رضا باجلانی
- نام و نام خانوادگی : رضا باجلانی
- نام مستعار:ندارد
- محل تولد :عصرآباد (کامیاران)
- تاریخ تولد : 1339
- تاریخ جانباختن :1359.12.27
- محل و نحوه جانباختن:عصرآباد کامیاران (کامیاران) . انفجار مین در مقر
زندگی نامه رفیق رضا باجلانی
هاوڕێ ڕەزا کرێکاری ووشیارو شۆڕشگێڕ ساڵی ١٣٢٩ لە خانەوادەیەکی مام ناونجی لە گوندی “وشترمل”ی کامیاران لا دایک بوو.
دەورەی سەرەتایی دەرس خوێندنی هەر لە گوندەکەی خۆیان تەواو کرد، کاک ڕەزا بە هۆی دەست کوورتی لە ساڵی سێی ناوەندی ناچار بوو دەس لە خوێندن هەڵبگرێت و بۆ دۆزینەوەی کارڕیگای شارەکانی دەرەوەی کوردستانی گرتە بەر، بۆ ماوەی چوار ساڵ لە کارگا و کوورەخانە جۆراوجۆرەکان کرێکاری کرد و لە کۆتایی لە کارخانەیەکی درووست کردنی ڕەنگ کارێکی پەیدا کرد لەوێ لە گەڵ چەند کەس لە کرێکاران و ڕووناکبیران ئاشنا بوو لە پەیوەند لە گەڵ ئەوان دەستی دایە هەڵسووڕانی سیاسی و درێژەی چالاکیەکانی بۆ بە شداری کردن لە بزووتنەوەوی شۆڕشگێڕانەی کوردستان لە دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و بۆ خزمەت بە بزووتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی هاتە ڕیزی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە.
هاوڕێ ڕەزا باجەڵانی بە هەڵسوکەوتی خۆی وەکوو نموونەیەک لە خۆڕاگری و ڕاستگۆیی لە نێو خەڵکی ناوچە و هاوڕێیانی پێشمەرگەیدا ئەو ئیمانی بە سەرکەوتنی چینی کرێکار و زەحمەتکێشان بوو بەداخەوە ڕۆژی ٢٧ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٥٩ ئەم هاوڕێیەشمان لە ڕووداوی دڵتەزێنی تەقینەوی مین لە ناوچەی کامیاران گیانی بەخت کرد.
بەرزوبەڕێز بێت یادی هاوڕێ ڕەزا باجەڵانی .
.
محل جانباختن عصرآباد کامیاران