عباس محمدپور

  • نام و نام خانوادگی : عباس محمدپور
  • نام مستعار:عباس ره ش
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :1359.10.12
  • محل و نحوه جانباختن: شهر کامیاران . شلیک تیر تصادفی

زندگی نامه رفیق عباس محمدپور

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە عەباسی موحەممەد پوور

هاوڕێ عەباسی موحەممەد پوور کە لە ناو ڕیزەکانی کۆمەڵەدا بە عەباسە ڕەش ناسراوە لە نێو بنەماڵەیەکی دەست تەنگی شاری سنەدا چاوی بە ژین پشکووت.
هەلو مەرجی نا لە باری ژیانی کۆمەڵایەتی ڕێگەی بەم ئازیزە نەدا کە لە دەورانی سەرەتائی بەوەولاوە درێژە بە خوێندن بدات هەر لە دەورانی منداڵیەوە شان بە شانی ئەوەی کە دەستی دایە کاری سەخت و تاقەت پڕۆکێن بە بینینی فەرق و جیاوازیەکانی نێوان خۆی و هاوچینەکانی لە گەڵ خەڵکی سەرمایەدار و خاوەن دەسەڵات هەستی چینایەتی لای ئەم ئازیزە ڕۆژ بە دوای ڕۆژ زیاتر شکڵی دەگرت و کۆمەڵێک پرسیاری لە لا درووست بوو،بۆ وڵامی ئەو پرسیارانەی لە گەڵ کۆمەڵێک خەباتکاری سیاسی ئاشنا بوو و هەر لەم پەیوەندەدا بناغەی بیری ڕزگاری خوازانە و چەپ لای گەڵاڵەی بەست.
لە جەریانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە دژی ڕژیمی پەهلەوی لە خۆپیشاندانەکانی شاری سنەدا چالاکانە بەشداری کرد.
دوای ئەوەی کەسەرهەڵدانی گەلانی ئێران لە درێژەی خۆی دا بوو بە هۆی لە سەر کار لاچوونی ڕژیمی پەهلەوی لە فەزای ئەو سەردەمەدا کاک عەباسی موحەممەد پوور بە هەموو تواناکانی خۆیەوە لە خزمەت خەباتو سەرهەڵدانی جەماوەری خەڵکی ئێران بۆ گەییشتن بە عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و ڕزگاری لە دەست زۆڵم و زۆر ماندوونەناسانە کاری دەکرد.لە هێرشی هێزە سرکووتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە بەهاری ١٣٥٩ی هەتاوی بۆ سەر شاری سنە بەو پەڕی لە خۆبردویەوە لە گەڵ کۆمەڵانی خەڵک و هێزی پێشمەرگەدا هەستا بە دیفاع لە مافەکانی خۆی و خەڵکی ئەو شارە.
لە درێژەی ئەم چالاکیانەدا بوو کە کۆمەڵەی ناسی و لە پێناو ڕزگاری کرێکاران وکۆمەڵانی خەڵکی چەوساوە دابوو بە پێشمەرگەی کۆمەڵە.
بە داخەوە هاوڕێی خۆشەویست کاک عەباسی موحەممەد پوور لە ڕۆژی ١٢ی بەفرانباری ساڵی ١٣٥٩ ی هەتاوی دا بە هۆی ڕووداوێکی دڵتەزێن کە دەرچوونی فیشەکێکی لە ناکاو بووگیانی بەخت کرد و درێژەدانی ڕێگای پیرۆزی بە هاوڕێیانی سپارد. یادی بەرزو بەڕێزە.

گرامی باد یاد رفیق عباس محمدپور
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *