حامد بهرامی

  • نام و نام خانوادگی : حامد بهرامی
  • نام مستعار:حامد زردویی
  • محل تولد :روان (پاوه)
  • تاریخ تولد : 1340
  • تاریخ جانباختن :1358.12.04
  • محل و نحوه جانباختن: پاوه . درگیری با نیروهای رژیم جمهوری اسلامی

زندگی نامه رفیق حامد بهرامی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە حامیدی بەهرامی

هاوڕێ حامید ساڵی ١٣٤٠هەتاوی لە گوندی ڕووانی بەشی زەردوویی لە کۆشی خێزانێکی هەژار دا چاوی بە ژیان پشکووت لە تمەنی١٣ ساڵیدا بوو کە لە بەر هەژاری دەستی لە خوێندن هەڵگرد و بۆ یارمەتی بژێوی بنەماڵەکەی دەستی دایە کاری سەخت و تاقەت پڕۆکێن.
لە وەرزەکانی پاییز و زستان دا دەچووە کرێکاری شاران و بەتایبەت بەندەرەکانی باکووری ئێران بەو چەشنە کاک حامید وەکو ڕۆڵەی ڕەنج و کای خاراو بە گیان و لەشی هەستی بە چەوسانەوە و سەرمایەداری کرد کاک حامید بە شوێن ڕێگایەک بۆ لە ناو بردنی ئەم مایەی نەگبەتیەی ژیانی ئینسان دەگەڕا ئەو دەیەویست لە دژی نابەرابەری و مەینەتە کە ژیانی کۆمەڵگای داگرت بوو بوەستێت لە سەرەتای پاییزی ساڵێ ٥٧ هەتاوی لە گەڵ کۆمەڵێك لە لاوانی شۆڕێشگێڕ بە ناوی “کۆمەڵەوە” پەیوەندی گرت . خۆی دەیگەڕاندەوە کاتی بەرز بوونەوەی شەپۆلی شۆڕشی ١٣٥٧ کاتێک بۆ کەم کردنەوەی سەعاتی کاری و زیاد کردنی کرێ مانمان گرتبوو خاووەن کار هەڕەشەی بەندی خانەی لێ کردین منیش جوابم داوەوە کە چی دی نامانەوێ لە ژێر باری کار بپڕۆکین و شیرەی گیانمان ببێتە پارەو بچێتە گیرفانی ئێوە لەم کاتەدا خاوەن کارەکە ڕووی تێکردم و وتی پێم ناڵی تۆ بەم تەمەنە کەمەتەوە لە کەیەوە بووی بە کۆمۆنیست؟
کاک حامید لە مانگرتنی کۆڕی قەڵای پاوەو شەڕی هاوینی ساڵی ١٣٥٨ دا دلێرانە بەشداری کردو پاییزی هەر ئەو ساڵه لە گەڵ کرێکاری کۆمۆنیست حەبیبی کاکەزادە ناسراو بە مام حەبیبی زەردویی هاتنە ناو ریزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە کاک حامید لە هەموو جەولەکانی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە هەورامان ،پاوە ، جوانرۆ ، باینگان و ڕوانسەربەشداری دەکرد ئەو بۆ ناساندنی ڕێبازی کۆمەڵە بە زەحمەتکێشان و وشیار کردنەوەی خەڵک بێ وچان دەکۆشا ئاخرین مەیدانی قارەمانیەتی کاک حامید شەڕێک بوو لە تریک گوندی نجاڕ لە ١٠ کیلۆمتری شاری پاوە لە گەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئەو کرێکارە وشیارو شۆڕشگێڕە لەو شەڕەدا لە ڕۆژی ٧ڕیبەندانی ساڵی ٥٨ی هەتاوی کەوتە بەر پریشکی خۆمپارە و گیانی خۆی بەخت کرد.
یادی بەرزو بەڕێز بێت.

گرامی باد یاد رفیق حامد بهرامی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *