فخرالدین رحمتی

  • نام و نام خانوادگی : فخرالدین رحمتی
  • نام مستعار:فخره نوره
  • محل تولد :نوره (سنندج)
  • تاریخ تولد : 1334
  • تاریخ جانباختن :1360.08.19
  • محل و نحوه جانباختن: نوره (سنندج) . مقاومت حماسی در مقابل  تعرض رژیم

زندگی نامه رفیق فخرالدین رحمتی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە فەخرەدەین ڕەحمەتی

هاوڕێ فەخرەدین کە لە ڕیزەکانی کۆمەڵە دا بە فەخرە “نەوەڕە”دەناسرێتەوە ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی لە گوندی نەوەڕەی ناوچەی سنە چاوی بە ژین هەلێنا.
دەورانی خوێندنی سەرەتایی لە گوندەکەی خۆیان بە ئەنجام گەیاند و پاشان ڕەوانەی شاری سنە بوو لەوێ تا ساڵی سێهەمی دەبیرستان درێژەی بە خوێندن دا،هەل و مەرجی ژیان ئەوی بەرەو بازاڕی کار و چەوسانەوە ڕاکێشا و پیشەی ڕانەندەگی هەلبژارد.
لە دەورانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران ساڵی ٥٧ ی هەتاوی هاتە ناو کۆڕی خەباتی سیاسیەوە و وەک زۆربەی لاوەکان لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندەکان بەشداری ئەکرد.
پاش هاتنە سەرکاری ڕژیمی ئیسلامی و لە جەو و فەزایەکی شۆڕشگێڕانە کە لە بەرامبەر زوڵم و سەرکوتگەریەکانی ئەم ڕژیمە هاتبووە ئاراوە سەرەنجی بەرەو لای کۆمەڵە ڕاکێشرا و بە هۆی پەیوەندیەک کە لە گەڵ هاوڕێ گیان بەخت کردوو ئەیوبی نەبەوەی هەیبوو ڕۆژ بە دوای ڕۆژ زیاتر لە سیاسەت و ئامانجی کۆمەڵە نزیکتر دەبوو و هێز و ورەی بەرز و باوەڕ بە ڕزگاری چەوساوەکان هەتا دەهات لە کاری سیاسی و شۆڕشگێڕانەی ئەم ئازیزە ڕەنگی ئەدایەوە.
کاتی ڕێپێوانی مێژوویی خەڵکی سنە بەرەو مەریوان لە بەشی نیزامی و پارێزگاری ئەم ڕێپێوانە بەشداری کرد، کاتی هێرشی ڕژیم بۆ سەر شاری سنە و لە جەریانی خۆڕاگری خەلک لە بەرامبەر ئەم هێرشە دا لە سەنگەرەکانی ئەم موقاوەمەتەدا حوزوری بەرچاو و کاریگەری هەبوو.
لە کاتی هاتنە دەرەوەی هێزی پێشمەرگە لە شاری سنە ماندوو نەناسانە لە بەشی تەدارۆکات دا دڵسۆزانە کاری دەکرد و دواجاریش پەیوەندی خۆی لە گەڵ هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە ڕاگرت و لە ئاسانکاری بۆ بەڕیوە چوونی عەمەلیاتی پێشمەرگانەدا دەوری نواند.
پاییزی ساڵی ١٣٦٠ کە بۆ سەردانێک دەچێتەوە ئاواییەکەی خۆیان تا دیدارێک لە گەڵ هاوسەری ژیانی و منداڵانی تازە بکاتەوە هێزەکانی ڕژیم ئاگاداری حوزوری دەبن و پیلانێک بۆ دەستگیر کردنی دادەڕێژن و نە تەنیا ماڵەکەیان بەڵکوو چوار دەوری ئاواییەکە بە هێزەکانی خۆیان موحاسرە دەکەن،پیلانەکەیان بە ناردنی ٢ کەس بە چەک و ڕەختەوە بۆ بەر ماڵی هاوڕێ فەخرە دەست پێ دەکات کە خۆیان بە پێشمەرگە دەناسێنن و داوا دەکەن کە کاک فەخرە لە گەڵیان بڕوات ئەم ٢ کەسە لە لایەن هاوڕێ فەخرە شناسایی دەبن و دەست بە جێ دەکەونە بەر ئاگری چەکەکەی و پاشان سیلاح و موهێماتیان دەباتە ژورەوە و ئامادەی ڕاوەستان و خۆڕاگری لە بەرامبەر هێرشی ڕژیم دەبێت.
ئەم خۆشەویستە هەر کە دەزانێت ماڵەکەی موحاسرە کراوە هاوسەرو منداڵەکانی لە ماڵ دەنێرێتە دەرەوە و بەرەنگاری هێزەکانی ڕژیم دەبێت کە بە ژمارەیەکی زۆر و پڕ چەک بۆ دەستگیری ئەو هاتبوون.
چەکداری سوپای ڕژیم بە سیلاحی سووک و نیوە قورس و تەنانەت بە خومپارە هێرش دەبەنە سەر ماڵەکەی ، هاوڕێ فەخرە موقاوەمەتێکی جانانە و تا پای گیان دەست پێ دەکات ئەو موقاوەمەتە حەماسیە کە ئەمڕۆ بوەتە داستانێکی هەرگیز لە بیرنەکراو لە مێژووی خەبات و موقاوەمەت لە کوردستان و ماوەی پانزدە ساعەت درێژەی دەبێت لە جەریانی ئەم شەڕە نابەرابەرە دا ١٥ کەس لە هێزەکانی ڕژیم دەکوژرێن و ژمارەکەیشیان لێ بریندار دەبێت.
لە گەرمەی ئەم شەڕەدا هێزەکانی ڕژیم کە هیچ جۆرە بۆنێکیان لە ئینسانیەت نەبردووە کاک عەلا برای ١٢ ساڵە تەمەنی هاوڕێ فەخرەیان کە هیچ پەیوەندیەکی بەو شەڕە نەبوو لە ماڵ دهێننە دەرەوە و پاش ئەشکەنجەیەکی زۆر لە نێو ئاوایی دەیدەنە بەر دەستڕێژ و ئیعدامی دەکەن.
ساعەت ١٢ی نیوەڕۆ بە کرێگیراونی ڕژیم بە رژاندنی گازوئیل و بنزین و تەقاندنی گوڵلەی ئارپیجی ئاگر لە ماڵەکەی بەر ئەدەن و داوای لێ ئەکەن خۆی بە دەستەوە بدات ، ئەم داواکارییەی ئەوان لە گەڵ دەنگی دلێرانە و ورەی بەرزی ئەم ئازیزە کە بەرامبەر بە ئەوان دروشمی بژی کۆمەڵەی سەر ئەدا و دەیگوت هەتا ئاخەرین فیشەکێک کە پێم مابێت بەرامبەرتان شەڕ دەکەم بەڕەوڕوو بوو.
هەواڵی ئەم حەماسە و موقاوەمەتەی کاک فەخرە دەگاتە شاری سنە و ڕژیم بۆ شاردنەوەی زەبوونی خۆی بەرامبەر بە قارەمانیەتی هاوڕێ فەخرە ڕایدەگێنێت کە لە ئاوایی “نەوەڕە” لە گەڵ کۆمەڵێکی زۆر لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دەرگیر بووە.
سەرئەنجام پاش ١٥ ساعەت لە شەڕ و پاش ئەوەی شوێنی موقاوەمەتی هاوڕێ فەخرەی نەوەڕە بە تەواوەتی ئاگر دەگرێت لە حاڵێک دا لاقێکی بریندارە دێتە دەرەوە و بۆ ئەوەی هێزەکانی ڕژیم نەتوانن دەستگیری کەن بە ئاخر فیشەکێک کە لە لای مابوو کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت ، بەم جۆرە هاوڕێ فەخرە گیانی بەخت دەکات و لاپەڕەیەکی دیکەش لە خەبات و خۆڕاگری لە شۆڕشی عادڵانەی خەڵکی کوردستان دا تۆمار دەکرێت ناوی هەمیشە بەرزە و ڕێگای بەردەوام.

گرامی باد یاد رفیق فخرالدین رحمتی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *