عطا شکری

  • نام و نام خانوادگی : عطا شکری
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سقز
  • تاریخ تولد : 1339
  • تاریخ جانباختن :1359.07.28
  • محل و نحوه جانباختن: شهر سقز . خمپاره باران شهر توسط رژیم

زندگی نامه رفیق عطا شکری

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە عەتا شەکەری

هاوڕێ عەتا شەکەری ساڵی ١٣٣٩ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش دا چاوی بە ژیان پشکووت.
دەورانی منداڵی ئەم خۆشەویستەمان بە سەختی و تاڵی تێپەڕ بوو.
کاتی تازە لاوی هاوڕێ عەتای شەکەری هاوکات بوو لە گەڵ خۆرۆشانی جەماوەری خەڵکی ئێران دژ بە ڕژیمی پەهلەوی، لەم دەورانەدا وەکوو زۆربەی زۆری لاوان لە خۆپیشاندانەکانی ئەو کات بەشداری دەکرد و لە کەش و هەوای سیاسی ئەو کاتەی کۆمەڵگادا بوو کە بیری سیاسی و هەست بە بەرپرسیارەتی لای هاوڕێ عەتا شکڵی گرت و هاتە مەیدانی خەباتو تێکۆشانی سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە.
دوای هێرشی یەکەمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان وێڕای کۆمەڵێک لە هاوڕێ‌یانی خۆی لە بەرەو پێش چوونی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی شاری سەقز لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی دا چالاکانە دەوری دەگێڕا. لە درێژەی ئەم هەڵسووڕانەی خۆیدا لە گەڵ هاوڕێ‌یانی کۆمەڵە ئاشنا بوو و پەیوەندیەکی قوڵی لە گەڵیان دامەزراند و لە بڵاو کردنەوەی نووسراوە و خەبەرنامەکانی ئەو کاتەی کۆمەڵە لە شوێنی کار و ژیانی خەڵکی زەحمەتکێش دا ماندوو نەناسانە کاری دەکردو ئەدەبیاتی سیاسی کۆمەڵەی بە دەست خەڵک دەگەیاند،دوای ئەوەی کە شارەکانی کوردستان لە لایەن ڕژیمی ئیسلامیەوە داگیر کرانەوە لە نێو فەزای خەفەقان و سەرکوتێک کە ئەم ڕژیمە پێکی هێنا بوو چالاکی و هەڵسووڕانی سیاسی خۆی ڕا نەگرت و وەکوو ئەرکێکی شۆڕشگێڕانە هەر دەم لەبەرێو بردنی دا هەنگاوی هەڵ دەگرت. هەر لەم دەورانەدا جارێک لە لایەن ڕژیمەوە گیرا و ڕەوانەی زیندان کرا ، بەڵام پاش ماوەیەک بە هۆی ئەوەی کە نەیانتوانی هیچ بەڵگەیەکی لێ بە دەست بخەن لە زیندان ئازاد کرا.
هاوڕێ عەتا شەکەری هەڵسووڕاوی وەفاداری کۆمەڵە لە ڕۆژی ٢٨ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی کاتی تۆپ باران کردنی سەر شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە دڵی کەیلی خۆشەویستی بۆ مروڤەکان لە لێدان کەوت و درێژە پێ دانی ڕێگای پیرۆزی بە هاوڕێ ‌یانی سپارد. یادی ئازیزی بەرزو بەڕێز بێت.

گرامی باد یاد رفیق عطا شکری
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *