احمد عزیزی
- نام و نام خانوادگی : احمد عزیزی
- نام مستعار:ندارد
- محل تولد :لاوین (پیرانشهر)
- تاریخ تولد : 1334
- تاریخ جانباختن :1359.10.29
- محل و نحوه جانباختن: اطراف پیرانشهر . درگیری با نیروهای رژیم
زندگی نامه رفیق احمد عزیزی
هاوڕێ ئەحمەدی عەزیزی لە ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی لە گوندی “لاوێنێ” سەر بە شاری پیرانشار چاوی بە ژیان پشکووت.
بە هۆی دەستەنگی و هەژاری بنەماڵەکەیەوە نەیتوانی لە خوێندن بەهرەمەند بێت
هەر لە سەرەتای منداڵیەوە ژیانی تێکەڵاو بە ڕەنج و کاری تاقەت پڕوکێن بووکە گەورەتریش بوو ماڵ بە کۆڵ ئەم شارو ئەو شاری ئێرانی بە شوێن کاردەگەڕا.
بۆ چی کرێکاران و زەحمەتکێشان ڕۆژ هەتا شەو ئارەق دەڕێژن و کار دەکەن و کە چی لە سەر سفرەی بێ ڕەونەق دادەنیشن و لە خۆشیەکانی ژیان بێ بەشن و ئەمە و دەیان پرسیاری لەم چەشنە بیری کاک ئەحمەدی بە خۆیەوە مەشغول کردبوو خولیای وەرگرتنی پرسیارەکانی بوو کە لە گەڵ کۆمەڵە ئاشنای کرد ئاشنا بوونی سەرەتایی هەر زوو بووە پەیوەندی خەباتکارانە و کاک ئەحمەدی خۆشەویست هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە پێش هەموو شتێک بە خێرایی فێری خوێندن و نووسین بوو و ئەو نیشانەی ئیرادەی پتەوی ئەو تێکۆشەوە بوو بۆ ئەوەی وشیاری سیاسی خۆی بەێتە سەر و دەست ڕەسی بە سەرچاوەکانی سوسیالیزمی زانستی پەیدا بکات.
هاوڕێ ئەحمەد زۆر زوو لە هەموو بوارێکدا گەشەی کردو تواناکانی خۆی دەرخست زۆری نەخایاند کە بوو بە بەرپرسی دەستەیەک لە هاوڕییانی پێشمەرگە
ئەم ئازیزە لە شەڕەکانی ناوچەی پیرانشار دا برامبەر بە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی چالاکانە بەشداری کرد و لە پاراستنی شوێنە ئازاد کراوەکانی ئەو سەردەمە دا دەورێکی یەکجار بەرچاوی گێڕا خۆنەویستی و ئیرادەی پتەو و هیوا بە دواڕۆژی پرشەنگداری ڕزگاری ئەو هاوڕێیەی کردبوو بە کەسایەتیەکی درەوشاوەی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە
ڕۆژی ٢٩ی بەفرانباری ١٣٥٩ی هەتاوی کاتی ڕووبەڕوبوونەوە لە گەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ٦ کیلۆمتری پیرانشاردوای شەڕێکی قارەمانانە هاوڕێ ئازیز و فیداکارمان کا ئەحمەدی عەزیزی پێشمەرگەی کۆمەڵەو بەرپرسی نیزامی دەستە گیانی لە پێناو ئامانجی بەرزی سوسیالیسم و رزگاری مرۆڤ دا بەخت کرد.
یادی ئازیزی بەرزوبەڕیز و ڕیگای پڕ ڕێبوار بێت.
.