صالح نادری

  • نام و نام خانوادگی : صالح نادری
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :بوریر (سنندج)
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :1359.09.03
  • محل و نحوه جانباختن: اطراف سنندج . در درگیری با مزدوران محلی سپاه رزگاری

زندگی نامه رفیق صالح نادری

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ساڵەحی نادری

هاوڕێ ساڵەحی نادری لە گوندی “بۆریەر”ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆ لە نێو بنەماڵەیەکی هەژار و دەست کوورت چاوی بە ژیان هەڵێنا.
وەک زۆربەی منداڵە هەژارەکانی ئەم وڵاتە هەر کە خۆی ناسی دەستی کرد بە کرێکاری بۆ وەدەست هێنانی بژێوی ژیان و یارمەتیدان بە بەڕێوچوونی بنەماڵەکەی ڕووی کردە شارەکانی دەرەوەی کوردستان، لە خەباتی سیاسی بۆ ڕووخاندنی ڕژیمی شادا چالاکانە بەشداری کرد و هەوای کارو ژیانی گۆڕا و بیری سۆسیالیزم لە مێشکی دا پێشکەوت.
لەو کاتەوە کە کۆمەڵە هەڵسووڕانی ئاشکرای خۆی دەست پێکرد کاک ساڵەحی نادری بە ناسینی ڕێبازی کۆمەڵە و بینینەوەی ئاوات و ئارەزووەکانی خۆی لە بەرنامە و ستراتێژی کۆمەڵە هەڵسووڕانی سیاسی خۆی لە ڕیزەکانی ئەو ڕێکخراوەیە دا دەست پێکرد و لە درێژەی ئەم پەیوەندیە دا بوو بە پێشمەرگەی کۆمەڵە.
هاوڕێ ساڵەح لە سەنگەرەکانی ڕاوەستان بەرامبەر بە هێرشی هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی بۆ سەر خەڵکی کوردستان دا چالاکانە بەشداری کرد و گەلێک دیمەنی لە جەسارەت و لێهاتوویی لە ناو ڕیزەکانی پێشمەرگە لە خۆی نیشان دا.
ڕۆژی ٣ی جۆزەردانی سالی ١٣٥٩ی هەتاوی لە کاتی چەک کردنی تاقمی بە کرێگیراوی ڕژیمی عێراق بە نێو سپای ڕزگاری له گەڵ هاوڕێ فیداکاری خۆی کاک عەلی گوڵچینی لە ناوچەی هەورامان کەوتنە بەر هێرشی ئەو بەکرێگیراوانە و گیانی ئازیزیان لە پێناو ڕزگاری بەشمەینەتان و چەوساوەکان دا بەخت کرد.
یادی ئازیزی هاوڕێ ساڵەحی نادری و هەموو گیان بەخت کردووانی ئازادی و سۆسیالیزم بە درێژە پێدانی ڕێگایان بەرزو بەڕێز ڕادەگرین.

گرامی باد یاد رفیق صالح نادری
.

.