حامد طاهری

  • نام و نام خانوادگی : حامد طاهری
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :پیراوێن (بانه)
  • تاریخ تولد : 1329
  • تاریخ جانباختن :1359.06.14
  • محل و نحوه جانباختن: سید سارم (بانه) . درگیری با مزدوران رژیم جمهوری اسلامی

زندگی نامه رفیق حامد طاهری

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە حامید تاهێری

هاوڕێ حامید تاهێری ١٣٢٩ی هەتاوی لە گوندی ” پیاوێن”ی بانە چاوی بە ژین پشکووت. خوێندی ناوەندی لە بانە تەواو کرد و دواتریش چووە دانشگای کەشاوەرزی لە شاری تەبرێز، هاوڕێ حامید هەر لە دەورانی دەبیرستان پێی نایە کۆڕی خەباتی سیاسیەوە. جیاوازیەکانی چینایەتی ناو کۆمەڵگا و ستەمکاری ڕژیمی پەهلەوی بنەمای فیکری و سیاسی هاوڕێ حامیدیان شکڵ پێدا،لە دەورانی دانشجویی دا لە تەبرێز لە گەڵ هاوڕێیانی کۆمەڵەدا ئاشنا بوو هەر لەم دەورەیەدا کۆمۆنیزمی وەکوو ئامانج و ڕێبازی سیاسی خۆی دیاری کرد. هاوڕێ حامید بواری نهێنی هەڵبژارد زۆر زوو وەکوو تێکۆشەرێکی بە ئەزموون لەم بارەیەوە تواناکانی خۆی بە هاوڕێیانی ناساند،زستانی ساڵی ١٣٥٢ لە گەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێیانی لە لایەن ساواکەوە دەستگیر کرا و ڕەوانەی کومیتەی ساواکی ئیسفەهان کرا، لەوێ خرایە ژێر هەموو جۆرە ئەشکەنجە و ئازارێکەوە دادگای نیزامی ئیسفەهان هاوڕێ حامیدی بە چوار ساڵ زیندان مەحکوم کرد بە ڵام ئەم هاوڕێیە لە زیندانیش دەستی لە خەبات هەڵنەگرت و لە گەڵ باقی هاوڕێیانی دیکەی لە ژێر فەزای خەفەقان و زوڵم زۆری پۆلیسی شا بەربەرەکانی کرد و جارێکیتر خرایەوە بەر ئەشکەنجە و ئازار،هاوڕی حامید دوای دوو ساڵ لە زیندانی ئیسفەهان ڕەوانەی زیندانی قەسری تاران کرا و لەوێ دەورەی زیندانی تەواو کرد،هاوڕی حامید بە بۆنەی هەڵسووڕانی لە نێو زیندان لەم ساڵانەدا بوو بە یەکێک لە زیندایە هەرە ناسراوەکانی ئەو سەردەمە ،هاوڕێ حامیدی تاهێری ساڵی ١٣٥٦ لە زیندان ئازاد کرا و جارێکیتر لە گەڵ هاوڕێیانی تەشکیلات یەکی گرتەوە و هەڵسووڕاوانە لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی دژی ڕژیمی شا لە شاری بانە بەشداری کرد و دوای ڕووخانی ئەو ڕژیمە کاتێک جەمعیەت دیمۆکراتیەکان لە کوردستان پێک هاتن ئەویش لە گەڵ باقی هاوڕێیانی لە دامەزراندنی جەمعیەتی شاری بانە دا بەشداری کرد و کارو ئەرکی شۆڕشگێڕانەی گرتە ئەستۆ،کاتی هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان لە گەلاوێژی ١٣٥٨ دا هاوڕێ حامید چەکی پێشمەرگایەتی کۆمەڵەی هەڵگرت و چووە ڕیزی پارێزەرانی بزووتنەوەی شۆڕشگێرانە لە کوردستان.پاش ماوەیەکی کەم بە هۆی لێهاتوویی و دڵسۆزی بوو بە یەکێک لە بەرپرسانی سیاسی کۆمەڵە لە شاری بانە و لەم بوارەش دا گەلێک لێهاتوویی لە خۆی نیشان دا سەرئەنجام هاوڕێ حامیدی تاهێری ڕۆژی ٥ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٩ لە شەڕێک دا لە گەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە گوندی کۆخان لە ناوچەی بانە کەوتە بەر گوڵلەی هێلیکۆپتەرەکانی دوژمن و گیانی بەخت کرد. خەڵکی شاری بانە و هاوڕێیانی کاک حامید هەرگیز سیمای مێهرەبانی و وتەشیرینەکانی کە گەرمایی دەدا بە هەموو کۆڕو کۆمەڵێک لە بیر ناکەن.
یادی هاوڕێ حامیدی تاهێری هەمیشە لە دڵماندا زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق حامد طاهری
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *