رفیق جعفر مرادی

جعفر مرادی

  • نام و نام خانوادگی : جعفر مرادی
  • نام مستعار:جعفر خیاط
  • محل تولد :مهاباد
  • تاریخ تولد : 1331
  • تاریخ جانباختن :1359.11.01
  • محل و نحوه جانباختن: شهر مهاباد . ترور توسط رژیم جمهوری اسلامی

زندگی نامه رفیق جعفر مرادی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە جەعفەری مورادی

کاک جەعفەر ساڵی ١٣٣١ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی شاری مەهداباد چاوی بەژین هەڵێنا.بە هۆی هەژاری نەیتوانی درێژە بە خوێندن بدات و لە تەمەنی ٨ ساڵیەوە بۆ پەیدا کردنی بژێوی بنەماڵە ناچار بو کار بکات.
کاک جەعفەر لە ژێر کاریگەری خەباتی چەکدارانەی ساڵەکانی ٤٦و٤٧ لە حاڵێکدا کە زیاتر لە ١٦ ساڵ لە تەمەنی تێ نەپەڕیبوو لە گەڵ کۆڕو کۆمەڵی ڕووناکبیری سیاسی ئاشنا بوو لەو کاتەوە وردە وردە ووشیاری سیاسی چووە سەرێ و هاتە ناو مەیدانی خەباتی سیاسی چینایەتیەوە لە ساڵی ١٣٥١ لە گەڵ هاوڕێیانی کاک حەمە حوسەینی کەریمی و کاک خانەی موعینی پەیوەندی گرت و لەپەیوەند لە گەڵ ئەوان دەستی دایە هەڵسووڕانی سیاسی و لەم ڕێگایەوە لە گەڵ ڕێبازی کۆمەڵە ئاشنا بوو و وەکوو هەڵسووڕاوێكی کۆمۆنیست درێژەی بە فەعالیەتی خۆی دا، هاوڕێ جەعفەر لە خەباتی خۆش نشینان و جووتیارانی هەژاری ئەم ناوچەیە چەند جار خۆپیشاندانی گەورەیان ڕێکخست و داواکاری خۆیان بە سەر ڕژیمی شا دا سەپاند، کاک جەعفەر هەروەها پەیوەندیەکی زۆر نزیکی لە گەڵ کرێکارانی کوورەخانەکانی مەهاباد پێک هێنا بوو و بۆ بردنە سەری ووشیاری سیاسی لە نێوانیان دا چالاکانە هەڵدەسوڕا و لەم مەیدانە دا بۆ خۆشی خاراوتر دەبوو،هاوڕێ جەعفەری مورادی لە کاتی یەکەمین ڕێپێوانی خەڵکی مەهاباد لە دژی ڕژیمی شا کە لە ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٥٧ بەڕێوە چوولە گەڵ هاوڕێیانی کۆمەڵە بۆ ڕێکخستن و بەرەو پێش بردنی ئەم خۆپیشاندانە دەوری بەرچاری گێڕا،بە پێک هێنانی جەمعیەتی ڕێگای ڕزگاری زەحمەتکێشان لە شاری مەهاباد لە گەڵ سەرجەم هاوڕێیانی لەم پێناوەدا بە بێ ماندوو بوون هەڵسووڕان و کاریان بۆ کرد،کاتی هێرشی ڕژیمی ئیسلامی لە ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٨ بۆ سەر کوردستان وەک پێشمەرگەی شار هاتە دەڕێ و دوای ماوەیەک لە لایەن کۆمەڵەوە بۆ هەڵسووڕانی نهێنی نێردرایە نێو شاری مەهاباد و تا کاتی گیان بەخت کردنی لەم بەشەدا وەک شۆڕشگێڕێکی نەسرەوتووی ڕێبازی ڕزگاری چەوساوەکان خەباتی شۆڕشگێڕانە و بێ ووچانی خۆی درێژە پێدا، سەرئەنجام لە یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٩ کاتێک کە خەرێکی ماڵینی بەفری سەر بانی ماڵەکەی خۆی بوو لە لایەن چەند چەکدارێکی بە کرێگیراوی کۆماری ئیسلامیەوە تەقەی لێکرا و گیانی بەخت کرد.
بە دەرس وەرگرتن لە خەباتی شۆڕشگێڕانەی هاوڕێ جەعفەری مورادی لە یادی هەمیشە زیندووی ڕێز دەگرین.

گرامی باد یاد رفیق جعفر مرادی
.

.