تاهێری ئه‌حمه‌دی
به‌یادی كرێكاری شۆڕشگێڕ و لایه‌نگری دڵسۆزی رێبازی كۆمه‌ڵه هاورێ تاهێری ئه‌حمه‌دی
هاورێ تاهێری ئه‌حمه‌دی یهكێكیتر له‌و تێكۆشه‌ره كۆمۆنیستانهیه كه له مه‌ودای ژیانی خهباتكارانهیدا به باشی هۆی هه‌ژاری و به‌شمه‌ینه‌تی چینی چه‌وساوه‌ی ناسیبوو و بۆ نه‌هێشتنی ئاسه‌واری ئه‌و نیزامه گه‌نده‌ڵه تا فیداكردنی گیانی چوه پێش.
هاورێ تاهێری خۆشه‌ویست له كۆشی بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی بهقرووی مه‌ریوان له دایك بوو.
له راپه‌ڕینی رێبه‌ندانی 57 كه بوه هۆی روخانی رژیمی پاشایه‌تی به‌شداری كرد و شانبه‌شانی خه‌ڵكی تووڕه و ناڕازی هه‌ڵسووڕا، به هاتنه سه‌ركاری جمهوری ئیسلامی زۆر زوو په‌ی به ناوه‌رۆكی جینایه‌تكارانه‌ی ئه‌و رژیمه برد و بۆ به‌ربه‌ره‌كانی له گه‌ڵ رژیمی خۆی به ئامانج و سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه گرێدا و دڵسۆزانه بۆی تێكۆشا.
كاتی شه‌ڕی نه‌ورۆزی ساڵی 58ی شاری سنه وێڕای خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی دێی به‌رقروو گه‌یاندنی نان و خوراك بۆ سنه به ئه‌ركی خۆیان ده‌زانی و له‌و ماوه‌یه‌دا هاورێ تاهێریش له هیچ یارمه‌تی و فێداكاریهك درێغی نه‌كرد.
كاتی رێپێوانه مێژوویه‌كه‌ی سنه ــ مه‌ریوان به‌گه‌رمی پێشوازی لێ‌كردن و له گه‌یاندنی ته‌داروكات به‌و حه‌ره‌كه‌ته ماندووی نه‌ناسانه تێكۆشا.
ساڵه‌كانی 58 و 59 به هۆی هه‌ڵسوورانی هاورێیانی كۆمه‌ڵه فه‌زایه‌كی ئازاد له ناوچه‌دا پێكهاتبوو. خه‌ڵكی ئاوایی بهرقرووش بۆ پارێزگاری له مافه‌كانیان یه‌كێتی زه‌حمه‌تكێشانیان پێكهێنا كه هاورێ تاهیر یه‌كێك له ئه‌ندامانی هه‌ڵسوڕاوی ئه‌و یه‌كێتیه بوو و له به‌رانبه‌ر كۆنه‌په‌ره‌ستان و داروده‌سته‌ی سه‌ر به رژیم سه‌رسه‌ختانه راوه‌ستا.
ئه‌م خۆشه‌ویسته له هه‌موو فورسهتێك بۆ ته‌بلیغی رێبازی كۆمه‌ڵه كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت، له ناو خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا كه‌سێكی جێی باوه‌ڕ و خۆشه‌ویست بوو.
رێكه‌وتی 19ی به‌فرانباری ساڵی 1360 له لایه‌ن بهكێگیراوانی جمهوری ئیسلامیه‌وه به تاوانی لایه‌نگری و هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ده‌ستگیر و زیندانی كرا، زیندان بۆ ئه‌م هاورێ یه‌مان مه‌یدانێكی تر بوو بۆ به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ دوژمن، جه‌لادانی رژیم وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان بۆ به‌چوك هێنانی نه‌یارانیان ده‌ستیان كرد به ئه‌شكه‌نجه و ئازاری بێ به‌زه‌ییانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئیمانی پۆڵایینی شۆڕشگێڕێك به‌ره‌وروو بوون كه لێوی ته‌نها بۆ وتنی دروشمی بژی ئازادی و مه‌رگ بۆ جمهوری ئیسلامی ده‌كرایه‌وه، سه‌رئه‌نجام رۆژی 27ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 62 تێكۆشه‌ری ماندوو نه‌ناسی رێبازی ئازادی و سوسیالیزم له زیندانی شاری مه‌ریوان به‌ده‌ستی پاسدارانی جه‌هل و دواكه‌وتووی ئیعدام كرا و دڵه گه‌وره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت و درێژه‌ی رێگای به ئێمه سپارد.
هه‌ر بژی یادی هاورێ تاهێری ئه‌حمه‌دی