوو بە تێکۆشەرێکی ڕیزی پێشەوەی خەباتی ئەو سەردەمی کۆمەڵانی خەڵکی شاری سنە و ناوچەی ژاوەرۆ.
لە نەورۆزی ١٣٥٨ دا کە شاری سنە کەوتبووە بەر پەلاماری ڕژیمی تازە بە دەسەلات گەییشتوو چەکی دیفاع لە خەڵکی کردە شانی و چالاکانە لە موقاوەمەتی خەڵكی ئەو شارە دا بەشداری کرد،هەر لەم دەورانەدا و لە جەرگەی ئەو خەبات و موقاوەمەتە دا پەیوەندی بە کۆمەلەوە گرت و درێژەی هەڵسووڕانی خۆی بە ڕێبازی کۆمەڵەوەگرێ دا.
کاتی خۆڕاگری خەڵکی شاری کامیاران و هێزی پێشمەرگە لە بەرامبەر هێرشی ڕژیمی ئیسلامی هاوڕێ خەلیل لە ڕیزی ئەم خۆڕاگریە دا حوزوری هەبوو و گەلێک بیرەوەری شیرین و ئەزموونی بە نرخی لە ڕۆژانی ئەو موقاوەمەتە لە خۆی بە جێهێشتووە.
پاش ماوەیەک کە لە ڕێزی هاوڕێیانی پێشمەرگە مەشغووڵی خەبات بوو گەڕایەوەنێو شارو لەمەیدانی کاری ووشیاری دەرانە و یارمەتیدانی تەشکیلات دەستی به کار کرد.
زۆری نەخایاند کە سەر لە نوێ گەڕایەوە لای هاوڕێیانی پێشـمەرگە و تێکۆشانی خۆی لەم مەیدانە دا دەست پێکردەوە.
لە نێو هاوڕێیانی دا یەکێک لە سیما ناسراوەکانی لە خۆبردووی و کار لێهاتووی بوو بۆیە بەرپرسیارەتی دەستەیەک پێشمەرگەی پێ سپێردرا.
هاوڕێ خەلیل هەتا مانگەکانی ئاخری ساڵی ٦١ لە مەیدانە کانی شەڕی شۆڕشگێڕانە لە ناوچەی مەریوان و ژاوەرۆ چالاکانە بەشداری کرد.
ڕۆژی ١٣ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لە کاتی پەلاماری هاوڕێیانی پێشمەرگە بۆ سەر مەقەڕەکانی هێزەکاانی ڕژیم لە گوندی “ڕەشنەش” لە سەر ڕێگای سنە بۆ مەریوان بە سەختی بریندار دەبێت کە هاوڕێیانمان لە مەیدانی شەڕەکە دووری دەخەنەوە بەڵام بە داخەوە لە بەر سەخت بوونی برینەکەی هاوڕێ خەلیلی ئەلیاسی پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە و بەرپرسی دەستە گیانی لە ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم دا بەخت کرد و بە ڕیزی گیان بەخت کردووانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو. بە درێژە پێدان بە ڕێگای هاوڕێ خەلیل ڕێز لە یادی ئازیزی دەگرین.

گرامی باد یاد رفیق خلیل الیاسی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *