احمد شعبانی

  • نام و نام خانوادگی : احمد شعبانی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1332
  • تاریخ جانباختن :1359.10.16
  • محل و نحوه جانباختن: شهر مهاباد . تیرباران توسط نیروهای جمهوری اسلامی

زندگی نامه رفیق احمد شعبانی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ئەحمەدی شەعبانی

هاوڕێ ئەحمەد ساڵی ١٣٣٢ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی ناونجی لە شاری سنە چاوی بە ژیان هەڵێنا.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەو شارە تەواو کرد و دواتر لە ساڵی ١٣٥١ چووە دانشکەدەی کەشاوەرزی لە هەمەدان لەو دانشکەدەیە لە ڕێگای کۆڕو کۆمەڵی شۆڕشگێڕەکانەوە هاتە ناو ڕیزی خەباتی سیاسی دژی ڕژیمی شا. هاوڕێ ئەحمەد لە مانگرتنە دانشجوییەکاندا لێبڕاوانە بەشداری دەکرد و لە هەمان حاڵدا بە شورو شەوقەوە خەرێکی خوێندنی کتێب و نوسراوەی سیاسی بوو و بەرەبەرە له گەڵ بیرو بۆچوونی مارکسیستی ئاشنا بوو، هاوڕێ ئەحمەد ساڵی ١٣٥٥ لە گەڵ هاوڕێیانی کۆمەڵە پەیوەندی گرت و کاری تەشکیلاتی دیاری کراوی وەئەستۆ گرت،دوای کۆتایی دانشکەدە وەک ئەفسەری سپای تەرویج لە شارەکانی سنە و بانە کاری دەکرد،هاوڕێ ئەحمەد بە بۆنەی کارەکەیەوە وەکوو موهەندێسی کەشاوەرزی دوچووە دێهاتەکانی دەورەبەر و لە نزیکەوە لە گەڵ خەڵکی زەحمەتکێش پەیوەندی دەگرت و بۆ خەبات دژ بە ڕژیمی شا هانی دەدان،بە هۆی ڕەفتاری ساکار و قسەی شیرین و دڵسۆزی زۆر زوو لە نێو دڵی خەڵکی ئەو ناوچانە جێگای کردەوە و لەو پەیوەندیە بۆ بردنە سەری ووشیاری سیاسی ئەوان کەڵکی وەردەگرت،بە دەست پێکردنی خەباتی هەمەلایەنەی خەڵکی ئێران لە دژی ڕژیمی شا هاوڕی ئەحمەد لێبڕاوانە هاتە ناو کۆڕێ خەبات لە کۆڕو کۆبوونەوەکانی خەڵک دا لە میتینگەکان و لە کۆبوونەوەکانی تەشکیلاتی دا بەشداری کرد و بۆ بەرەوپێش بردنی ئەرکەکانی سەرشانی ساتێک هەدای نەدا، دوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی لە سەر خەبات لە دژی ئەو ڕژیمە بەردەوام بوو،لە نەورۆزی خوێناوی شاری سنە لە دژی کۆماری ئیسلامی بەشداری کرد و لێهاتوویی خۆی بە هەمووان نیشان دا پاشان لە بزووتنەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی مەریوان و لە یەکیەتی جووتیاران مەریوان دا بەشداری کرد.بەهاری ساڵی ١٣٥٨ لە لایەن کۆمەڵەوە نێردرایە مەهاباد و بوو بە بەرپرسی ڕیکخراوی نهێنی کۆمەڵە لەو شارە،هاوڕی ئەحمەد لە دەورەی یەکەمی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان بە تەواوی هێزەوە لە ناو کرێکارانی کوورەخانەکان داکاری دەکرد و بە هاتوچووکردنی بۆ ناو گەڕەکە هەژارنشینەکان و شوێنە کرێکاریەکان چالاکایەکانی خۆی درێژە پێدا،بە داخەوە لە ڕۆژی ١٠ی بەفرانباری ١٣٥٩ لە لایەن ڕژیمەوە دەستگیر کرا. هاوڕێ ئەحمەد لە زیندان هەموو ئەشکەنجەکانی دوژمنی تەحەمۆڵ کرد و سەربەرزانە هەموو نهێنیەکانی پاراست و بچوکترین ڕازی نەدرکاند،بۆ ماوەی ٣ ڕۆژی تەواو هاوڕێ ئەحمەد بە دڕندانە ترین و جینایەتکارانەترین شێوە لە لایەن ئەشکەنجەگەرانەوە ئەشکەنجە کرا بە ڵام نەیانتوانی بە ئەندازەی سەرە دەرزییەک ئیرادەی لاواز بکەن،سەرئەنجام جەلادانی ڕژیمی ئیسلامی ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ساڵی ١٣٥٩ پاش ٣ ڕۆژ دوای دەستگیر کردنی لە حاڵێکدا هەموو ئەندامانی ئاسەواری ئەشکەنجەی پێوە دیار بوو هاوڕێ ئەحمەدیان ئیعدام کرد و تەرمەکەیان بە نهێنی بردە گۆڕستانی شارو شاردیانەوە بەم جۆرە هاوڕێ ئەحمەد کۆتایی بە ژیان وخەباتی هات.
یادی هاوڕێ ئەحمەدی شەعبانی کۆمۆنیستی کۆڵنەدەر بەرزو بەڕێز بێت.

گرامی باد یاد رفیق احمد شعبانی
.

.