حسن رستمی

  • نام و نام خانوادگی : حسن رستمی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :بوکان
  • تاریخ تولد : 1340
  • تاریخ جانباختن :1361.10.06
  • محل و نحوه جانباختن: جاده سد بوکان . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق حسن رستمی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە حەسەن ڕۆستەمی

هاوڕێ حەسەن ڕۆستەمی ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە شاری بۆکان چاوی بە ژین پشکووت.
هەتا دەورانی دەبیرستان درێژەی بە خوێندن دا و پاشان دەستی دایە کرێکاری ژیانی کرێکاری گەلێک دەرس و ئەزمونی تازەی پێ بەخشی و بیرو هۆشی بەرەو خەباتی دژی سەرمایەداەی و دژی چەوسانەوە ڕاکێشا ئەو وشیاریە سەرەتاییە بوو بە دەستمایەی ڕێبازێکی سیاسی کە دواجار هەڵبژارد.
لە ڕاپەڕێنی گەلانی ئێران لە دژی رژیمی پەهلەوی لە شاری بۆکان هەڵسووڕاوانە بەشداری کرد و پاش ڕووخانی ئەم ڕژیمە لە ڕێبەندانی ساڵی ٥٨ دا پەیوەندی بە جەمعیەتی دیفاع لە زەحەمتکێشان و مافی گەلی کورد لەو شارە گرت و بوو بە هەڵسووڕاوێکی ئەم ناوەندە دیموکراتیە.
ساڵی ١٣٥٨بە هاتنەوەی پێشمەرگە بۆ نێو شارەکان هاوڕێ حەسەن پەیوەندی بە کۆمەڵەوە گرت و هەڵسووڕاوانە بۆ بەرەو پێش بردنی سیاسەتەکانی کۆمەڵە و تەبلیغ لە نێو کرێکاران و زەحمەتکێشان دا بۆ ئاشنا بوونیان لە گەڵ ڕیبازی چینایەتی و تێکؤشانی یەکگرتووانە کاری دەکرد.
هاوینی ساڵی ١٣٥٩ بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو.
شوروشەوق و خۆشەویستی ئەم ئازیزە لە کاری شۆڕشگێڕانە و سەمیمیەتی بەرانبەر بە هاوڕێیانی بوو بە هۆی ئەوەی کە بە زووترین کات لە نیو هاوسەنگەرانی جێگای خۆی ببێتەوە.
جەسارەت و کارزانی بەرامبەر دوژمنان لە تایبەتمەندیەکانی ئەم ئازیزە بوو گەلێک جار لە مەیدانەکانی شەڕی شۆڕشگێڕانە دا خۆی نیشان ئەدا،زۆر زوو لە گەڵ تاکتیک و فنونی پێشکەوتووی پێشمەرگانە ئاشنا بوو و لە کاری فێر کردن و بارهێنانی ئەو تێکۆشەرانەی کە تازە بە هێزی پێشمەرگە پەیوەست دەبوون ئەرکی وەئەستۆ گرت و بۆ چەندین دەورە هەڵسووڕاوانە بەڕێوەی برد.
ڕۆژی ٦ی بەفرانابری ١٣٦١ی هەتاوی لە جەریانی ڕووبەڕووبوونەوەی هاوڕێیانمان لە گەڵ هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی کە لە سەر ڕێگای سەدی بۆکان ڕووی دا هاوڕێ حەسەن لە کاتێک دا کە فەرماندەیی بەشێک لەو شەڕەی وەئەستۆ بوو لە گەڵ هاوڕێیانی دیکەی قارەمانانە بەرامبەر دوژمن ڕاوەستان کە لە کاتی هێرش بردنە سەر دوژمن بە توندی بریندار بوو پاش بریندار بوونی سەرەڕای هەوڵ و تێکۆشانی هاوڕێیانی بەشی پزیشکی تەنیا ٤٨ ساعەت توانی کە ژیان بەسەربەرێت و لەو ماوەیە دا تێدەکۆشا ورەی هاوڕێیانی بە سەردانی دروشمی شۆڕشگێڕانە لە سەرەوە ڕابگرێت.
بە داخەوە ڕۆژی ٨ی بەفرانباری ١٣٦١ی هەتاوی هاوڕێ حەسەنی ڕۆستەمی پێشـەرگەی فیداکاری کۆمەڵە و فەرماندەی دەستە گیانی بەخت کرد و بە ڕیزی گیان بەخت کردووانی ڕێگای ئازادی وسۆسیالیزمەوە پەیوەست بوو. هەزاران درود و سڵاو بۆ گیانی ئازیزی.

گرامی باد یاد رفیق حسن رستمی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *