ابوبکر اسپندی

  • نام و نام خانوادگی : ابوبکر اسپندی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :دووئاو (نقده)
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :1358.12.06
  • محل و نحوه جانباختن: اشنویه . به علت بیماری جان باخت

زندگی نامه رفیق ابوبکر اسپندی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ئەبوبەکر ئێسپەندی

کاک ئەبوبەکر لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی دێ دوو ئاو لە ناوچەی نەغەدە لە دایک بوو. ژیانی هەر لە سەرەتای منداڵیەوە بە کارو ڕەنج و کوێرەوەریەوە تێکەڵاو بوو هێشتا تەمەنی منداڵی تێپەڕ نەکردبوو کە لە گەڵ هەموو جۆر ئەرک و سەختیەک ئاشنا بوو ماوەیەک چوو بۆ کوورەخانەکان و لەوێ کاری دەکرد و لە گەڵ رەنج و مەینەت و ماف خوراوی کرێکاران بە باشی ئاشنا بوو.
کاک ئەبوبەکر بە گۆشت و پێستیەوە هەستی بە دەردو ڕەنجی کرێکاران و زەحمەکێشان کردبوو ئەو تێگەییشت کە کرێکاران هەموو شتێک لە ناو وڵات بەرهەم دەهێنن بەڵام بۆ خۆیان بێ بەشن .خشت ئەوان دەیبێژن بەڵام خۆیان بی ماڵن .کارخانەکان ئەوان دەیگەرێنن بەڵام خۆیان بێ بەشن . هاوڕێ ئەبوبەکر ئەوانەی بە چاوی خۆی دەدیت بە گۆشت و پیستەوە هەست پێ دەکرد. هەروەها ئەوەی دەدیت کە خەڵکی کوردستان گەلێک مافی لێ زەوت کراوە. کاک ئەبوبەکر بە دوای ڕێگایەک ئەگەڕا کە چارەی دەردی خەڵک بدۆزێتەوە.ئەو هەر لە سەرتاوە بە کار کردن لە کوورەخانەکان تێگەییشت بوو کە خەڵکی زەحمەتکێش تەنیا بە تێکۆشان و خەبات کردن دەتوانن بە ئامانجی خۆیان بگەن.پێش قیامی ساڵی ٥٧ هاوڕێ ئەبوبەکر لە گەڵ کۆمەڵە ئاشنا بوو لە ئامانجی کۆمەڵە تێگەییشت زانی کە ڕێگای خۆی دۆزیوەتەوە.لە کاتێکدا رژیمی کۆماری ئیسلامی هێرشی دڕندانەی بۆ سەر خەڵکی کوردستان دەست پێ کرد کاک ئەبوبەکر زانی کە کاتی شۆڕش و گیان بەخت کردنە گوندەکەی ماڵی هاوڕێ ئەبوبەکر واته دوو ئاو لە لایەن بە کرێگیراوانی کۆمار ی ئیسلامی بێجگه لە چەند ماڵێک سوتێندرا.بەڵام ئەو نە تەنیا بۆ خەڵکی گوندەکەی خۆی بەڵکوو بۆ هەموو خەڵکی بەش مەینەت و ماف خوراو تێدەکۆشا لە کاتی پێشمەرگایەتی دا بە ڕاستی نموونەیەک بوو لە فیداکاری دڵسۆزی و جەسارەت.کام کار سەخت بوو ئەو ئەنجامی دەدا.هیچی بۆ خۆی نەدەویست و هەر چی هەبوو لە ڕیگای شۆرشەوە بەختی کرد.بە داخەوە ئەم هاوڕێ خۆشەویستەمان و پێشمەرگەی دڵسۆزی کۆمەڵە ڕۆژی ٨ اسفندی ساڵی ١٣٥٨ لە شنۆ بە هۆی نەخۆشیەوە گیانی بەخت کرد.

گرامی باد یاد رفیق ابوبکر اسپندی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *