عثمان سبکبار
- نام و نام خانوادگی : عثمان سبکبار
- نام مستعار:ندارد
- محل تولد :مهلقهرهنى (سقز)
- تاریخ تولد : 1342
- تاریخ جانباختن :1359.02.12
- محل و نحوه جانباختن: اطراف بانه . مقابله با یورش نظامی دوم رژیم به کردستان
زندگی نامه رفیق عثمان سبکبار
هاوڕێ عوسمان ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی شاری سەقز لە دایک بوو، هێشتا دەورانی منداڵی تێپەڕ نەکردبوو کە ناچار بوو بۆ یارمەتی دانی بژێوی بنەماڵەکەی ڕوو بکاتە مەیدانی ڕەنج و کار، ڕۆحی سووک جەستەی ناسکی لە گەلێک پیشەی سەخت و تاقەت پڕۆکێن دا تاقی کردەوە، لە کۆتایی دا کرێکاری لە نانەواخانە بوو بە پیشەیەکی دائێمی، هاوڕێ عوسمان هاوکات بۆ ئەوەی خوێندن و نووسین فێر بێت شەوانە دەچووە کلاسی “سەواد ئامووزی”. لە کاتی شۆڕش و ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ئیستبدادی پاشایەتی وێرای خەڵکی شۆڕشگێڕ لە هەموو کوردستان و لە شاری خۆی لە هەموو خۆپیشاندانەکاندا هەڵسووڕاوانە بەشداری کرد. ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی وەک یەکێک لە هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە شاری سەقز دەوری بەرچاوی گێڕا و فورسەتی پەروەردەی بوونی لە مەیدانی خەباتێکی زیندوو و پڕ جۆش و خرۆش وەکوو تێکۆشەرێکی سیاسی لێهاتوو وەدەست هێنا. هاوڕێ عوسمان سەرەتای ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی بۆ درێژەی هەڵسووڕانی سیاسی خۆی لە ناو ڕیزی کرێکاران دا چووە شاری مەهاباد و لەوێ درێژەی بە کاری خەبازی دا و هاوکات ئەرکی تەشکیلاتی خۆیشی بە فیداکاریەوە بەڕێوە برد. کاتی هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٩ هاوڕێ عوسمان بە مەبەستی بەشداری کردن لە موقاوەمەت بەرامبەر بەم هێرشە گەڕایەوە شاری سەقز و هاتە ڕیزی پێشمەرگایەتی کۆمەڵەوە هاوڕێ عوسمان بە پەیوەست بوونی بە ڕیزی پێشمەرگایەتی هەر وەکوو دەورەی خەباتی نهێنی ئەرکەکانی خۆی بە ئەو پەڕی لە خۆبوردنەوە بە ئەنجام گەیاند،بەڵام بە داخەوە مەرگی نابەوەخت مەجالی نەدا تا ئەم هاوڕێیەمان بە ئاواتی بەرزی بگات و لە شەڕیکی نابەرابەر لە گەڵ هێزەکانی ڕژیم لە پێنج کیلۆمتری جادەی سەقز-بۆکان لە پردی “قاراو” ڕۆژی ١٢ی گوڵانی ساڵی ١٣٥٩ کەوتە بەر پریشکی ڕاکێتی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیم و گیانی بەخت کرد.
بەرزوبەڕێزبێت یادی ئازیزی هاوڕێ عوسمانی سەبۆکبار.
.