حسن تبیره

  • نام و نام خانوادگی : حسن تبیره
  • نام مستعار:حسن مولینان
  • محل تولد :مولینان (مریوان)
  • تاریخ تولد : 1333
  • تاریخ جانباختن :1359.10.25
  • محل و نحوه جانباختن: اطراف مریوان . درگیری با نیروهای رژیم جمهوری اسلامی

زندگی نامه رفیق حسن تبیره

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە حەسەنی موڵێنان

هاوڕێ حەسەنی موڵێنان لە بنەماڵەیەکی فەقیرو زەحمەتکێش لە گوندی مولێنان لە ناوچەی کۆماسی مەریوان چاوی بە ژین پشکووت.دەورانی منداڵی و لاویەتی بە کار کردن و کوێرەوەری تێپەڕ کرد.دوای ئەوەی کە باوکی بە پیلانی دەرەبەگەکان کوژرا بۆ خۆی سەرپەرەستی بنەماڵەکەی وە ئەستۆ گرت. هاوڕێ حەسەن لە خەباتی جووتیارانی ناوچەی کۆماسی دژی ئاغا و دەرەبەگەکان لە ساڵی ١٣٤٥ هەڵسووڕاوانە بەشداری کرد،کاک حەسەن بۆ کار کردن دەچووە شارەکان تاران ئەهواز و لەو ڕێگایەوە بژێوی بنەماڵەکەی دابین دەکرد، لە خەباتی حەق خوازانەی گەلانی ئێران دژی رژیمی شا هاوڕێ حەسەن دەورێکی بەرچاوی گێڕا پاشان لە گەڵ هاوڕێیەکانی لە ناوچەی کۆماسی هاوکاری یەکیەتی جووتیارانی مەریوان و هەورامانی دەکرد.لە جەریانی هێرشی یەکەمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و لە زۆربەی عەمەلیاتە نیزامیەکان و لە چەک کردنی دەرەبەگەکانی ناوچەکە دەورێکی بەرچاوی هەبوو.هاوڕێ حەسەن خۆشەویستەیەکی بۆ فێر بوون هەبوو و بۆ بردنە سەری ئاستی هۆشیاری خۆی هەوڵی دەدا. کاک حەسەن لە ناو زەحمەتکێشانی ناوچەکە کەسێکی ناسراو بوو.سیمایەکی هەڵسووڕاوی مەیدانەکانی خەباتی سایسی لە دژی هەر دوو ڕژیمی پاشایەتی وئیسلامی بوو.بە داخەوە هاوڕێ حەسەن موڵێنان ڕؤژی ٢٥ی بەفرانباری ١٣٥٩ لە هێرشێکی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر گوندی موڵێنان و دوای موقاوەمەتێکی کەم وێنەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە گیانی بەخت کرد.
هەر بژی یادی ئازیزی هاوڕی حەسەنی موڵێنان و ڕێگای پڕ ڕێبوار.

گرامی باد یاد رفیق حسن تبیره
.

.