صابر مرادی اقدم

  • نام و نام خانوادگی : صابر مرادی اقدم
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :نوسود
  • تاریخ تولد : 1338
  • تاریخ جانباختن :1359.12.27
  • محل و نحوه جانباختن: اطراف کامیاران . بر اثر اصابت ترکش خمپاره

زندگی نامه رفیق صابر مرادی اقدم

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە سابیری مورادی ئەقدەم

هاوڕێ سابیری مورادی ئەقدەم ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە شاری نەوسودی سەر بە ئۆستانی کرماشان لە بنەماڵەیەکی زەحەمتکێش دا لە دایک بوو.
دەورانی سەرەتایی و راهنەمایی لە”نەوسوود”خوێند و پاشان بۆ درێژە پێدان بە خوێندن ڕؤیشت بۆ شاری کرماشان .
لە گەڵ پەرە سەندنی خەباتی جەماوەری گەلانی ئێران دژ بە ڕژیمی پاشایەتی لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی گەڕایەوە بۆ شاری نەوسود و چالاکانە لەو خەباتەدا بەشداری کرد.
ڕژیمی پەهلەوی بەرگەی خورۆشی جەماوەری ڕاپەڕیوی ئێرانی نەگرت و ڕووخا. بەڵام بۆ هاوڕێ سابیر خەبات لە پێناوی ئامانجەکانی دا کۆتائی پێ نەهات و هاتنە سەر کاری ڕژیمی ئیسلامی ئەوەی لە بەرامبەر گەڵێک بەرپرسیارەتی تازەدا دانا. خەبات بۆ درێژە پێدانی شۆڕش هەتا گەییشتن بەو ئامانجانەی کە جەماوەری خەڵکی ئێران لە دژی ڕژیمی شا بۆی ڕاپەڕیبوون.
هاوڕێ سابیر لە ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ٥٨ی هەتاوی دا لە کاتی هێرشی هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی بۆ سەر خەڵکی کوردستان لە لایەن ڕژیمەوە دەستگیر و ڕەوانەی زیندان کرا.
دوای ئەوەی کەشاری نەوسود کەوتە دەست جەماوەری خەڵک و هێزی و پێشمەرگەوە هاوڕێ سابیری لە زیندان هاتە دەرەوەو سەر لە نوێ دەستی دایە هەڵسووڕانی سیاسی خۆی و بڵاو کردنەوەی بیری سۆسیالیستی و لە ڕۆژانی سەخت و دوژوار داکە کوردستان لە گەمارۆی ئابووری و نیزامی ڕژیم دابوو لەڕاپەڕاندنی کێشە و گرفتەکانی خەڵک هەموو کاتێک بە سەداقەت و دڵسۆزیەوە لێ بڕاوانە لە ڕیزی پێشەوەیان دا ئامادە بوو.
لە بەهاری ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی دا بە هێزی چەکداری خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشەوە پەیوەست بوو و هێزی بە پێشمەرگەی کۆمەڵەوە.
هاوڕێ سابیری مۆرادی ئەقدەم لە کاتێک دا بۆ بەڕێوە بردنی ئەرکێکی تەشکیلاتی ڕۆیشتبوو بۆ ناوچەی کامیاران لەلایەن تاقمێکی چەکداری سپای ڕزگارییەوە دەستگیر کرا و بۆ جارێکی تر کەوتە زیندان .
دوای ئەوەی کەلە زیندانی ئەم تاقمە چەکدارە ئازاد کرا لە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لە کاتێک دا کە بەرەو شاری نەوسود دەگەڕایەوە کەوتە بەر پریشکی خومپارە بارانی هێزەکانی کۆماری ئیسلاامی و دڵی پڕ لە حەز و خۆشەویستی بەرامبەر بە ئینسان بۆ گەییشتن بە سۆسیالیزم لە لێدان کەوت.
گیان بەخت کردنی هاوڕێ سابیر پەژارەیەکی قوڵی خستە ناو دڵی خەڵکی شاری نەوسوود کە لە نزیکەوە ئەو تێکۆشەرە ماندویی نەناسەیان دەناسی بەڵام
بیرەوەرییەکانی و کردەوەی بەرزی بوو بە هاندەری دەیان لاوی ئەو شارە و چەکی داکەوتووی ئەویان هەڵگرت و سەنگەریان پڕ کردەوە.
یادی ئازیزیو خۆشەویستی هەتا هەتایە بەرزو بەڕێزە.

گرامی باد یاد رفیق صابر مرادی اقدم
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *