ابراهیم خدامرادی

  • نام و نام خانوادگی : ابراهیم خدامرادی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1337
  • تاریخ جانباختن :1359.03.08
  • محل و نحوه جانباختن: دکل قلیچیان (سنندج) . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق ابراهیم خدامرادی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ئیبراهیم خودامورادی

هاوڕێ ئیبراهیم خودامورادی ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی دەستتەنگی شاری سنەدا چاوی بە ژیان پشکووت. دوای پێنج ساڵ دەرس خوێندن بە هۆی هەژاری بنەماڵەکەیەوە ناچار بوو دەس لە دەرس خوێندن هەڵبگرێت و دەست بداتە کرێکاری.بەم جۆرە سەرەتای ڕوەتێکی نوێ لەر ژیانی دا دەستی پێکرد و لە گەڵ ڕەنج و ئازاری چەوسانەوەو بناغەکانی ووشیاری چینایەتی لە مێشکی دا ڕێشەی داکوتا.
هەل و مەرجی شۆڕشگێڕانی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی فورسەتێک بوو بۆ ئیبراهیمی ئازیز تا شورو شەوقی خەباتکارانە ووشیاری سیاسی خۆی لە پێناوی ئاواتی بەرابەری و ژیانی ئاسودە بۆ هەمووان بخاتە کارو زۆر زوو بۆ بە تێکۆشەرێکی ڕیزی یەکەمی خەبات لە دژی ڕژیمی پەهلەوی. هەر لەم پەیوەندییەدا لە لایەن ڕژیمی پاشایەتییەوە چەند جار دەستگیر کرا.ئەزموونی زیندانیش خاراوتر و لێهاتوو تری کرد.
هاوڕێ ئیبراهیم خودامورادی لە جەریانی ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکی کوردستان بەرامبەر بە هێرشی ڕژیمی تازە بە دەسەڵات گەییشتوو بۆ سەەر کوردستان هەر لە ڕۆژانی سەرەتاوە سیمای دژە مرۆڤانەی خۆی دەر خست، ماندوونەناسانە لە هەموو مەیدانێکی خۆراگری خەڵکی کوردستان دەوری بەرچاوی هەبوو.
شارەزایەکی کاری تەدارۆکاتی بوو، لە هەمان کاتدا بە ئەوپەڕی لێهاتووییەوە بریندارەکانی بە ناو جەرگەی هێزەکانی دوژمن دا دەگەیاند بیمارستان.
کاک ئیبراهیم دوای داگیر کردنی شاری سنە لە لایەن ڕژیمی ئیسلامیەوە، هەتا ناو ڕیزی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە.ماوەی ژیانی پێشمەرگایەتی ئەم هاوڕێیە خۆشەویستە ئەگەرچی کوورت بوو بەڵام بەو پەڕی ئیمان بە ڕزگاری کرێکاران و بەشمەینەتانەوە بۆ بە دی هێنانی ئازادی و سۆسیالیزم هەنگاوی هەڵ دەهێنا.
بە داخەوە ئەم خۆشەویستە لە شەڕێکی نەخوازراو کە لە لایەن ڕژیمی ئیسلامیەوە بە سەر پێشمەرگەکانی کۆمەڵەدا سەپا لە ڕۆژی ٨ی جۆزەردانی ساڵی ٥٩ی هەتاوی لە دەورو بەری گوندی”خلێچان”ی سەر بە ناوچەی سنە گیانی بەخت کرد و ڕێگای پیرۆزی بۆ هاوڕێیانی بە جێ هێشت.
ڕیگای پڕ ڕێبوار و یادی ئازیز بێت

گرامی باد یاد رفیق ابراهیم خدامرادی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *