حبیب الله کمانگر

  • نام و نام خانوادگی : حبیب الله کمانگر
  • نام مستعار:حبیت الله که وانه یی
  • محل تولد :کوانه (کامیاران)
  • تاریخ تولد : 1335
  • تاریخ جانباختن :1359.12.27
  • محل و نحوه جانباختن: اسدآباد (کامیاران) . در اثر انفجار مین در مقر

زندگی نامه رفیق حبیب الله کمانگر

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە حەبیبۆڵلا کەمانگەر

هاوڕێ حەبیبۆڵلا کەمانگەر ناسراو بە حەبیبۆڵلا کەوانەیی پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵەو سیمای خۆشەویستی نێو زەحمەتکێشانی کوردستان
هاوڕێ حەبیب ساڵی ١٣٣٥ ی هەتاوی لە گوندی”کەوانە” سەربە ناوچەی کامیاران لە بنەماڵەیەکی ناوەندیدا لە دایک بوو، دەورانی سەرەتایی لە گوندەکەی خۆیان تەواو کردو بۆ درێژە پێدان بە خوێندن چوو بۆ شاری سنە،بەڵام پاش ماوەیەک بە هۆی نەبوونی ئیمکاناتی ماڵی ناچار دەستی لە خوێندن هەڵگرت و لە کارگەیەکی مکانیکیدا بووە شاگرد و هەر لەو کاتەوە لە گەڵ ڕەنج و کار ئاشنا بوو ئیتر لەوە بەولا دەورەی دەرس خوێندنی لە مەدرەسەی شەوانە تا پۆلی دووی ناوەندی درێژەپیدا. دوو ساڵ پێش ڕاپەڕین چووه سەربازی و سەربازی خۆی لە ئیسفەهان تێپەڕ کرد، لە ماوەی سەربازیدا لە نزیکەوە لە گەڵ کۆمەڵێک لە کرێکارانی “زەوبی ئاهەن” پەیوندی گرت و لە نێوانیان دا دەستی دایە هەڵسووڕانی شۆڕشگێڕانە لە جەریانی ڕاپەڕین دا لە یەکگرتوو کردنی سەربازەکان و دەستگیر کردنی فەرماندەی پادگانی زەوبی ئاهەن دا دەوری بەرچاوی هەبوو، کاک حەبیبوڵلا دوای ڕاپەڕین لە دژی کۆنەپەرەستی ڕژیمی حاکم درێژەی بە چالاکیەکانی خۆی دا. لەم دەورەیەدا لە پەیوەند لە گەڵ کۆمەڵە کارگەیەکی چکۆلەی میکانیکی لە شاری کامیاران داناو هاوکات کارو هەڵسووڕانی خۆی درێژە پێدا، لە دەورەی ئەوەڵی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەدا لە گوندەکانی ناوچەی کامیاران لە مەیدانی کاری سیاسی و ووشیار کردنەوەدا دەوری گێڕا دوای گرتنەوەی سەر لە نوێی شارەکان و هاتنەوەی پێشمەرگە بۆ کامیاران بەرپرسیارێتی ماڵی و تەدارۆکاتی هاوڕێیانی پێشمەرگەی وەئەستۆ گرت،هاوڕێ حەبیبۆڵلا دوای ماوەیەک وەک ئەندامی کومیتەی ناوچەی کامیاران هەڵبژێردرا و لە تەواوی دەورانی ئەو ئەرکەدا کە پێ سپێردرا بوو چکۆلە ترین دەرفەتی لە دەست نەدا و دڵسۆزانە کاری کرد، بە داخەوەی ڕۆژی ٢٧ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی هاوڕێ حەبیبۆڵلا بە هۆی تەقینەوەی مین لە یەکێک لە مەقەڕەکانی کۆمەڵە گیانی بەخت کرد.
بەڕێز بێت یادی هاوڕێ حەبیبۆڵلای کەمانگەر ناسراو بە حەبیبۆڵلا کەوانەیی و ڕێگای پڕ ڕێبوار.

گرامی باد یاد رفیق حبیب الله کمانگر
.

.