جلال کریم افشار

  • نام و نام خانوادگی : جلال کریم افشار
  • نام مستعار:جلال اویهنگ
  • محل تولد :اویهنگ (سنندج)
  • تاریخ تولد : 1340
  • تاریخ جانباختن :1361.12.26
  • محل و نحوه جانباختن: خواشت (سنندج) . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق جلال کریم افشار

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە جەلالی کەریم ئەفشار

هاوڕێ جەلالی کەریم ئەفشار ساڵی ١٣٣٩ی هەتاوی لە گوندی “ئەوێهەنگ” لە نێو بنەماڵەیەکی فەقیر و زەحمەتکێش چاوی بە ژین پشکووت.
کە خۆی ناسی بۆ یارمەتی دان بە باری بژێوی ژیانی بنەماڵەکەیان بە مەبەستی کار کردن ڕەوانەی شارەکانی دەرەوەی کوردستان بوو.
بە دەست پێکردنی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی ئێران لە دژی ڕژیمی پەهلەوی ئەویش وەک باقی هاو زەنجیرانی بۆ ڕزگاری لە دەست ژیانی پڕ مەینەت و کوێرەوەی لە خەبات دا بەشداری کرد.
ئەم هاوڕێیەمان لە گوندەکەی خۆیان لە دژی کۆنەپەرەستان و پاسگای ژاندارمری چالاکی بەر چاوی بوو. سەرئەنجام هاوڕێ جەلال بەهاری ساڵی ٦١ ی هەتاوی بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو و پاش تێپەڕ کردنی دەورەی ئاموزشی سیاسی-نیزامی لە هێزی شۆڕش دا سازمان درا.
ئەم خۆشەویستە ئەگەر چی تەمەنی ژیانی پێشمەرگایەتی زۆر نەبوو بەڵام لەو ماوەی دا زۆر بە ووشیاری و دڵسۆزیەوە ئەرکەکانی خۆی بەڕێوەی برد.
ڕۆژی ٢٦ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٦١ ی هەتاوی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان بردە سەر گوندی “خواشت” لە ناوچەی ژاوەرۆ لە شاری سنە.
پێشمەرگەکانی کۆمەڵە قارەمانانە بەرامبەریان ڕاوەستان لە جەریانی ئەم شەڕەدا هاوڕێ جەلال بریندار بوو.
دەستی بە کەلەکەیەوە گرتووە سەڕەڕای ئەوەی کە شوێنی برینەکەی بەستووە بەڵام خوێن هەر دوو دەستی سوور دەکات.
جەلال توانی زیاتر لە دوو ساعەت بە ڕێگادا بڕاوت بەڵام خوێنڕێژی و ئازار لە لایەک و لە لایەکی دیکە بەفری زۆر نەیهێشت کە درێژە بە ڕۆشتنی بدات.
دەبێت هەر چی زووتر بە گوندی “ئەوەکۆڵان” بگەن تا لە مەرکەزی پزیشکی دا چارەسەر بکرێت.
ڕێگایەکی دوور و درێژیان لە بەر بوو، هاوڕێیانی برانکاردیان ئامادە کرد خەڵکی گوندەکانی سەر ڕێگا بەو پەڕێ دڵسۆزیەوە یارمەتی هاوڕێیانیان دەدا، کاتێک بە گوندی “ئەوێهەنگ” گەیشتن خەڵکێکی زۆر کۆبوونەوە و دایکی هاوڕێ جەلال لە نێو خەڵکەوە خۆی گەیاندە ڕۆڵەکەی .
جەلال کاتێک چاوی بە دایکی کەوت وەک هەمیشە بە پێکەنینەوە وتی :زۆرم پێ خۆشە کە هەر چی زووتر چاک ببەمەوە تا ئەرکەکانی خۆم دیسانەوە بە ئەنجام بگەیەنم بەڵام ئەگەریش نەژیام تۆ نابێت بۆ من ناڕەحەت بیت چونکە لە ڕێگایەک دا دەمرم کە پێش من هەزاران کۆمۆنیست و ئینسانی یەکسانی خواز درێژە بەو ڕێگایە دەدەن.
دایە گیان ئەگەر من نەمام هەموو پێشمەرگەکانی کۆمەڵە ڕۆڵەی تۆن.
خەڵكی گوندی “قەڵا پێوەن، هانە گڵان، کۆمەسەر، قەڵا و لەیلانە، کۆڵ و دەرەگاوان و شاقەڵا” لە نێو خۆیان دا هەر باسی ورەی بەرزی جەلالیان دەکرد.
پاش چەند ڕۆژێک خەڵک و هاوڕێیانی پێشمەرگە جەلالیان گەیاندە گوندی “ئەوەکوڵان”ی دیواندەرە کە مەرکەزی پزیشکی کۆمەڵەی لێ بوو کە بە داخەوە سەرەڕای هەوڵ و تەقەلای هاوڕێیانی بەشی پزیشکی پاش چەند ڕۆژێک گیانی لە دەست دا.
بژی یادی ئازیزو هەمیشە زیندووی.

گرامی باد یاد رفیق جلال کریم افشار
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *