احمد کریم پناه

  • نام و نام خانوادگی : احمد کریم پناه
  • نام مستعار:وریا کانی کو
  • محل تولد :كانی كه‌وه‌ (سه‌قز)
  • تاریخ تولد : 1336
  • تاریخ جانباختن :1361.10.29
  • محل و نحوه جانباختن: یازی بلاغی (سقز) . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق احمد کریم پناه

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ئەحمەدی کەریم پەنا

هاوڕێ ئەحەمدی کەریم پەنا کە لە ڕیزی هاوڕێیانی کۆمەڵەدا بە وریا دەناسرێت ساڵی ١٣٣٦ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی گوندی”کانی کەوە”ی سەقز چاوی بە ژین هەڵێنا.
خوێندنی سەرەتایی لە گوندەکەی خۆیان تەواو کردو پاشان بۆ درێژە پێدانی چووە شاری سەقزو لەوێ دەورانی خوێندنی سەرەتای تێپەڕ کرد و لە کاتی تەعتیلی و وێڕای بنەماڵەکەی لە سەر مەزرا لە کاری کەشاوەرزی دا یارمەتی دەدان وزۆر جاریش لە وەرزی هاوین دا لە شیرکەتە ساختەمانیەکان و لە کوورە خانەکان دا کاری دەکرد.
ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ دا هاوڕێ ئەحمەدیش یەکێک لە هەزاران کەسی تینووی ئازادی لە شاری سەقز بوو کە چالاکانە بەشداری لە ڕێپێوان و خۆپیشاندانی ئەم دەورانەدا کرد و لەم ڕێگەیەوە پێی نایە ناو کۆڕی خەباتی سیاسیەوە،ئاشنابوونی هاوڕێ ئەحمەدیش لە گەڵ ڕێبازی کۆمەڵە و ڕەوتی سۆسیالیستی هەر بۆ ئەم دەورانە لە ژیانی دەگەڕێتەوە
بە هاتنە سەرکاری ڕژیمی ئیسلامی ، فەعالیەتی خۆی لە بواری تەبلیغ و ڕێکخستن دا بە پێی سیاسەتی کۆمەڵە لە شاری سەقز درێژە پێدا و پەیوەندیەکی پتەوی لە گەڵ خەڵکی زەحمەتکێشی ئەو شارە دامەزراند.
کاتی هێرشی یەکەمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوردستان بە پێ بڕیاری تەشکیلات لە بەشی نهێنی سازمان درا و و بە جیدیەتەوە لە هەلومەرجی تازە دەستی بە کار کرد.
لە گەڵ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناو شارەکان و ئازاد بوونی شارەکان لە دەسەڵاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هاوڕی ئەحمەد پێی نایە بواری خەباتی ئاشکراوە و چەکی پێشمەرگایەتی هەڵگەرت.
خۆشەویستیەک کە لە دەورانی خەباتی نهێنی دا بوو بە سەرمایە لە ژیانی پێشمەرگانەشی دا جێگا و شوێنێکی پتەوی لە ناو ڕیزی هاوڕێیانی دا پێ بەخشی هەر بۆیە زۆری نەخایاند کە بوو بە بەرپرسی نیزامی دەستە و وەکوو فەرماندەیەکی لێ هاتوو کارایی و تواناکانی خۆی لە بواری نیزامیش دا دەرخست.
خەباتی پێشمەرگانەی سەڕەڕای دوژواری و تایبەتمەندیەکانی نەبوو بە هۆی دوور کەوتنەوەی ئەو ئازیزە لە موتالەعە کردن و لە بردنە سەرەوەی ووشیاری سیاسی خۆی،ئەوەی کە فێر دەبوو بە باشی لە کردەوەی ڕۆژانەشی دا بە کاری دەهێنا و لە هەموو بارێکەوە یارمەتی دەوروبەریەکانی دەدا و یارو یاوەری فیداکاری هاوڕێیانی بوو.کارزانی و لێهاتویی و دیقەت و ووشیاری ئەو گەلێک مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ دوژمن دا خۆی نواند.
ڕێکەوتی ٢٩و ٣٠ی بەفرانباری ١٣٦١ی هەتاوی لە گوندی “یازیبڵاغ”و “ئاخکەند”ی ناوچەی سەقز شەڕێکی قورس لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەو و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ڕووی دا
لەو شەڕەدا یەکێک لە هێزەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵە وەها حەماسەیەکیان لە جەسارەت و خۆڕاگری لە خۆیان نیشان دا کە هەرگیز لە بیر ناچێتەوە.یەکێک لەو حەماسە خۆڵقینەکانی ئەم شەڕە ئەو واحێدە بوو کە هاوڕێ ئەحمەد فەرماندەیی دەکردن لەو شەڕەدا بوو کە هاوڕێ ئەحمد کەریم پەنا ناسراو بە وریا پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە و فەرماندەی دەستە کەوتە بەر گوڵلەی دوژمنانی ئازادی گیانی لە ڕێگای سۆسیالیزم و ڕزگاری خەڵکی چەوساوە و ستەم لێکراو دا بەخت کرد. یادو بیرەوەیەکانی بۆ هەتا هەتایە لە دڵمان دا زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق احمد کریم پناه
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *