محمد ریحانی

  • نام و نام خانوادگی : محمد ریحانی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :نجف آباد
  • تاریخ تولد : 1318
  • تاریخ جانباختن :1359.01.18
  • محل و نحوه جانباختن: اسدآباد کامیاران . انفجار مین در مقر

زندگی نامه رفیق محمد ریحانی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە موحەممەدی ڕەیحانی

هاوڕێ موحەممەدی ڕەیحانی ساڵی ١٣١٨ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە گوندی “نەجەف” ی سەر بە ناوچەی کامیاران لە دایک بوو.
کاک موحەممەد هەر لە یەکەم ڕۆژانی ناسینی خۆیەوە لە گەڵ هەژاری ژیانی پڕ لە زەحمەت و ڕەنج و ئازاری بنەماڵەکەیەوە بەڕۆڕوو بوو
لە جەریانی ڕاپەڕێنی گەلانی ئێران دژ بە دەسەڵاتی پەهلەوەی هاوڕێ موحەممەد بە شورو شەوقێکی تایبەتەوە لە خۆپیشاندانەکانی ئەو سەردەمە دا بە شداری کرد و لە جەرگەی ئەو خەباتەدا لە گەڵ هاوڕێیانی کۆمەڵە لە ناوچەی کامیاران پەیوەندی سیاسی گرد
دوای هاتنە سەرکاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە هەلومەرجی سیاسی نوێ دا ووشیاری سیاسی خۆی بردە سەرێ و سۆسیالیزمی عیلمی کرد بە ڕێگای ژیان و خەباتی خۆی ، لەمە بەدواوە ئیتر هاوڕێ مەحەممەدی ڕێحانی نەک هەر کرێکارێکی تێکۆشەر بەڵکوو هەڵسووڕاوێکی کۆمۆنیست بوو کە لە کورەی کار و زەحمەت هاتبووە دەرەوە.
لە سەرەتاکانی ساڵی ١٣٥٩ی هەتاویەوە چەکی پارێزگاری لە ماف وبەرژەوەندیەکانی ئینسانی چەوساوەی کردەشان و بەڕیزی هاوڕێانی پێشمەرگەی کۆمەڵە پەیوەست بوو.
هاوڕێ موحەممەد لە نێو ڕیزی هاوڕێیاندا لە هەموو دەرفەتێک بۆ بردنە سەرەەوەی ڕادەی ووشیاری سیاسی خۆی هەوڵی ئەدا ئەگەر چی تەمەنی ژیانی پێشمەرگایەتی زۆر نەبوو بە ڵام بە پەرۆش بوونی بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەرکە پێسپێردراوەکانی دا جێگای دەرس وەرگرتن بۆ هەموو هاوڕێیان هەبووهاوڕێ موحەممەدی ڕەیحانی لە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمەی ١٣٥٩ی هەتاوی لە جەریانی تەقینەوەی مین لە یەکێک لە مەقەڕەکانی کۆمەڵە لە گوندی “ئەسراوا”ی ناوچەی کامیاران دا بە توندی بریندار بوو کە دوای ١٠ڕۆژ هەوڵی هاوڕێیانی بە شێ پزیشکی گیانی ئازیزی بەخت کردو درێژە دان بە ڕێگای پیرۆزی خستە سەر شان هاوڕێیانی.
یادی ئازیزی هەتاهەتایە لە دڵماندا زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق محمد ریحانی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *