سلیمان بلوری

  • نام و نام خانوادگی : سلیمان بلوری
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :مهاباد
  • تاریخ تولد : 1330
  • تاریخ جانباختن :1359.11.04
  • محل و نحوه جانباختن: شهر مهاباد . عملیات تعرضی پیشمرگان

زندگی نامه رفیق سلیمان بلوری

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە سولەیمانی بلووری

هاوڕێ سولەیمان ساڵی ١٣٣٠ لە شاری مەهاباد لە بنەماڵەیەکی ناونجیدا چاوی بە ژین پشکووت تا دەورەی دەبیرستان لەو شارە دەرسی دەخوێند و پاشان بۆ درێژە دان بە خوێندن چووە زانکۆی تاران لەوێ لە گەڵ کۆڕێکی سیاسی ئاشنایەتی پەیدا کرد و دەستی دایە خەباتی سیاسی، هاوڕێ سولەیمان لە دەرەوەی سەرکوت و زوڵم و زۆری حکوومەتی پەهلەویدا یارمەتی دەگەیاندە بزووتنەوەی حەق خوازانەی خەڵکی کوردستانی عێراق و هەروەها لە ئێرانیش کرێکاران و زەحمەتکێشانی بۆ خەبات لە دژی دیکتاتۆری پەهلەوی هان دەدا و ڕێکی دەخستن هاوڕێ سولەیمان لە جەریانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران وەک کەسێکی هەڵسووڕاو لە خۆپیشاندانی خەڵک دا دژی دام و دەزگای ڕژیمی پەهلەوەی و هەروەها لە ڕۆژانی ڕاپەڕین لە گرتنی دامو دەزگا حکومەتیەکان لە شاری مەهاباد دەوری بەرچاوی گێڕا.،ئێستاش خەڵکی شاری مەهاباد گەلێک بیرەوەریان لە جەسارەتی هاوڕێ سولەیمان هەر لە بیرە کە چۆن بە لە خۆبردوویی و بە ورەی بەرزەوەو بە کارزانی لە پێشەوەی ڕیزی جەماوەر دا ڕەوتی ڕاپەڕینی لە شاری مەهاباد ڕێبەری کرد. هاوڕێ سولەیمان لە ساڵی ١٣٥٧ لە گەڵ کۆمەڵە پەیوەندی گرت کە وەک هەڵسووڕاوێکی پەیگیر و جەسوور هاتە ناو جەرگەی خەباتی ڕێکخراوەیەوە. کاک سولەیمان بە هۆی تایبەتمەندیەکانی زۆر زوو لە ناو کۆمەڵانی خەڵکی زەحمەتکێش دا جێگای خۆی کردەوە و وەک ڕابەڕێکی دڵسۆز لە ناو خەڵک دا ڕێزی هەبوو.کاتێک کۆماری ئیسلامی لەشکەر کێشی بۆ سەر کوردستان دەست پێ کرد هاوڕێ سولەیمان هاتە ڕیزی پێشمەرگایەتی کۆمەڵە و وەک پێشمەرگەیەکی دلێر و شۆرشگێڕ دەوری بەرچاوی گێڕا وله زۆربەی شەڕەکانی ناوشاری مەهاباد و دەورو بەریدا بەشداری کرد و بەوپەڕی ماندوو نەناسییەوە ئەرکە تەشکیلاتیەەکانی بەڕێوە دەبرد، هاوڕێ سولەیمان لە عەمەلیاتی قارەمانانەی ٤ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٩ لە ناو شاری مەهاباد دوای شەڕێکی سەرکەوتووانە کەوتە بەر گولەی بە کرێگیراوانی ڕژیم و گیانی لە پێناو بێبەشان و مەحرومانی کۆمەڵەدا بەختکرد بە بیستنی هەواڵی گیان بەختکردنی کاک سولەیمان خەڵکی شاری مەهاباد لە کاتێک دا خیابان و کۆڵانەکانی ئەو شارە لە ژێر بارانی خۆمپارە و گولەدا بوو خۆیان دەگەیاندە ماڵی کاک سولەیمان، سیمایەکی لە سەر دڵان و خۆشەویستی خەڵک بوو،لە ناو کۆڕی هاوڕێیانی دا خۆنەویست و شادو بەورە بوو. جێگای خاڵی ئەو هەمیشە لە ناومان دیارە. هەر بژی یادی ئازیزی هاوڕێ سولەیمانی بلووری و ڕێگای درێژەی هەیە.

گرامی باد یاد رفیق سلیمان بلوری
.

.