ستار فیضی

  • نام و نام خانوادگی : ستار فیضی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :گه‌روس (مریوان)
  • تاریخ تولد : 1326
  • تاریخ جانباختن :1359.06.25
  • محل و نحوه جانباختن: هاله دره سنندج . درهم شکستن تعرض رژیم

زندگی نامه رفیق ستار فیضی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە سەتاری فەیزی

هاوڕێ سەتاری فەیزی لە ساڵی ١٣٢٦ی هەتاوی لە ناوچەی “گەروس” لە نێو بنەماڵەیەکی زەحەمتکێش دا چاوی بەژین هەڵێنا. هاوڕێ سەتار بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی خۆی و بنەمالەکەی لە کااری سەخت و تاقەت پڕۆکێنی بینا سازیەوە دەستی پێکرد و پاش چەندین ساڵ شارەزایی خۆی گەیاندە ئاستی وەستا کاری.
دوای یەکەمین هێرشێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان کاک سەتاری فەیزی لە ناوچەی دیواندەرە لە بەرامبەر پاڕێزەرانی بێ مافی ئینسان دا چالاکانە بەشداری کرد.
ئەم هاوڕێ فیداکارو خۆشەویستە لە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانانی ١٣٥٩ی هەتاوی دا لە کاتی بەربەرەکانێ لە گەڵ هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی لە گوندی”هاڵە دەرەوەی سەرو” پاش چەندین ساعەت شەڕی قارەمانانە لە کاتێک دا کە ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی دوژمن کوژران و بریندار بوون دوای ئەوەی کە فیشەکی لێ بڕا بە ئاخرین فیشەکێک کە پێ مابو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
جەسارەت و گیانبازی هاوڕێ سەتاری فەیزی بۆ گەییشتن بە ئامانجە بەرزەکانی ڕێبازی سۆسیالیزم بە درێژە پێدان بە ڕێگای پیرۆزی هەتا لە ناو چوونی هەر چەشنە چەوسانەوە و هەڵاواردنێک بەرزو بەڕێز ڕادەگرین.

گرامی باد یاد رفیق ستار فیضی
.

.