بهروز صلاحی دیسفان

  • نام و نام خانوادگی : بهروز صلاحی دیسفان
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :گناباد
  • تاریخ تولد : 1331
  • تاریخ جانباختن :1361.12.01
  • محل و نحوه جانباختن: زندان مشهد . اعدام

زندگی نامه رفیق بهروز صلاحی دیسفان

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە بێهروز ساڵەحی دیسفان

هاوڕێ بێهروز لە نێو تێکۆشەرانی شۆڕشگێڕی شاری مەشهەد سیمایەکی ناسراو و خۆشەویست بوو.
ئەو مۆبەلێغێکی وریا و بە توانا لە ئاکسیۆنە سیاسیەکان و مورەوەجێکی جیدی و بە حەوسەڵە لە پەرەپێدانی مارکسیسزمی شۆڕشگێڕانە بوو.
پاییزی ساڵی ٥٧ ی هەتاوی پادگانی بە جێهێشت و بێ ووچان لە مەیدانی تێکۆشانی سیاسی شاری مەشهەد بەشداری کرد.
بە هۆی نفوزێکی سیاسی و مەعنەوی کە لە نێو سەربازان و هاوڕێیانی دا هەیبوو ژمارەیەکی بەرچاو لە سەربازان لە ژێر کاریگەری قسە و باسەکانی پادگانیان بەجێ هێشت.
چە لە ڕۆژانی ڕاپەڕین و چە دواتریش لە سازمان دانی ڕێپێوان و ناڕەزایەتیەکانی خەڵک دژ بە ڕژیمی شا دەورێکی بەرچاوی هەبوهاوکات بەشداری چەندین کۆڕو کۆمەڵ لە هەڵسووڕانی کۆمۆنیستی و خوێنداکارانی دانشگا بوو.
ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی لە گەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی دیکەی بە ڕێکخراوی یەکێەتی موبارزانی کۆمۆنیست پەیوەست بوو هەر ئەو ساڵە هەڵسووڕاوانە بۆ پێک هێنانی یەکێەتی کرێکارانی بێکار لە مەشهەد لە گەڵ چەند هەڵسووڕاوێکی چەپ تێدەکۆشا و یەکێک لە کەسایەتیە سەرەکیەکانی پێک هێنانی ئەو یەکێەتیە بوو.
ئەگەر چی ئەم ڕێکخراوە کرێکاریە لە لایەن هێزەکانی حیزوبوڵڵای ڕژیمەوە کەوتە بەر پەلاماری بێ ڕەحمانە بەڵام دەوری هاوڕێ بێهروز لە ڕێکخستنی ڕێپێوانی چەند هەزار کەسی کرێکاران لە شاری مەشهەد بۆتە بەشێک لە مێژووی خەباتی کرێکاری ئەو شارە.
مەیدانی تێکۆشانی هاوڕێ بێهروز هەر بە تەنیا شاری مەشهەد نەبوو ئەو ئازیزە و هاوڕێیانی خەباتی خۆیان بۆ شارەکانی گونبەد تۆربەتی حەیدەرییە، قووچان و گورگان و ساریش پەرە پێدا بوو.
سەرئەنجا بە دوای قەرارێکی خیابانی لە شاری مەشهەد شناسایی و دەستگیر کرا و هەر وەک لە پارێزەرانی سەرمایە چاوەڕوان دەکرا کەوتە ژێر دڕندانەترین ئەشکەنجە و ئازارەوە کە چی نەیتوانی لێوی ڕازدار و نهێنی پارێزی بکەنەوە و پەی بە هەڵسووڕانی تەشکیلاتی ببون بەڵام حوزوری وەکوو کەسێکی تێکۆشەر و سیاسی لە ڕیز ئیتحادیەی بێکاران بوو بە هۆی ئەوەی کە بە ٨ ساڵ زیندان مەحکووم بکرێت.
لە دەورانی زیندان دا سەمیمیەت و ڕاست گۆیی لە گەڵ هاوبەندیەکانی و پەرە پێدانی هەڵوێستەکانی مارکسیسزمی شۆڕشگێڕ ئەوی لای هەمووان گەلێک خۆشەویست کردبوو.
پاش یەک ساڵ و نیو دوای گیرانی جارێکی دیکە بە هۆی دەست کەوتنی زانیاری تازە کە لە تێکۆشانی تەشکیلاتی هاوڕێ بێهروز بە دەست پۆلیس و هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم کەوتبوو بە هۆی تێکۆشانی لە نێو زیندان دا جارێکی دیکە موحاکمە کرا و حوکمی ئێعدامی بۆ دەرکرا.
ڕۆژی ئەوەڵی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لە کاتێک دا بە دروشم دان و ورەی بەرز بەرەو ڕووی مەرگ دەڕۆشت هاوڕێ بێهروز ساڵەحی دیسفان بە دەست جینایەتکارانی ڕژیمی ئیسلامی لە سێدارە درا و گیانی لە ڕێگای ئازادی و بەختەوەری بۆ ئینسان فیدا کرد. بژی یادی ئازیزو هەمیشە زیندووی

گرامی باد یاد رفیق بهروز صلاحی دیسفان
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *