محمد حسین کریمی
- نام و نام خانوادگی : محمد حسین کریمی
- اسم مستعار: ندارد
- محل تولد: سقز
- تاریخ تولد: 1327
- تاریخ جانباختن: 1357.11.26
- محل و نحوه جانباختن: سقز ـ در جریان تسخیر شهربانی سقز
زندگی نامه رفیق محمد حسین کریمی
بەرزو بەڕێز بێت یادی کاک حوسەینی کەریمی سیمای ناسراوی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی ئێران و یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە و سەرجەم ئەو تێکۆشەران و کۆمۆنیستانەی کە لەم چەند دەیەی ڕابردووە دا لە مەیدانە جۆراوجۆرەکانی خەباتی چینایەتی دا گیانیان بەخت کردووە.
هاوڕێ حەمە حوسەینی کەریمی لە سەرەتای لاویەوە لە گەڵ بابەتە هاوڕێ حەمە حوسەینی کەریمی یارویاوەری ماندوو نەناسی کۆمەڵانی کرێکار و زەحمەتکێش یەکێک لەو شۆڕێشگێڕە کۆمۆنیستانە بوو کە ساڵی ١٣٤٨ ی هەتاوی لە بونیاد نانی تەشکیلاتی کۆمەلە دا دەورێکی بەر چاوی هەبوو. تەشکیلاتێک که لە ٢٦ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ واتا لە ڕۆژی گیان بەخت کردنی ئەو خۆشەویستەدا لە ژێر ناوی کۆمەڵە مەوجوودیەتی خۆی ڕاگەیاند، هاوڕێ حەمە حوسەینی کەریمی ١٣٢٧ هەتاوی لە ناو بنەماڵەیەکی هەژارو دەست کورت لە شاری سەقز لە دایک بووە.سەڕەڕای هەژاری بنەماڵەکەی به ئیرادەیەکی خوێندنی دەورانی سەرەتایی و دوا سەرەتایی لە شاری سەقز تەواو کرد و لە ساڵی ١٣٤٦ چووە دانشکەدەی کشت و کاڵی کەرەج.
سیاسیەکان ئاشنایی هەبوو ئەو لە گەڵ دنیایەک لە ڕەق و تووڕەیی سەبارەت بە بێ عیداڵەتی چینایەتیەکان دا گەورە بوو. ڕەق و کینەی ئەو سەبارەت بە ڕژیم و سەرمایەداری لەو ڕاستیانەی کە خۆی تەجروبەی کردبوو ولە ناویان دا گەورە بوو سەرچاوەی دەگرت . ئەو دەرد و ئازارەکانی سەرچاوە گرتوو لەو موسیبەتانە بە گۆشتو پیستەوە هەست پێکردبوو. لە دەورانی دانشجووی دا بەکۆڕو کۆمەڵی مارکسیستی ئاشنا بوو هەر زوو بوو به مارکسیستێکی وفادار بە ئارمانە کرێکاریەکان هەڵسووڕاوێکی چالاک لە بزووتنەوەی ئەم چینە لەو کاتەوە هەمیشە و لە هەموو حالەتێک، هەتا دوایی ساتەکانی ژیانی پڕ کە خەبات و فیداکاری، یەکێک بوو لە ماندوو نەناس ترین خەباتکارانی ڕێگای ڕزگاری بێبەشان و ستەم لێکراوان، هەروەها تێکۆشەرێکی لیبڕاوی ڕێگای سوسیالیسم و کۆمۆنیسم.
هاوڕيێ حەمە حوسەین لە ساڵی ١٣٤٨ لە گەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێانی کۆمەڵەیان بونیاد نا. لە ساڵی ١٣٤٩دەستگیر و لە زیندانی قزڵ قەڵعە زیندانی کرا، بەڵام لێوی پر لە راز ونهێنی نەکردەوەو سەرەنجام پاش چل ڕۆژ لە زیندان هاتە دەڕێ.هاوڕێ حەمە حوسەینی کەریمی لە جۆزەردانی ١٣٥٠ دا دەورەی دانشکەدەی تەواو کرد.
پاش دوو مانگ لە وانە وتنەوەی دەرسی سروشتی لە دەبیرستانی شاپووری شاری سەقز وەکوو سوپای دانش چووە مەهاباد. ڕۆشتن بۆ ئاوایەکانی ناوچەکە و پەیوەندی گرتن لە گەڵ وەرزێرانی هەژار زەمینەیەکی گونجاوی بۆ پەیوەندی گرتنێکی نزیک له گەل زەحمەتکێشان خۆش کرد.هەر ئێستاش ژیانی سادە و کۆمەڵایەتی پەیوەندی سەمیمانەی ئەو لە گەڵ زەحمەتکێشان دا گەلێک بیرەوەری لە یاد نەچووی لە ناو دڵی خەڵکی زەحمەتکێشی ئەو ناوچەیە بە جێ هێشتووە. وەرزێرانی زەحمەت کێشی ناوچەی “شاروێران”و ” مەحاڵ مەنگۆڕی” مەهاباد هەر ئێستاش گەلێک یاد و بیرەوەری شیرینیان لەو هاوڕێ خۆشەویستە لە یاد ماوەتەوه.
پاش تەواو کردنی دەورەی سپاس دانش ماوەیەک لە جادەی بۆکان – مەهاباد وەکوو کرێکاری جادە سازی کاری دەکرد. تایبەتمەندیە شۆڕێشگێڕانەکانی زۆر زوو ئەوەی لە ناو دڵی کرێکاراندا جێ کردەوە، لە مانگرتنێک لە بۆ ناڕەزایەتی لە دژی بەرپرسانی شێرکەتەکە بەڕێوە چوو، وەک نوێنەەری کرێکاران هەڵبژێردرا. ئەو لە بەشێک لە بیرەوەریەکانی سەبارەت بەم دەورانە، ئاوا دەنووسێت:
کاری ئێمە ئەوە بوو بەردە گەورەکان بە پۆتک دەشکاند و وردمان دەکردن و ئامادەمان دەکردن بۆ ژێرسازی جادەکە.کرێکاران بە شێوەی دوو تا شەش کەسی لە مەعدەنێک کاریان دەکرد.مەعدەنەکان لە نزیک یەک بوون. هەر لە ڕۆژەکانی سەرەتاوە دەستەکانم بڵۆقیان کردبوو بریندار ببوون، ڕۆژی دواتر کاتێک پۆتکەکەم لە بەردەکان دەدا دەسکی پۆتکەکە دەستمی زۆر ئازار دەدا برینەکانمی دەکولاندەوە. هەر بۆیه زۆر بە ترسەوە چەکوشم لە بەردەکان دەدا. بە کردەوە دیتم کە ترس و هەراس دەبوو هۆی ئەوەیکە نەتوانم درێژە بە کارەکەم بدەم.ئازاری برینەکانی دەستم تا دەهات تاقەت پڕۆکێن تر دەبوو. تەنیا ڕێگای چارە ئەوە بوو کە ددان بە جەرگم دا بگرمو لە گەڵ ترس و هەراس دا دەستو پەنجە نەرم کەم. ڕۆژی ئەوەڵ چەندین جار سەبارەت بە بەردوام بوون لە سەر کارەکەم تووشی دوودڵیو ڕاڕایی هاتم.بەڵام رۆحیەم هێنا بەر خومو ئەو ڕۆژەم تەواو کرد. بەڵام سەڕەڕای هەموو ئەمانە توانیم سێ ڕۆژ کاری لە مەعدەن تەحەموڵ بکەم و دواتر لە بەشێکی تری ئەو شیرکەتەدا کارم کرد. هاوڕێ حەمە حوسەین لە درێژەی چالاکیە سیاسیو تەشکیلاتیەکانی دا ماوەیە بەر لە ڕاپەڕینی ساڵی ٥٧ وەک بەناو بە ناوی حاجی حەمە ساڵح لە ناوچەی سەردەشت کاری دەکردو خەرێکی ڕێکخستنی زەحمەتکێشانی ئەو ناوچەیە بوو.وەستا ساڵح لە بەر تایبەتمەندیە شوڕێشگێڕانە و ئێنسان دۆستیەکانی، زۆر زوو جێگای لە ناو دڵی خەڵکی ئەو ناوچەیەش کردەوە.ئەو ببووە جێگای باوەڕو متمانەی جەماوەرو وەرزێری هەژارو دەست کوورتی ناوچەکە و ئەوان بو تەواو بابەتەکانی ژیانی خۆیان پرسیان لێ دەکرد.دواتر کاتێک هاوڕێ حەمە حوسەین گیانی لە دەست داو هەواڵی گیان لە دەست دانەکەی گەییشتە گوێ زەحمەتکێشانی ناوچەی سەردەشت، پیرو لاو، ژن و پیاو لە خەمی لە دەست دانی ئەو خۆشەویستە خەم دایگرتنو فرمێسکیان بۆ ڕشت.سەڕەڕای ئەوەی کە دوای گیان لە دەست دانی زانیبوویان کە ناوی ڕاستەقینەی ئەو” حەمە حوسەینە” و ئەندازیاری کشت وکاڵ بووە بەڵام لە دوای ساڵانی ساڵ ئەویان هەر بە مامۆستا ساڵح یاد دەکردەوە.
هاوڕێ حەمە حوسەین، پاییزی ساڵی ٥٧ لە گەرمەی خەباتی خەڵکی ئێران لە دژی ڕژیمی شادا، لە شیرکەتە زەڕاعیەکانی مەهاباد لە ناوچەی شار وێران بە هۆی ئەو پەیوەندیە پتەوەی کە لە گەڵ خەڵکی ئەو ناوچەیە هەیبووئەوانی بە مەبەستی هاو ئاهەنگ کردنی خەباتەکەیان سازمان دا و لە نووسینی ئەو ڕاگەیاندنانەی کە لە جەریانی خەباتی ئەوان دا دەنووسران و بڵاودەکرانەوە، ڕاوستەوخۆ دەخاڵەتی دەکرد.تایبەتمەندی بەرچاوەکانی هاوڕێ حەمە حوسەینی کەریمی، بریتی بوون لە پەیوەندی گرتنی قووڵ لە گەڵ کرێکاران و زەحمەتکێشان، خۆشەویستی بە هاوتا بۆ کرێکارو وشیار کردنەوەی ئەم چینە، بۆ گەییشتن بەو ئامانجە لە هەر وەسیلەیەک بۆ پەیوەندی گرتن و نزیک بوونەوەی زیاتر لەوان و تەبلیغی ئارمانی کۆمۆنیزم لە ناو ئەواندا کەڵکی وەردەگرت. تایبەتمەندیەکانی هاوڕێ حەمە حوسەینی کەریمی بریتی بوون لە کارزانی، متمانە بە خۆ و باوەڕ بەو ڕاستیەی کە کرێکارانی بە هێزی خۆیان ڕزگار دەبن .پەیوەندی نزیک و هاوڕێیانەی لە گەڵ کۆمەڵانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش ئەوەی کردبووە سیمایێکی ناسراوە و خۆشەویست لە ناو کۆمەڵانی خەڵک دا. بە چەشنێک کە لە جەریانی خەباتی پر شکۆی خەڵکی ئێران لە دژی ڕژیمی سەڵتەنەتی بووە یەکێک لە چالاکانی خاوەن نفووزی ئەو بزووتنەوەیە.لە جەریانی شوڕشی ٥٧ لە دژی ڕژیمی شا لە ئاستی ڕێبەرایەتی ئەم ڕاپەڕینە دەورێکی بەرچاوی گێڕا. هاوڕێ حەمە حوسەینی کەریمی لە ڕۆژی ٢٣ڕێبەندان لە حاڵێک دا کە لە ڕیزی پێشەوەی کۆمەڵانی خەڵک بوو بۆ دەست بە سەر داگرتنی شارەوانی سەقز حەرەکەتی دەکرد.سنگی لێوان لێو لە خۆشەویستی و باوەڕ بە سوسیالیزم بوو بە ئامانجی بە کرێ گیراوانی سەرمایە بە سەختی بریندار بوو. پاش سێ ڕۆژ بەربەرەکانی لە گەڵ مەرگ لە ڕیکەوتی ٢٦ی ڕێبەندانی ساڵی ٥٧لە حالێک دا کە لاوانی پڕشوورو شەوق پارێزگاری کردنی ئەویان لە نەخۆشخانه لە ئەستۆ گرت بوو، کۆمەڵانی خەڵکی سەقز بە نیگەرانیەوە بە هیوای چاک بوونەوەی هەر چە زووتر، چاودێریان دەکرد. بە داخەوە دڵی پڕ هیوا و ئۆمێدی لە لێدان کەوت چووە ناو ڕیزی گیان بەخت کردووانی ڕێگای ئازادی و سوسیالیزمەوە.هەواڵی گیان بەخت کردنی هاوڕێ حەمە حوسەینی کەریمی مەوجێک لە غەم و پەژارەی خستە نێو دڵی خەڵکی کوردستان لە چلەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی مەوجوودیەتی ئاشکرای کۆمەڵە کە هاوکاتە لە گەڵ ڕۆژی گیان بەخت کردنی هاوڕێ خۆشەویست کاک حەمە حوسەینی کەریمی هاوئامانج لە گەڵ ئەو زەحمەتکێشانەی کە ئێستاش یاد و بیرەوەریە شیرینەکانی ئەو ئازیزەیان لە لای خۆیان زیندوو ڕاگرتووە.
ڕێز دەگرین لە یادی هەمیشە زیندووی ئەو خۆشەویستە.
یادی بەرزو بەڕێزو ڕێبازی پڕ ڕێبوار بێت.
.