حسین ابراهیمی

  • نام و نام خانوادگی : حسین ابراهیمی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :كه‌وبواری (کامیاران)
  • تاریخ تولد : 1341
  • تاریخ جانباختن :1361.09.28
  • محل و نحوه جانباختن: تیژتیژ (مریوان) . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق حسین ابراهیمی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە حوسەینی ئیبراهیمی

هاوڕێ حوسەین ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی گوندی”کەوابوار”ی ناوچەی بێلەواری کامیاران چاوی بە ژین هەڵێنا.هەر کە خۆی ناسی بۆیارمەتی بە باری گوزەرانی بنەماڵەکەی دەستی دایە کار کردن و شان بە شانی باوکی کاری دەکرد.
لەدەورانی ڕاپەڕێنی گەلانی ئێران لە دژی ڕژیمی پەهلەوی هاوڕێ حوسەین بە ڕیزی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان پەیوەست بوو.
لەو کاتە دا ئەو تازە لاوێکی پێشڕەو بوو کە لە ناو جەرگەی ڕەنج و کارەوە پێی نابووە ناو کۆڕی خەبات و تێکۆشانی سیاسیەوە،هاوڕێ حوسەین ڕۆلەیەکی زەحمەتکێش بوو کە زۆر زوو ئاوات و ئارەزووەکانی خۆی لە ڕێبازی کۆمەڵەدا دۆزیەوە و پەیوەندی بە ڕێكخراوی کۆمەڵە لە شاری کامیارانەوە گرت،دوای ماوەیەک تێکۆشان لە بەشی فەعالیەتی تەشکیلاتی لە پاییزی ساڵی ١٣٥٨ دا لە سەر ویست و پێ داگری خۆی بە ڕیزی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو.
لەم دەورانە بە دواوەوە نەسرەوتووانە و بە ورەیەکی شۆڕشگێڕانەوە لە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دا هەڵدەسوڕا و هەتا دەهات ڕادەی ووشیاری چینایەتی و سیاسی ئەم خۆشەویستە گەشەی دەکرد و بە هیوا بە دواڕۆژی سەرکەوتنی کرێکاران و بەشمەینەتانەوە ئەرکەکانی خۆی بە ئەنجام دەگەیاند.
هاوڕێ حوسەین کرێکارێک بوو کە ئاواتی کۆمەڵگایەکی بە دوور لە چەوسانەوە و ستەمکاری هاندەری خەباتی بوو.
لە ژیانی پێشمەگایەتی دا جەسوور و لێهاتوو بوو،٣ساڵ تەمەنی پێشمەرگایەتی ئەو پڕ بوو لە خۆبردویی و دڵسۆزی هاوڕێیانی هەرگیز بۆ جارێکیش نەیان دیت کە ئەم ئازیزە ڕووی گرژ بێت و لە هیچ مەئموریەتێک سڵ بکات بە ئەوەی کە کەم سەواد بوو بەڵام هیچ فورسەتێکی بۆ فێر بوون و بردنە سەری ڕادەی زانستی خۆی لە دەست نەدەدا.
ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەزی ١٣٦١ی هەتاوی لە جەریانی شەڕی هاوڕێیانمان لە گەڵ هێزە کانی کۆماری ئیسلامی کە لە سەر ڕێگای سنە مەریوان ڕووی دا هاوڕێ حوسەینی ئیبراهیمی پێشمەرگەی فیداکارو لێهاتووی کۆمەڵە کەوتە بەر گوڵلەی دوژمنان و گیانی لە ڕێگای ئازادی و بەختەوەری بۆ ئینسان فیدا کرد و چووە ناو کاروانی گیان بەخت کردووانی سەربەرزو هەمیشە زیندووی کۆمەڵەوە.

گرامی باد یاد رفیق حسین ابراهیمی
.

.