مهران فخر العلمایی

  • نام و نام خانوادگی : مهران فخر العلمایی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1341
  • تاریخ جانباختن :1359.12.27
  • محل و نحوه جانباختن: اسد آباد (کامیاران) . انفجار مین در مقر

زندگی نامه رفیق مهران فخر العلمایی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە مێهرانی فەخرولعولەمایی

هاوڕێ مێهران ساڵی ١٣٤١ لە شاری سنە لە بنەماڵەیەکی مام ناونج لە دایک بوو لەوێ چووە مەدرەسە و تا پۆلی دووی ناوەندی درێژەی بە خوێندن داو دواتر دەستی لە خوێندن هەڵگرت و بووە شاگرد مێکانیک هاو کات لە گەڵ دەست پێکردنی خەباتی جەماوەری گەلانی ئێران لە دژی ڕژیمی شا بوو بە یەکێک لە هەڵسووڕاوانی ئەو مەیدانە لە خەبات لە تەواوی خۆپێشاندانەکان و میتینگ و مانگرتنەکان لە شاری سنە هەڵسووڕاوانە بەشداری کرد و زۆر جار تا نیوەی شەو لە گەڵ هاوڕێیانی خەرێک بڵاو کردنەوەی ئێعلامیە و نووسراوە بوو،لە ڕۆژەکانی ٢١و٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٥٧ی هەتاویدا لە هێنانە خوارەوەی پەیکەری شا و دەست بە سەرا گرتنی ساواکی شاری سنە دەوری بەرچاوی گێڕا دوای ڕاپەڕینیش هەروا درێژەی بە خەباتی خۆی دا، لە نەورۆزی خوێناوی شاری سنەدا هەڵسووڕاوانە لە شەڕێ دیفاع لە شارەدا بە شداری کرد، دوای هێرشی بە کرێگیراوانی ڕژیم بۆ سەر تورکەمەن سەحرا و کوشت و کوشتاری خەڵکی تورکەمەن هاوڕێ مێهران بۆ کۆ کردنەوەی یارمەتی و ناردنی بۆ گونبەد هەوڵی زۆری دا، لە دەورەی ئەوەڵی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەدا و دوای گیڕانەوەی شاری سنە لە لایەن ڕژیمەوە کاک مێهران درێژەی بە هەڵسووڕانی نهێنی لە شارداو کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ پێشمەرگە و بڵاو کردنەوەی ئێعلامیە و خەبەرنامە و تەبلیغ لە دژی سیاسەتەکانی ڕژیم چالاکانە بە شداری کرد، دوای گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ شار و دەست پێکردنەوەی هەڵسووڕانی بنکەکان لە شاری سنە لە بنکەی شەهید “عەتاولا زەندی”هەڵسووڕانی خۆی درێژە پێدا پاشان لە تەواوی هەڵسووڕانی ئەم بنکەیەدا دەوری بەرچاوی گێڕا، لە جەریانی خۆڕاگری مێژوویی خەڵکی شاری سنە لە بەهاری ساڵی ١٣٥٩ی هەتاویدا وەک ڕانەندەی گرووپی فریاکەوتن کاری دەکرد و لە دەرباز کردنی بریندارەکان لە جبهەکانی شەڕ دەوری گێڕا و ماندوو نەناسانە کاری کرد، دوای پاشەکشەی پێشمەرگە لە شاری سنە ئەویش لە گەڵیان هاتە دەر وپەیوەست بوو بە ڕیزی پێشمەرگایەتی کۆمەڵە لە کامیاران لەپەلی شەهید فایەق درێژەی بە کارو هەڵسووڕانی خۆی دا،سەرئەنجام ئەم هاوڕێ ئازیزەشمان ڕۆژی ٢٧ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی بە کارەساتی دڵتەزینی تەقینەوەی مین لە یەکێک ل ەمەقەرەکانی کۆمەڵە لە کامیاران گیانی بەخت کرد.
بەرزوبەڕێز بێت یادی هاوڕێ مێهرانی فەخرولعولەمایی پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە

گرامی باد یاد رفیق مهران فخر العلمایی
.

.