محمد محمدی

  • نام و نام خانوادگی : محمد محمدی
  • نام مستعار:حمه چوارچاو
  • محل تولد :مولینان (مریوان)
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :1359.07.08
  • محل و نحوه جانباختن: گاران (مریوان) . در جریان تارومار کردن یک ستون ارتش

زندگی نامه رفیق محمد محمدی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە موحەممەد موحەممەدی

هاوینی ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لە جادەی مەریوان – سنە شاهێدی یەکێکی تر لە شەڕە حەماسیەکانی هاوڕێانی کۆمەڵە لە دژی ستونێکی گەورەی هێزەکانی ڕژیم بوو.لەو شەڕەدا زەحمەتکێشانی مەنتەقەی کۆماسی و تەشکیلاتی کۆمەڵە لە یەکێک لە خۆشەویست ترین هاوڕێیانی خۆی لە دەست دا. هاوڕێ موحەممەد لە بنەماڵەیەکی هەژار لە گوندی”مۆڵێنان” لە مەنتەقەی کۆماسی لەو ساڵانەدا لە ژێر سەخت ترین زەخت و فشاری ماڵکەکان دا بوو و خەڵکیش لە فەقیری و نەداریدا ژیانیان تێپەڕ دەکرد،دەست تەنگی بنەماڵەکەی هاوڕێ موحەممەد بووە هۆی ئەوەی نەتوانێت دەرس بخوێنێت تا تەمەنی ١٧ ساڵی لە گوندی “مۆڵێنان” کاری دەکرد پاشان بۆ کرێکاری چووە شارەکانی دەرەوەی کوردستان،ساڵی ١٣٥٦ لە گەڵ هاوڕێیانی گیان بەخت کردوو حوسەینی پیرخزرانیان کە هاتوچوی ناوچەکەی ئەوانی دەکرد ئاشنا بوو ئەو ئاشنایەتیە بووە هۆی ئەوەی کە زیاتر بێتە ناو ڕیزی خەباتی سیاسیەوە،هاوڕێ موحەممەد کە لە نێو زەحمەتکێشانەوە هەستا بوو بە باشی کوێرەوەری و بێبەشی ئەوانی دەناسیەوە کاتێک زەحمەتکێشانی مەنتەقە دژی موڵکدارەکان و فئۆداڵەکان دەستیان دایە خەبات ئەو چالاکانە بەشداری کرد و تێدەکۆشا هەمیشە لە هەموو شوێنێک سروشتی کۆنەپەرەستانەی موڵکدارەکان لە قاو بدا و خەڵکی ئەو ناوچەیە دژی دام دەزگای حکوومەت هان بدات،کاک موحەممەد زەحمەتکێشانی خۆش دەویست یارو دڵسۆزیان بوو، پێشڕەو بوون لە خەبات، دیفاع لە بەرژەوەندیەکانی زەحمەتکێشان، ڕۆخسارێکی ناسراو و خۆشەویستی لە کاک موحەممەد بۆ خەڵکی ئەو ناوچانە درووست کردبوو،تا ئەو جێگا کە ماڵک و کۆنەپەرەستەکان لێ لە هەراس دا بوون و چەند جار لە دژی ئەو پیلانیان گێرا و چەندین جاریش لە لایەن پاسگاوە دەستگیرو زیندانی کرا و کەوتە ژێر زەخت و زۆر و ئازاری مەئمورینی شا،زەحمەتکێشانیش هەموو جارێک دەچوونە پاسگا و بە ناڕەزایەتی دەربڕین ناچاریان دەکردن ئازادیان بکەن ، لە ڕۆژانی ڕاپەڕینی ساڵی ١٣٥٧ کاتێک کە کۆمەڵانی خەڵکی شۆڕشگێڕێ کوردستان دەستیان دایە چەک کردنی پاسگا و شوێنە دەوڵەتیەکان لە ناوچەی مەریوانش زۆربەی پاسگاکان چەک کران کە هاوڕێ موحەممەد یەکێک لە بەشدارانی هەڵسووڕاوی بوو،لە جەریانی چەک کردنی بەشێک لە پادگانی سنە لە نەورۆزی ١٣٥٨ دا دەوری گێڕا،کاتێک یەکیەتی جووتیاران لە مەریوان پێک هات چووە ناو ئەو ڕیزە و بە هۆی تایبەتمەندیە شۆڕشگێڕانەکانی کە بۆ ئازادی و دژ بە زۆڵم و زۆر دەستی دابووە خەبات زۆر زوو توانی لە نێو هاوڕێیاندا جێی خۆی بکاتەوە. بە هۆی لێهاتویی و توانای نیزامی و جەسارەتێکەوە کە هەیبوو لە یەکیەتی جووتیاران دا مەسئولیەتی نیزامی پێ سپێردرا و لە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە فەرماندەهی دەستەی گرتە ئەستۆ، درێژە و پەرەسەندنی خەباتی شۆڕشگێڕانە لە کوردستان و هەڵسووڕای کۆمەڵە لە نێو زەحمەتکێشان بووە هۆی ئەوە کە کاک موحەممەد بتوانێت توانایی و کارزانی خۆی بخاتە گەڕ و وەک شۆڕشگێڕێکی هەڵسووراو و خەبات کارێکی قایم و بە ئیمان بە ئامانجی و ڕزگاری بەخشی کۆمەڵایەتی زۆر لێکراوی کوردستان هەڵسووڕانی خۆی درێژە پێ بدات. خەڵکی مەنتەقەی کۆماسی و کلاتەرزان کاک موحەممەدیان دەناسی و وەک نموونەیەک لە ئینسانێکی وەفادارو کۆڵنەدەر نێوی لە سەر زار بوو،هاوڕێ موحەممەد لە زۆربەی عەمەلیاتەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەدا بە تایبەتی لە جنووبی کوردستان بەشداری کرد و فەرماندەهی ڕاستەوخۆی چەند عەمەلیاتی لە سەر شان بوو.ئاخرین مەیدانی قارەمانیەتی و جەنگاوەری هاوڕی موحەممەد بەشداری و فەرماندەهی کەمینی ئەسڵی و شەڕێ حەماسی گاڕان لە هاوینی ١٣٥٩ دا بوو کە لەم شەڕە سەخت و قارەمانانەیەدا کە ١٢ ساعەتی خایاند و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بۆ ستونێکی گەورەی ئەرتشیان دانابوو کە لە سنەوە بۆ مەریوان دەچوو لە شوێنێک بە ناوی دەراو باخان دوای نواندنی حەماسەیەکی کەم وێنە کەوتە بەر گوڵلە و دڵی پڕ لە عەشق و ئیمانی بە ڕزگاری زەحمەتکێشان لە لێدان کەوت. بژی یادی ئازیزی هاوڕێ موحەممەد موحەممەدی کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕ.

گرامی باد یاد رفیق محمد محمدی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *