عباس بیکس

  • نام و نام خانوادگی : عباس بیکس
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1329
  • تاریخ جانباختن :1359.07.28
  • محل و نحوه جانباختن: باوه ریز سنندج . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق عباس بیکس

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە عەباس بێکەس

هاوڕێ عەباس ساڵی ١٣٢٩ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی شاری سنە چاوی ژین هەڵێنا.
هەر لە سەرەتای منداڵیەوە و لە نازو موحیبەتی دایکی بێ بەش بوو.
هاوڕێ عەباس سەڕەڕای موشکیلاتی زۆر تا پۆلی ئەوەڵی دەبیرستان دەرسی خوێند.
دوای ئەوەی کە نەیتوانی درێژە بە خوێندن بدات ڕەوانەی سەربازیان کرد.
پاش تەواو کردنی دەورانی سەربازی گەڕایەوە بۆ شاری سنە و دەستی دایە کرێکاری بۆ بژێوی ژیانی خۆی لە گەڵ دونیای چەوساندنەوە و نابەرابەری ڕووبەڕوو بوو.
ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕژیمی پەهلەوی مەجالێک بوو کە کاک عەباس وێرای باقی خەڵکی وە گیان هاتوو لە دەسەڵاتی ڕژیمی سەرمایەداری پەهلەوی بێتە مەیدانی خەبات و بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتیەکان دا لەگەڵ ئەو شەپۆلە جەماوەریە تێکەڵاو بێت و ووشیاریەکی زیاتر بە دەست بێنێت.
هەر لەو دەورانەدا بوو کە هاوڕێ عەباس لە گەڵ کۆمەڵە ئاشنا بوو و ئاوات و ئارەزووە وە دی نەهاتووەکانی خۆی و باقی هاوچینەکانی لە وەدی هاتنی سیاسەت و ئامانجەکانی سۆسیالیستی کۆمەڵە دەدیتەوە.
بەم جۆرە لە گەڵ کۆمەڵە پەیوەندی گرت و تا گیان بەخت کردنی لێبڕاوانە هەڵسووڕاوێکی چالاکی خەباتی بێبەشان و چەوساوەکان بوو.
دوای ڕووخاندنی ڕژیمی پەهلەوی و هاتنە سەر کاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی زۆر زوو سیاسەتەکانی دژی ئینسانی ڕژیمی ئیسلامی بۆ دەرکەوت و بە پاراستنی دەستکەوتی شۆڕشگێڕانەی جەماوەری ڕاپەڕیو لەم ڕەوتەدا لە بنکەی شەقامی سیروس دا هەڵسووڕاوانە کاری دەکرد.
پەیوەندییەکی قووڵی لە گەڵ خەڵکی دەورەبەری پێک هێنا و لە ڕاپەڕاندنی گیرو گرفتەکانیان داکە لە ئەرکی شەوانە ڕۆژی بنکەکان بووبە دڵسۆزیەوە کاری دەکرد.
دەورانی هێرشی بەربڵاوی هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی و موقاوەمەت و شەڕی ٢٤ ڕؤژەی خەڵکی شاری سنە لە بەرامبەریان دا هاوڕێ عەباس چالکانە بەشداری کرد و دەورێکی بەرچاوی گێڕا.
پاش داگیر کردنی شارەکانی کوردستان لە لایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیەوە هاوڕێ عەباس لە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەدا درێژەی بە خەباتی خۆی دا.
ئەم خۆشەویستە لە مەیدانی چالاکانەی پێشمەرگانەدا پێشمەرگەیەکی ووشیارو بە وەفا بوو کە بە دڵسۆزییەوە ئەرکەکانی بەڕێوە دەبرد.
هاوڕێ عەباس بێکەس لە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەزبەری ١٣٥٩ی هەتاوی لە جەریانی شەڕێکی قورس و نابەرابەر لە گەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە گوندی” باوەرێز”لە نزیک شاری سنەدا دوای موقاوەمەتێکی قارەمانانە کەوتە بەر گوڵلەی دوژمنانی ئازادی و یەکسانی و گیانی بەخت کرد. هە ربژی یاد و بیرەوەرییەکانی هاوڕێ عەباس بێکەس پێشمەرگەی ووشیارو دڵسۆزی کۆمەڵە.

گرامی باد یاد رفیق عباس بیکس
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *