جبار دادایی نژاد

  • نام و نام خانوادگی : جبار دادایی نژاد
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1337
  • تاریخ جانباختن :1359
  • محل و نحوه جانباختن: سنندج . اعدام توسط رژیم جمهوری اسلامی

زندگی نامه رفیق جبار دادایی نژاد

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە جەباری دادایی نژاد

هاوڕێ جەبار ساڵی ١٣٣٧ ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی کرێکارلە شاری سنە لە دایک بوو، لەو شارە دەستی دایە خوێندن و تا دەورەی دیپلۆم درێژەی بە خوێندن دا، هەر لە ساڵی ١٣٥٧وە هاوکات لە گەڵ ئاخێز و ڕاپەڕێنی گەلانی ئێران دژ بە ڕژیمی شا پێی نایە مەیدانی خەباتی سیاسی و لە ڕیزی پێشەوەی خەڵکی ڕاپەڕیو لە خۆپیشاندانەکان و ناڕەزایەتییەکان دا بەشداری کرد، لەو سەردەمەدا لە گەڵ کۆمەلە و لە مەیدانێکی بەربڵاوتری سیاسی درێژەی بە چالاکی خۆی دا.
هاوڕێ جەبارهاوشان لە گەڵ کۆمەڵە وخەڵکی شاری سنە لەشەڕێ ٢٤ ڕۆژەی ئەو شارەدا و لە موقاوەمەتی بەرینی خەڵک دا بەشداری کرد.
پاش دەست پێکردنی هێرشی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان لە ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی دا هاتە ڕیزی پێشمەرگەی کۆمەڵە و خەباتی سیاسی خۆی لە بوارێکی نوێ دا درێژە پێدا سەرئەنجام هاوڕێ جەبار ساڵی ١٣٥٩ لە لایەن ڕژیمەوە گیرا و پاش ١٣ ڕۆژ خۆڕاگری لەژێر ئەشکەنجەکانی ڕەژیمدا ڕۆژی ١٢ی جۆزەردانی ئەو ساڵە لە پادگانی سنە ئێعدام کرا.
بەرزوبەڕێزبێت یادی ئازیزی هاوڕێ جەباری دادایی نژاد و ڕێگای پڕ ڕێبوار.

گرامی باد یاد رفیق جبار دادایی نژاد
.

.