فائزه قطبی

  • نام و نام خانوادگی : فائزه قطبی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1336
  • تاریخ جانباختن :1358.01.09
  • محل و نحوه جانباختن: بیجار . سانجه ماشین در راه کمک رسانی به خلق ترکمن صحرا

زندگی نامه رفیق فائزه قطبی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە فائیزە قوتبی

هاوڕێ فائیزە ساڵی ١٣٣٦ لە شاری سنە چاوی بە ژیان پشکووت. دەورانی خوێنەواری خۆی لە سنە کۆتایی پێدا.لە قۆناغی دواناوەندی لە گەڵ هەل و مەرجی سیاسی ئاشنا بوو وخەباتی خۆی دەست پێ کرد. بەم بۆنەوە لە لایەن ساواکەوە دەکەوتە بەر زەخت و ئازار. هاوڕێ فائیزە کاتێک لە سوپای دانشدا بوو و لە یەکێک لە گوندەکانی دەوروبەری سەقز دەکۆشا.لە تریکەوە لە گەڵ زەحمەتکێشانی ئەم گوندە هەڵسووکەوتی دەکرد. بە هۆی بیری سیاسیەوە ئەم هاوڕێیە هەر چی زووتر لە گەڵ خەڵکی زەحمەتکێش بە تایبەت ژنان پەیوەندی دەگرت وبە تێگێشتنیان لە وەزعی نالەبارو ئاشانایی زۆرتر لە گەڵ هەل و مەرجی سیاسی دەکۆشا.لە خەباتی خەڵکی شۆڕشگێڕی شاری سنە ، هاوڕێ فائیزە هەلسووڕاوانە بەشدار بوو دوای شۆڕشی جەماوەری ولە پێک هێنانی شۆرای ژنان لە شاری سنە وەکوو ژنیکی شۆڕشگێرو کۆمۆنیست دەوری سەرەکی هەبوو. دەکۆشا کە خەباتی ژنانی شۆڕشگێڕی ئەو کات کە بۆ ئازادی و بەرابەری خەباتیان دەکرد بە کۆمەڵە کە لە ڕوبەڕوبوونەوە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی دەستی بە خەباتی جەماوەری دابوو وەکوو ڕێبازێکی ڕەسەنو ڕادیکال لە مافی ژنان پشتگیری دەکرد.فائیزە لە جەریانی هێرشی دڕندانەی کۆماری ئیسلامی بۆ شاری سنە کە بە نەو رۆزی خوێنین ناسراوە هەڵسووراوانە وەکوو هاورێ‌یەکی پزیشک یار دەستی دایە چارەسەر کردنی برینداران.لە کۆتایی دا هاوڕێ فائیزە لە گەڵ کۆمەڵێ دیکە لە هاوڕێیان لە ڕێگای ئەرکی یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی تورکەمەن سەحرا لە ڕووداوێکی دڵتەزێن بە هۆی ڕووداوی هاتووچوو گیانی ئازیزی بەخت کرد.
لێرەدا ڕێز لە یادی هاوڕێ فائیزە و هەموو ژنان و پیاوانی کۆمۆنیست کە لە ڕێگای پڕ لە شانازی ڕزگاری کرێکاران و زەحمەتکێشان گیانیان بەخت کردووە دەگرین .

یادی بەرزو ڕێگای بەردەوام

گرامی باد یاد رفیق فائزه قطبی
.

.