رضا ویسی

  • نام و نام خانوادگی : رضا ویسی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1333
  • تاریخ جانباختن :1359.10.25
  • محل و نحوه جانباختن: کلاتی (سنندج) . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق رضا ویسی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ڕەزا وەیسی

هاوڕێ ڕەزای وەیسی لە ساڵی ١٣٣٣ی هەتاوی لە شاری سنە چاوی بە ژین پشکووت. دەورانی سەرەتایی خوێندنی هەتا کۆتایی دەبیرستان لە شاری سنە تەواو کرد، دواجار توانی لە زانکۆی تاران لە بەشی ئابووری درێژە بە خوێندن بدات، سەرەتای ئاشنایی هاوڕێ ڕەزای وەیسی لە گەڵ سیاسەت دەگەڕێتەوە بۆ جەوی زانکۆی تاران هەر لەم دەورانەدا بوو کە عیلمی مارکسیسزمی ناسی و تێکەڵاوی جەریاناتی سیاسی ئەو سەردەمە بوو.
لە کاتی خۆرۆشان و سەرهەڵدانە جەماوەریەکەی ساڵی ٥٧ی هەتاوی لە ئێران بەرامبەر بە ڕژیمی پەهلەوی لە ناڕەزایەتیەکان لە ڕیزی پێشەوەی دانشجوویان دا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو.
پاش لە سەر دەور نەمانی ڕژیمی پەهلەوی و بە دەسەڵات گەییشتنی ڕژیمی ئیسلامی کە هەر لە یەکەمین ڕۆژەکانی بە دەسەڵات گەییشتنی کەوتبوونە درێژە پێدانی سەرکوتگەری و لە ناو بردنی هەرجۆرە دەنگێکی ئازادی خوازانە خەباتی سیاسی لە قۆناغی نوێش دا درێژەی پێدرا
هەر لەم دەورانەدا لە گەڵ کۆمەڵە ئاشنا بوو و تێکۆشانی سیاسی خۆی بە کۆمەڵەوە گرێدا ڕەزا هەر لە شاری تاران مایەوە و لە شوێنی ژیان ئەو کاتەی زانکۆ دەستی دایە چالاکی سیاسی و تەشکیلاتی کۆمەڵە بە تایبەتی لە کۆکردنەوەی یارمەتی ماڵی و تەدارۆکاتی دا و ڕێکخستنی ئەو ئەرکەدا دەورێکی بەرچاوی گێڕا.
لەکاتێکدا کەهێرشی ڕژیمی ئیسلامی بۆ سەر خەڵکی کوردستان دەستی پێ کرد هاتەوە شاری سنە و لە ڕیزی خەڵکی ئەم شارەو هاوڕێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵەدابە وشیاری و جەسارەتەوە لە موقاوەمەتی خەڵکی کوردستان و لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ئەو خەڵکەدا لە دژی ڕژیمی ئیسلامی چالاکانە بەشداری کرد،دوای ئەوەی کە هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە شاری سنە هاتنە دەرەوە هاوڕێ ڕەزا لە ڕیزی پێشمەرگایەتی دا درێژەی بە تێکۆشانی خۆیدا.
هاوڕێ ڕەزای وەیسی لە ڕۆژی ٢٥ی بەفرانباری ١٣٥٩ی هەتاوی لە نزیکی گوندی “کەڵاتی”، لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ لەشکەری پارێزەرانی دواکەوتوویی و چەوسانەوەدا و لە پێناو ئازادی و سۆسیالیزم دا گیانی ئازیزی بەختکرد و چووه نێو ڕیزی گیانبەخت کردووانی کۆمەڵەوە.
یادی بەرز و بەڕیزی و بیرەوەریە شیرینەکانی هەرگیز لە بیر ناچێتەوە.

گرامی باد یاد رفیق رضا ویسی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *