مصطفی مجیدی

  • نام و نام خانوادگی : مصطفی مجیدی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :بانه
  • تاریخ تولد : 1334
  • تاریخ جانباختن :1359.06.06
  • محل و نحوه جانباختن: سید سارم (بانه) . درگیری با مزدوران رژیم

زندگی نامه رفیق مصطفی مجیدی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە مۆستەفا مەجیدی

ناوی هاوڕێ مۆستەفا مەجیدی بۆ بەشێکی زۆر ل ەزەحمەتکێشانی ناوچەی بانە نێویکی ئاشنا و خۆشەویستە ناوی ئەم ئازیزە بۆ ئەوانەی کە دەیانناسی وەبیرهێنەرەوەی خۆڕاگری و پێشرەو بوون لە بە گژدا چوونەوەی گیرو گرفتەکانی ژیانی پڕ لە ڕەنج و ئازارە.
هاوڕێ مۆستەفا سیستەمی چەوسینەرانەی سەرمایەداری هەر لەو کاتەوە ناسی کە دەبوایە وەکوو منداڵانی هەموو بەشمەینەتان بۆ وەدەست هێنانی پارووە نانێک بچێتە نێو بازاڕی کارەوە.
ئازارەکانی بازاڕی بێ ڕەحمی کارو ووشیاربوونەوەی چینایەتی ئەو ئەزموونانە بوون کە ڕێگە و ڕێبازی کۆمەڵەیان بو مۆستەفای ئازیزی نیشان دا، تا لە گەڵ هاوبیران و چینەکانی خۆی بۆ ژیانێکی مرۆڤانە، ئازاد و بەرابەر، تێ بکۆشێ.
کاک مۆستەفا لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش و نەداری گوندی ” سات ئاوا”ی ناوچەی بانەچاوی بە ژیان پشکووت، بە هۆی نەداری و دەست کوورتی بنەماڵەکەیەوە نەیتوانی له پۆلی پێنج زیاتر بخوێنێت دواجار لە تەمەنی منداڵیەوە لە گەڵ برای خۆشەویستی کاک خالید ڕوویان کردە بازاری کار و دەستیان دایە کرێکاری و بۆ ماوەیەکیش خەرێکی کاری دەستفرۆشی بوون. لە گەڵ ڕاپەڕین و خرۆشانی گەلانی ئێران بە رامبەر بە ڕژیمی پاشایەتی کاک مۆستەفا ئەگەر چی تەمەنی زۆر نەبوو بە ڵام وەکوو تازە لاوێکی ئازاردیتوو بە وریائیەوە سەرەنجی ڕووداوەکانی ئەدا و هەتا دەهات لە ژیانی کۆمەڵایەتی خۆی و هاو چارەنووسەکانی زیاتر تێدەگەییشت دوای ئاشکرا بوونی بە هەڵسووڕانی کۆمەڵە ڕیگای ڕزگاری لەم هەلو مەرجەی ناسیەوە و وەکوو کرێکارێکی کۆمۆنیست لە گەڵ برای ئازیزی کاک خالید بوون بە تێکۆشەری ڕێبازی کۆمەڵە و دەستیان دایە کاری ووشیاری دەرانە لە شوێنی کار و ژیانی زەحمەت کێشان دا.
لە گەڵ هێرش هێنانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر خەڵکی کوردساتان هاوڕێ مۆستەفا وێڕای کاک خالیدی برای پەیوەندیان بە هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە گرت و هاتنە مەیدانی خەباتی چەکداریەوە هاوڕێ مۆستەفا لە مەیدانی کاری پێشمەرگانەدا جەسوورانە هەموو ئەو ئەرکانەی کە پێ دەسپێردرا بەڕێوە دەبرد و بۆ بەرەو پێش بردنی ئەرکەکان هاندەرو یاوەری هاوڕێیانی بوو.
بە داخەوە لە شەڕێکی شۆڕشگێڕانە لە بەرامبەر پارێزەرانی سەرمایە و دواکەوتووی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ڕێگای بانە سەردەشت لە ڕێکەوتی ٦ی مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٩ ی هەتاوی گیانی ئازیزی بەختکرد
هەر بژی یادی ئازیزو خۆشەویستی.

گرامی باد یاد رفیق مصطفی مجیدی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *