بیژن بهرامی

  • نام و نام خانوادگی : بیژن بهرامی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :1360.09.30
  • محل و نحوه جانباختن: سنندج . اعدام

زندگی نامه / ژ :


زندگی نامه رفیق بیژن بهرامی


بیژه‌ن به‌هرامی

هاورێ بیژه‌ن به‌هرامی له‌ بنەماڵەیەکی ناوه‌نجی شاری سنه‌ چاوی به‌ دنیا هه‌ڵێنا‌ و تا ساڵی دووهه‌می راهنمایی درێژه‌ی به‌ خوێندن دا. هاورێ بیژه‌نیش وه‌ك به‌شێكی زۆر له‌ خوێندكاران به‌ هۆی فشاری به‌رێچوونی سه‌ر ژیان و بۆ یارمەتی دانی بنەماڵەکەی، ناچار بوو له‌ ده‌ورانی ده‌رس خوێندن دا كاریش بكا و بوو به‌ شاگرد میكانیك.

هاوڕێ بیژه‌نی به‌هرامی پێش ڕاپه‌ڕین و له‌ ‌سه‌رده‌می راپه‌رین دا به‌شداری خه‌بات و ناره‌زایه‌تییەکانی کۆمەڵانی خه‌ڵكی كرد و وه‌ك لاوێكی شۆڕشگێر و به‌ توانا تێیدا ده‌وری نواند. كاك بیژه‌ن له‌ رێپێوانی مێژوویی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی شاری سنه‌ به‌ره‌و مه‌ریوان كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌و خه‌ڵكه‌ پێك هاتبوو، به‌شداری كرد. له‌ ده‌وره‌ی یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌ی موقاومه‌ت، هاوشان له‌ گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێی دیكه‌ی هه‌سته‌یه‌كی نه‌هێنییان پێك هێنا كه‌ ده‌وری زۆر تایبه‌تی گێڕاو چه‌ندین چالاكی له‌ خۆی نیشاندا.

دوای بەرگری قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ له‌ نێو شاری سنه‌، له‌ شار هاته‌ ده‌ر و دوای ماوه‌یه‌ك بۆ درێژه‌دان به‌ هه‌ڵسووڕانی سیاسی رووی كرده‌وه‌ نێو خه‌ڵك و به‌ شێوه‌ی نه‌هێنی خه‌باتی خۆی درێژه‌ پێدا.

به‌كرێگیراوانی رژیم كاك بیژه‌نیان ناسییه‌وه‌ و ده‌ستگیریان كرد و بۆ ماوه‌ی چوار مانگ خستیانه‌ ژێر وه‌حشیانه‌ترین ئه‌شكه‌نجه‌كان له‌ سیا چاڵه‌كانیاندا. له‌ ماوه‌ی زیندان دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ كه‌ هاروێ بیژه‌ن له‌ نه‌خۆشییه‌كی زۆر سه‌خت ره‌نجی ده‌برد، وه‌سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ هه‌موو ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كیان له‌ سه‌ر تاقی ده‌كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خۆی لە گەڵ كومه‌ڵه‌یان بۆ بدرکێنێ، به‌ڵام هاوڕێ بیژه‌ن وه‌ك دیواری پۆڵایی له‌ رووخان نه‌هاتوو له‌ به‌رانبه‌ریاندا راوه‌ستا و لێوی نه‌هێنی پارێزی نه‌كرده‌وه‌ و هه‌موو فوون و خه‌یاڵێكی لێ پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌.

هاورێ بیژه‌ن له‌ ماوه‌ی چوار مانگ خۆڕاگری سه‌رسه‌ختانه‌ دا نیشانی دا كه‌ به‌ڕاستی وه‌فادار به‌ ئامانج و رێبازه‌كه‌یه‌تی و حازر نیه‌ لێی پاشگه‌ز بێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت گیانیشی لێ بستێنن.

جه‌لادانی رژیمی ئیسلامی، هه‌ر وه‌ك هه‌میشه‌ كاتێك زانییان ئه‌و زاره‌ پڕ له‌ ڕازه‌یان بۆ ناكرێته‌وه‌، لە رێكه‌وتی ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٦٠ له‌و په‌ڕی وه‌حشیگه‌ری و جنایه‌تكاری دا خستیانه‌ به‌ر جووخه‌ی ئێعدام و گیان و ژیانی شۆڕشگێڕێكی هه‌ڵسووڕاوی كۆمه‌ڵه‌یان كۆتایی پێ هێنا و لاپه‌ڕه‌یه‌كی تریان به‌ په‌روه‌نده‌ی ره‌ش و پر له‌ وه‌حشیگه‌ری خۆیان زیاد كرد.

گرامی باد یاد رفیق بیژن بهرامی

زندگی نامه فارسی در دست اماده سازی

.

.

 

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *